باپێکەوە لەم یادە نیشتمانی و نەتەوایەتیە بەشداربین چونکە 31 ئاب یادێکی کارەسات
بارە. دەبا هاوشێوە هەڵەبجەو ئەنفال و خاپورکردنی 5000 گوند یادبکرێتەوە. پێشنیار بکرێت
هەفتەی کۆتایی مانگی ئاب ی هەموساڵیک بکرێتە پشوی فەرمی لە هەرێمی کوردستان.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان له‌ساڵێکدا ده‌یان بۆنه‌ی نیشتمانی و که‌سایه‌تی
ده‌که‌نه موڵکی خۆیان و له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ی هاوڵاتیان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ، 31
ئاب به‌هه‌زاران شۆڕشگێڕ‌و پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدای تێدابۆته قوربانی به‌هاوشێوه‌ی
ساڵه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس . کوژراو بێسهرو شوێنکردن و که‌م ئه‌ندام و زیانی زۆری
لێکه‌وتۆته‌وه .
ئێمە هەموو ڕۆژێک لەبەردەوامی شەڕی ناوخۆداین ، نارێکی شەقامەکان و نەخۆشخانەو
جیهانی گەندەڵی ، کەبۆتە بنیادنانی قەیرانی کۆمەڵایەتی ‘ ڕۆژ نییە بەدەیان خەڵکی
ئەم وڵاتە ڕووەو مەرگ نەبات .. ئەم میحنەتەی ئەمڕۆ لەکۆمەڵگەکەماندا ڕوودەدات و
هەر ڕۆژەی بەجۆرێک وێنەی چەندین کوژراو دەبینین ئۆباڵەکەی لەئەستۆی دەسەڵاتەو
بیرکردنەوەو بێ موبالاتی ئەوانە هۆکارە بۆی .. شەڕێک دوێنێ بەماتۆڕی حیزب سەدان
گەنجی ئەم وڵاتەی دەبرد بۆ مەرگ ، ئەمڕۆ بەجۆرێکی تر ؛ کەواتە تاسەرانی شەڕی
براکوژی بوونیان هەبێت لەدەسەلاتدا مەرگ هەموو ڕۆژێک بەردەرگای ماڵمان دەگرێت و
بەکۆمەڵ لاوانمان لەناو دەبات و چرکە ساتەکانی شەڕی ناوخۆ کاتژمێرەکانی مەرگی
لاوان دەژمێرێت.
له‌ئێستای حکومڕانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌په‌رۆشه‌وه یادی هه‌موو ئه‌و بۆنه
نیشتمانی و زیانلێکهوتنانه ده‌کرێته‌وه که لهسهردهمانكی ڕابوردوودا به‌سه‌ر
هاونیشتمانیدا هاتووه" ٣١ئاب و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌تواندرێت به‌به‌شێکی ئه‌و
کاره‌ساتانه‌ی له‌سه‌رده‌مانی به‌عس و ڕابوردووی دیکتاتۆره‌کاندا ڕویانداوه ئاماژەبکرێت
و بۆنەیان بۆ بکرێته ڕۆژێکی تایبەت لە ساڵێکدا .
ده‌بێت هاوڵاتیان فشاری بەکۆمه‌ڵ بخەنهسهر کۆمەڵی مەدەنی ڕێکخراوە
ناحکومیەکان ، تا ٣١ ئاب وەک هەرڕۆژێکی رەشتی تر ، کەبەسەر گەلەکەماندا هاتووە
بەفەڕمی بکرێت و یادی بکرێتەوە ..
ئێمه‌ش هه‌موو کاره‌سات و بۆنهدڵتهزێنهکان یادده‌که‌ینه‌وه سه‌ری نه‌وازش
داده‌نه‌وێنین بۆسه‌رجه‌م شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ دادەنەوێنین و بهژدارین له‌خه‌می
که‌سوکارو هاوڕێ و دۆستانی شههیدەکان ی بە 31 ئابیشەوە .. دەبێت تاوانەکان
هاوسەنگ بکرێن و بکوژانی مرۆڤی کورد ” لەهەر پلەو پایەو لێپرسراویەکدا بێت سزای
خۆی وەربگرێت ..
که‌سوکاری قوربانیان ؟ ببینن تاچه‌ند ئه‌م کاره
نامرۆڤانه‌یە له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندابووه بۆزیاتر ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانە
ده‌ستان خه‌نه ناوده‌ستی یه‌ك تا تاوانباران به‌سزای خۆیان بگه‌ن .
له31 ی ئابدا پارتی سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی براکوژی به‌ده‌ستهێناو له‌ماڵه‌کانیاندا
ئاهه‌نگ و خواردنه‌وه‌و خۆشیان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌یان به‌پاڵپشتی به‌عس
گێڕا .. له31 ئابداجگه له‌زیانی گیانی هاوڵاتیان سه‌رجه‌م کارگه‌کانیان به‌تاڵان
برد و پاشان به‌داهاتی هاوڵاتیان و سامانی نیشتمانی هاوکاری مادیی و سه‌ربازیان
بەبهعس بەخشی .
هەرێمێکی تەواو نادیموکراس و حکومەتێکی پرۆفیشیناڵ لەڕوانگەی دزی و تالانی.
ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت درێژەدان و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کولاندنەوەی برینەکانەو ئامانجی
خراپی لەدوایە . بەڵام بۆ رێگیری لە دوبارەبونەوەی دەبێت هەمو ساڵیک لە ناوەڕاستی
وەرزی هاویندا یادی ئەم تاوانە بکرێتەوە
هەموو ساڵێك ئەم یادە
بەرز ڕادەگرم کە قوربانی دانی زۆری تێدابوو خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگەی تێکۆشەری
تێدا فرودراو بەکوشتــدرا بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ململانێکان لەسەر سەروەت و سامانی
نیشتمان هاوشێوە ئەم خوەی ئێستا گرتویانەو بەردەوامن لە
تالانی.