سەردەشت عسمان گەشمردەیەکی زیندوە"

فەرەیدون کونجرینی


هاوبیرو هاوڕێ و خۆنەویست ڕۆژی ڕفاندن و تیرۆرکردنت یاددەکەیینەوەو لەگەڵماندا دەمێنیت" بۆوهیوایەیی ساڵەهای ساڵە کردومانە بە چرایەك و ڕۆشناهی لە کۆمەڵگەی کوردیدا درەوشاندۆتەوە، هاورێ سەردەش دوای کۆچی تۆ زۆرمان نوسی و خوێندنەوەشمان بۆ هەر بیروڕایەک هەبوە بەردەوام هاوڕایانی ئازادی سەربەخۆ لە پێشبڕکێی یەکدابون و بیروڕایان فراوانتر لەیەکتری نیشانداوە، نوسراوەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان بەڵام سەرکردایەتی کورد لە باشورو دەسەڵاتداران لەشوێنی خۆیدایەو هێشتا جەنگی ناوخۆ بەردەوامە. ماوەی لە پاش مەرگی تۆ ١٠ ساڵە ئێمە لەنێو قوتابخانەیەکداین بەردەوام وانە بە سەرکردەکان دەڵێینەوە، وانەیەك گەر هــــی پانزدەساڵ لەمەبەر بگوترێتەوە لەگەڵ رەوشی ئێستای سیاسیان دەگونجێ" 




لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیانکەس هاتن و قەڵەمەکانیان بەکارهێنا بۆخۆجێگاکردنەوەو بەرژەوەندی خۆیان شەقامیان هەژاندو پاش خۆدەرخستن و ناساندن و گەورەبونیان هەمو ئەوشتانەی بەویژدانیانەوە هەڵواسرابوو فرۆشتیانەوە بە حزبێك یان بەرپرسێك" بۆ هەڵبژاردنەکانی کابینەی نۆ کۆنەبەعسیەك کەیسەکەتی بەکارهێنا لە خۆکاندیدکردنیدا، هەندێك لەوانەی لە ڕۆژی بەخاك سپاردنتا دەیانگوت ئێمە هەمومان سەردەشت عوسمانین قۆناغەکانی حیزبی و حکومییان تێپەراندو ئێستا خانەنشینن. ساڵی پار داوام لەیەکێکیانکرد کە 05.05 یادی ڕفاندن و تیرۆرکردنی تۆیە گوتی بابەتێکی ترنیە باسیکەی، لەوڕۆژەوە ڕۆشنایی هاوڕێیەتیم لێ خامۆشکردوە.




ئەوانەی خۆیان نــەفرۆشت و قەڵەمیان بۆ هێشتنەوەو نوسینی وشەی ئازادی رادەربڕین بەکارخست خوێنەرو نوسەرو چەند هاوڕێیەکی کەمی ئەوکاتن و هێشتا بەردەوامن" بەهۆی خراپی باری ژیانیان لە ئاستێکی باشدانین و نەگەیشتون بەهیواکانیان" یەکیان پاکەت و ئەویتریان ساردەمەنی دەفرۆشێ دوانیان عەرەبانچیە" هەندێکیشیان بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت وڵاتیان بۆ ژمارەیەک لەگەندەڵ و دزو چەوسێنەرو ژمارەیەکی گەورە لە چەوساوە جێـــهێشتوە" هەندێكیان گیرۆدەی بارودۆخن بەهۆی بەردەوامی لە بیروڕاو ئازادی سەربەخۆ هەڵدەکوتنە سەر ماڵیان و دەسگیر دەکرێن و بەشکۆمەندی دەژیین.


لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیان کەسی کامڵنەبوی ئازاو بەهەڵوێستی ڕوناکبیر هاتونەتە کایەی ڕۆژنامەگەری و نوسەری باشن ، هاوڕێ گیان بەرپسە بکوژەکان دەیان قەڵەم فرۆشی بێنرخیان هەیەو پیاهەڵدانیان بۆدەکەن و هەمیشە لە ئاشوب نانەوەو گێرشێوێنیدان، بەرپرس و حزب لە چاوەڕوانی هاتنی غولامێکدان بیکڕن و بیکەنە کۆیلەو پاسەوانی خۆیان و سەرمایەو موڵکیانی پێ ببستنەوە، ئەوان خەڵکانێکیان کڕیوە بەهەمان ئەومافەی لێی سەندراوەو بەرپرس داگیریکردوە، ئیدی لەهونەری ستران" موسیک" شانۆ" سینەماو ئەکادیمی" مامۆستا" نوسەر" ڕۆشنبیر و دەیان جۆریتر نەرخەکان کوتۆمبێل و پارجە زویی یان دەکرێنە موچەخۆرێکی بندیوار.


دڵنیابن لەم جۆرە تیرۆرکردنە دوپات دەبێتەوە" ویستیان بە تیرۆرکردنی عەبدل ستارو سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و ویداد دهۆکی تا ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی بکەن و ڕاستیەکان نەگوێزرێنەوە شەقام کپکرێ".
هاوڕێیانی قەڵەم سۆران و سەردەشت و عەبدل ستارو کاوە گەرمیانی و ویداد دهۆکی " لەسەر گڵکۆو مەزاریان دەنگی بەر دەڵین قەلە ڕەشەکانی باشور دورخەنەوەو باڵەکانیان بــبڕن و پێیەکانیان بشکێنن"


هاوڵاتیانی ئازادیخواز سڵمەکەنەوە لە ڕفاندن و هەڕەشەی  دەسەلاتداران" بوێرانە ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك ببنەوە، وێنەی گەندەڵ کاران بەرز بکەنەوەو لەسەر وێنەکان تەواوی تاوانەکانیان بنوسنەوە ، دزین و تاڵانی هەربەرپرسێك چۆن کراوە گەندەڵی و جۆری پیشەکانیان ئاشکراکەن، کاتێك بەئێوە دەگوترێ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەبێت قۆڵی مەردایەتی هەڵکەن و وشەی گورس وەشاندن ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك بکەنەوە تا ڕیشەکێشدەبن.

03/05/2020



وتارەکانی تری نوسەر