یادی ئەنفال و مێدیایی ئەمڕۆ ! ؟

فەرەیدون کونجرینی


تاوان بارانی ئەنفال و سیخوڕە خۆفرۆشەکان که‌ له‌نێو شاردا هاوڵاتی هه‌ژاریان ده‌ست به‌ست ده‌کرد به‌به‌رچاوی که‌سوکاری ئەنفال کراوەکان پۆزلێده‌ده‌ن و ژیانیان زۆر ئاسای یه‌، پشت گیری کردن له‌م تاوان بارانه‌ پشتگیری کردنه‌ له‌ سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی سه‌دام و به‌عسی فاشی .

با گڵکۆی ئەنفال کراوەکان گوڵباران بکەین و وشەی شایسەتەیان بۆ بنوسین و چۆکی ڕێز لەسەر مەزاریان بچەمێنین شنەی قەتاریان بۆبڵێین و پڕ بە باوەشمان لەپاش جێماوەکان بگرینەخۆ، بابێکەوە هەموو ڕۆژەکانی ئەنفال چەند خولەکێك تایبەتبکەین بۆ وەستانی ڕۆحیان تا ئاسودەمەرگبن وو سپاس گوزاریان بکەین بۆ ئەم هەلەی بۆمان ڕەخساوە جیاواز لە ڕابوردوی ژێردەسەی دیکتاتۆرەکان .

ئەوەندەی نەهامەتی و ئێش و ئازارمان زۆرە هێندە یادەوەری شکۆی نەتەوەو نیشتمانمان نەبووە هەموو تەمەنی جیلەکانی بەرلە سەدەی بیست و تــــا لێواری ئێستامان مەرگەساتمان زۆرتربووە ، ئەوەی ئەمڕۆ یادی دەکرێتەوە تەلێزمی ئەم ئازادیەیە کەئێستا لە سێبەریدا دەژین و لەچنگی دیکتاتۆرێکی بێبەزەییمان سەندۆتەوە تۆڵەی ناڵەو گریانی ئەو خەڵکەیە کــــــە کۆمەڵ کۆمەڵ باردەکران بۆ چاڵی مەرگ دەگواسترانەوە هەمان ئەوڕۆژانەمان وەبیردێتەوە بەدەرکەوتنی جاشی بەعس و بەکرێگیراوانی ڕژێمی سەدام لەمێدی بەناو ئازادو پڕۆفیشناڵ.

زۆرێك لەوانەی ئێستا باس لە کوردایەتی دەکەن لەمێدیاکانەوە دەردەکەون بونەتە توێژەرو غمخۆری گەل کەهۆکاری ئەنجامدانی ئەنفال بون له‌ باشوری کوردستان ئەوانەی هاوکاری ئەوپرۆسەیەبون خاوەنی بڕیارن! بونیان هەیە لەپلەی تایبەتدان و زۆرێکیشیان لەژێر باڵی حیزبدا پارێزراون ، لەمێدیاکانەوە زۆر ڕاشکاوانە و چاونەترس دێنە بەردیەمان و قسەوباس و چیرۆکە ڕاستەقینەکان بەدیوێکدا دەگێڕنەوە کە هاوغەمن و نیگەرانن " بەدەیان لە کۆنە بەعسیەکان لەوڵاتانی ئەوروپا دەژین بە ڕوکاری گۆڕاویان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی و مێدیاکان باس لە کوردایەتی دەکەن و تاوانەکانیان بەهۆی جیلی نوێوو بێ ئاگا لە تاوانبارانی سەردەمی بەعس شاراوە کردوە ! ؟

ئەم جاش بەعسیانە هەمو ساڵێك و لە هەمان ڕۆژدا چیرۆکی ئەنفال دوپات دەکەنەوە یان بەجۆرێکی دی لەنمایشدایە هێدی هێدی لەهەوڵی خۆکاڵکردنەوەی تاوانەکانیەتی ، چەند جاشێك لەمساڵدا بەدەرکەوتن جیاواز لە ڕابوردو بەشکڵ وو شێوەو ناوی ناراست.

خۆفرۆشەکەی بەعس" وانیە تۆی هۆکاری ئه‌نفال تۆی کە وەک کۆیلەیەك لەبەر فەرمانی بەرپرسانی بەعسدا چۆکت دادابوو هەموو بێ ویژدانیەکی نامرۆڤیت ئەنجامدا" تۆ ڕێگە نیشاندەربویت نەفرەتت لێبێت ، دەبێت بڵێی ئێمە نەبوینایە بەو قه‌باره‌گه‌وره‌یه ئه‌نفال ئه‌نجام نە دەدرا ئەگەر من و جاش و به‌عسیه‌ کورده‌کان نه‌بوایه‌ پرۆسەکە سەرکەوتو نەدەبوو ئەمە لێدوان و قسەی تۆیە نەکا بەپێچەوانەوە .

ئه‌نفال له‌ئاست خواستی مرۆڤە بێویژدانەکاندابوە بونیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆجێکردنه‌وه‌ و ڕزگاربون له‌ هه‌ر کارێکی پرسی ژیانی مرۆڤی دڕندەو بێویژدا

هه‌رکه‌س و لایەنێك پشت گیری له‌ تاوان بارێك بکات ده‌یان جار تاوان باره‌و هه‌مان کاری قێزه‌وه‌بوی ئه‌وی ئه‌نجام داوه‌. بەهۆی بونی ئەنجامدەرانی ئەنفال هێشتا ئێمه‌له‌ ئازادیدانین و سەروەری گەل بەدەست نەهاتوە بەوەی هەمان سیستەم و دادوەرو بەرپرسی ئەو سەردەمە بونیان هەیە.

خۆزگە بەو مرۆڤانەی لەپێناو نیشتمان و خەڵکەکەیدا خۆیان کردووە بە قوربانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانیەکانیەکان ، سڵاو لەڕۆحی پڕ جوانی ئەو هاونیشتمانەی بێ ئاگایەو خاوەنی بڕیارنیە وەك تاکێکی نیشتمانەکەی ویستی ژیانی هەبووە بەڵام ئەنفال کراوە .

جاشی به‌عس و سیخوڕه‌کورده‌کان

هۆکاری سەرەکی ئه‌نفالن له باشوری‌ کوردستان


26/04/2017



وتارەکانی تری نوسەر