مێژووی دوو ڕوو

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

 وەنەبێ تەنها ئەوە کورد بێت کە خاوەنی مێژوویەکی ساختەی چاوەشەکراو تیفتیفەکراو بێت ، بەڵکو هەموو گەلانی دنیا خاوەنی دوو مێژوون مێژوویەک کە ڕاستینەی ڕوو داوەکانی تێدا تۆمار کراوە بەلام ئەو مێژووە لە نیسێ دا نەمام ئاسا کەساسوو زەرد هەڵگەڕاوە و ! مێژوویەکیش کە باوە ئەمما ساختەو درۆزنە لە بەر تیشکی خۆردا ڕەو نەق ئەدات و ڕەواجی پێدراوە ! ئەگەر بەوردی لە مێژوو بڕوانین نەریتی هەمیشەیی و دەق گرتووی مێژووی باو درۆزن ، وابووە کە ڕووداوەگەورەکانی بچوک کردۆتەوەو ! ڕووداوی بچوکیشی گەورەکردووە ! مێژووی ساختە بەردەوام کارکتەری ترسنۆکی کردۆتە قارەمان و ! ڕێک پێچەوانە قارەمانیشی کردۆتە ترسنۆک ! بەڵی ئەو مێژووی ساختەو درۆزنە جەلادی کردۆتە قوربانی و قوربانیشی کردۆتە جەلاد و پیاو کوژ ! ئەو مێژووە مەدالیایی شۆڕشگێڕی کردۆتە بەرۆکی نا شۆڕشگێران و لەولاوەش زۆرێک لە شۆڕشگێڕانی کردۆتە خائین ! باشە نموونە ئەگەربێت و ئێمە دوای زیاتر لە هەزار وحەود سەد ساڵ ، تەنها بۆ وورژاندن چەند پرسیارێک بکەین و ببرسین ، ئاخۆ سەری ساڵی کورد چۆن داهێنراوە و بۆ ئێمەی کورد وەک نەتەوە ئەو ساڵە چی تێدایە ؟ ئایە چ ڕووداوێکی وا گەورەو گرنگ لەو ڕێکەوتەدا هەیە کورد شانازی پێوە بکات ؟! یان لە بارەی ڕاستینەی جەژنی نەورۆزو پەیوەندی بە ئێمە و ئەفسانەی کاوەو زوحاک ، هەڵبەت مەعلومە کە ولامی مێژووی باو ، و ساختە شتێکە ، ولامی مێژووی ڕاستەقینەی دەست بۆ نەبراو شتێکی پێچەوانەی ئەوە ! ئێوە بنۆڕ وشەی (خوێری ) کە لە بەکار هێناندا لای کورد بۆتە جنێوێکی زۆر پیسی و دووریش نیە خەڵکی لەسەر کوژرابێت " بۆ هاتۆتە ناو ئاخافتن و فەرهەنگ و زاراوەی ئێمە ئایە (خوێڕی ) وشەیەکی هێندە بێزراوە کە بۆ وەسفی کەسێکی ڕەفتار خراپ بەکار هێنراوە بەڕاست چاوگ و ئەصڵی ئەو وشەیە لە چیە وە هاتووە ؟ دەلیلی زۆر هەیە کە (ئەبو جەهل ) یەکێ لە هەرە عاقڵ مەندوو پیاوە بیر تیژەکانی قوڕەیش بووە بەلام کەسێک نیە ئێتستا ئەو وەک باوکی نەزانی نەی ناسێت ! دەیان فەرماندە و سەدان سەربازی ئازای ناو نە هێنراو لە ڤێتنامیەکان بوونە قوربانی دژ بە داگیرکاری فەرەنسیەکان دوایش ئەمریکایەکان ، بەلام بنۆڕن تەنها ناوی فەرماندە ڤۆنگوین جیاپ ، بوو بە ئەفسانە ؟ سپارتاکۆس بەتەنیا نەبوو شۆڕشی کۆیلەکانی کرد بەلام بایەک کەس ناوی کۆیلەیەکم پێ بلێت کە هاوڕێ و هاوشەڕی سپارتا بووە ؟ لات سەیر نەبێت ئێمەی کورد تاکو ئێستاش تۆماری میژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی و شۆڕشەکانمان کە بارمتەی مێژوویەکی چەواشەن ، مێژوویەک کە زۆرێک لە مەرامچیەکانی دوێنی شاخی کرۆدتە شۆڕشگێڕ و بردۆتە ئاسامان و چەدان قارەمان و دڵسۆز و شۆڕشگێڕیش لە بەر دەنگ دەنگ خۆ هەڵکشانی ئەو شۆڕشگێڕە غایتگەرانە کەس دەنگی نابیستێت ... "


29/06/2016



وتارەکانی تری نوسەر