روون و ئاشكه‌رایه‌و له مێژەوە داگیرکردنی خاکی وڵاتان لە لای توركیای عوسمانلییه‌وه بوو بوو به پیشەو بۆ مەرام و خواستە چەپەڵەکانی ئاینی ئیسلامی بەکار ھێناوە بۆ چه‌واشه كردن جارێک بەناوی خەلیفەی ئیسلام و جارێکی تر به‌ناوی ئەمیر ئەلمۆمنین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌و داگیركردنانه‌دا بدات و له پاش له‌ناوچوونی عوسمانلییه‌كان سه‌ر له نوێ و له سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌وان توركیا ده‌ستیكرده‌وه به داگیركردنی خاكی وڵاتانی تر‌و باشترین نموونه‌ش داگیركردنی قوبرس ودابه‌شكردنی به دوو وڵات و دامه‌زراندنی حكومه‌تێك له‌و به‌شه‌ی سه‌ر به توركیا‌و به‌وپێیه توركیا بوو به خاوه‌نی نیوه‌ی وڵاتێك.
پاش ئەوەی کوردستان دابەش کرا لە نێوان سلێمانی و ھەولێرو هه‌ڵگیرسانی شەری نەگریس و چەپەڵی خۆكوژی ( نه براكوژی) لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان ( پ‌د‌ک) و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ( ینک) ، ئه‌و شه‌ره پەرەی سەندو درێژەی کێشاو خوێنێکی زۆر رژاو، ژمارەیەکی پێشمەرگە لە پێناو بەرژەوندی تاقمێک "" سەرکردە و به‌رپرس"" لە ناوچوون و ژماره‌یه‌كی زۆر تا ئێستا بێسهرو شوێنن و، لە ساڵی ١٩٩٧ لە پرۆسەی ھامەری سەربازی تورکیای تیرۆریست و و مرۆڤ‌کوژ و، لە سەر رێچکە و نەریتە کۆنەکانی سوڵتانەکان و دەسەڵاتی ئیسلامی عوسمانیلییەکان و، بە ناوی دژایەتی (پ. ک . ک) و، لە راستیدا بۆ یارمەتی یەکێک لە حزبەکان ھاتە خاکی کوردستان و لەو کاتەوە تا ئێستا چەند ناوچه‌یه‌کی داگیر‌و کەنترۆڵ کردووە.
ھەر لە سەرەتای دروستبوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانلییەکان پیشەیان کوشتنی بە کۆمەڵی خەلکی سڤیل و بێ دەسەڵات بووە لە گەڵ لەناوبردن و خاپورکردنی گوند‌و شار‌و داگیرکردنیان و، ئەو پیشە قیزەوەنە گوازرایەوە بۆ نەوەکانیان تا گەیشتە رەجەب تەیب ئەردۆگانی تیرۆریست و رژێمە خوێنرێژەکەی و، نموونەی کردەوە نامرۆڤەکانیان زۆرەو، لەوانە لەناوبردن وقهتل وعام و جینوسایدی ئەرمەنەکان و قەسابخانەکەی گوندی رۆبۆسکی پارێزگای شێرناخ و کوشتارەکەی پاریس و تاوانەکەی گوندی کورتەک و زارگەلی و عه‌فرین و ناوچەکانی تری کوردستان و له مانگی رابردوو هێرشی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر رۆژئاوا و، ئەم رژێمە لە دوواین ھێرشی بۆ سەر کوردستان چەکی قەدەغەکراوی بەکارھێناوەو دەستی نەپاراستووە لە بۆردومانی خەڵکی سڤیلی گوندنشینەکان و قوتابخانەو نەخۆشخانەو سەرەرای وێرانی کردنی ماڵ و سوتاندنی باخ و لە ناوبردنی ئاژەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل و بێدەسەڵاتی شەھیدو بریندار کرد.
له دوای بۆردومانی قه‌ندیل و مهخمورو ئامێدی و ئاسۆس و ناوچه‌كانی تر، توركیا به فرۆكه جه‌نگییه‌كانی دوێنی و پێرێ بۆردومانی شه‌نگال و، ئه‌مرۆش 6/11/2019 زاخۆیان بۆردومان كرد و زیانی ماددی و گیانی به‌ر ناوچه‌كان كه‌وتووه‌و، له‌م دواییهداو به هوێ سیخوری و چاوساغی چڵكاوخۆرانی توركیا فرۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی دوو كه‌سی له سلێمانی و دووی تر له دهۆك شه‌هید كرد‌و، وادیاره توركیا خاوه‌ن ماڵه و ئه‌توانێت ئه‌و جۆره هه‌لسوكه‌وت و ره‌فتارانه سه‌ربه‌ستانه ئه‌نجام بدات ، به به‌رچاوی به‌رپرسان یاوه‌ره‌كانی توركیا له هه‌ولێرو كه‌ركوك و بگره له سلێمانیش چرت و فرتیان و زانیاری ئه‌ده‌ن به توركیا.
بەرپرسە باڵاکانی باشووری کوردستان نا‌وێرن بەرنگاری تورکیا ببنەوە، چونکە نزیکەی نیوەی خاکی باشوری كوردستان لەلایەن توركیای ره‌گه‌زپه‌رست داگیرکراوەو، وناتوانن بڵێن: تورکیا بۆ دەرەوەو، هه‌ر دوێنی 5/11/2019 سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه و داوای یه‌كریزییان كرد و، ئه‌گه‌ر یه‌كریزی له پێناوی پاراستنی خاكی كوردستان و ده‌ركردنی هێزه‌كانی توركیا بێت كارێكی پیرۆزه‌و هه‌نگاوێكی مه‌زنه به‌ره‌و چاكسازی و ئازادی و، به پێچه‌وانه‌ش خیانه‌تێكی نیشتمانی گه‌وره‌یه.
دەوڵەتی تورکیای فاشست سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باکووری کوردستان بەکارھێناو، شارە کوردییەکانی خاپور کرد‌و، کوردی ناچار کرد خاک و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران ھاوڵاتی کوردی سڤیل گیران و کوژران و، له‌مرۆشدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست هێرشه ئه‌كاته سه‌ر رۆژئاوا‌و هاوڵاتیانی كورد‌و پێكهاته ئێتنیكییه‌كان ده‌ربه‌ده‌ر ئه‌كات و ماڵ و سامانیان ئه‌سوتێنێت و، شاڵاو ئه‌هێنێت بۆ باشوور‌و رۆژانە بە فرۆکەی جەنگی و بە تۆپ کوردستان کاول ئەکات و، تا ئێستا بەرپرسێکی بوێرمان نەدی کردەوەکانی تورکیای دوژمن ریسوا بکات و، زمانیان به‌رامبه‌ر به توركیا لاڵه‌و، چاویان كوێره‌و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاون بێشه‌رمانه ئه‌لێن نێوانمان له گه‌ڵ توركیا باشه‌و، لێره‌دا پێویسته به‌و به‌رپرسان بڵێن : به‌سه گه‌نده‌ڵی، به‌سه كرنوش بردن بۆ دوژمن، چیتر خاكی كوردستان مه‌ده‌ن به توركیای ره‌گه‌زپه‌رست" به جاده‌ی قێرتاو مه‌یهێنن بۆ سیده‌كان وقهندیڵ و، ئه‌گه‌ر یهكریزیتان ئه‌وێت ده‌با بێده‌نگی بشكێنین و،هه‌موومان تێ‌بكۆشین بۆ ئازادكردنی خاكی كوردستان له چنگی دوژمنان.
6/11/2019