هێزی بێ شەقام و شەقامی بێ هێز

هاوڕێ توانا مێرگەسەری

کورتە ولامی دوو پڕسیار

ئایە  ئەمڕۆ شەقام بە دەست کام هێز و چەند هێزە وەیە ؟
 ئایە ، لە ئێستادا شەقام خۆبەخۆ هێزی جولانی تێدایە ؟

کورتەیەک پێش وەلام
هەڵبەت  دروست ئەمڕۆ ڕاستیەکی درک پێنەکراو یان  پشتگوێ خراو بەسەرجەمی هێزەکانی ساحەی سیاسی باشور هەرێمی کوردستان وە دیارە ڕاستیەک ، کە بە مەبەست بێ یان بێ مەبەست .  هەوڵی شێواندنی ئەدرێت ، ئەو ڕاستیە لە یەکەم دا تەنها بەر ئەنجامی هەست  و هۆشنەکردنی هێزەکانی بەرکارە  بە بەرپرسیاریەتی مێژووی و ئەرکدار بوونیان بۆ قۆناغەکە ،

 بەلام  ئاوێنەی ئەو ڕاستیە ئەوەندە ڕوونە کە هیچ هێزێک چەندە توانا مەند بێت لە شێواندن و تڵخاندنی و بە نۆڕماڵ نیشاندانی هیچ لەوە ناگۆڕێ کە ئاوێنەی ڕاستینەی  کۆمەڵی کوردی بەم جۆرەییە ،  هیچ زیادە ڕۆیمان نەکردووە ئەگەر  بڵێن ئێمە  لەحزەیەکی وا تاریکی  ئەنگوستە چاودا ڕێدەکەین ،

  کە توانای بینینی چەند مەترێک پێشخۆمان نیە و لە دۆخێکی هەلا هەلابووی ئەو تۆ دا گوزەر دەکەین کە هیچی بەسەر هیچ وە نەماوە لە واقێکی نامەعقول قەرارمان گرتووە کە هێواش هێواش کزە ئومێدی ئایندەیەک بە عینوانی حکومڕانیەکی دیمۆکرات و مەدەنی و تەحقیقی داد پەروەری  لە کوژانەوەدایە ،

 حکومڕانیەک کە تەنانەت نەتوانێت  لایەنی کەمی خواست وخەونی گەلی بەرچاو بێت و مافە هەر سەرەتای و باس نەکراوەکانی میلەتانی تر جێ بەجێ بکات لێرەوە ولامی پیویست بەهەردووک پرسیار لە چیەتی هێزی شەقام شەمەقامی بێ هێز خۆ ڕەپێش دەکات ،
بەڵێ ڕاستی بێ سەودا ئەوەیە که ئێستا  هیچ هێزێک نمایندەی شەقام ناکات و ئومێد ئیرادە بە هێزەکان لای خەڵک چۆتەوە دۆخی سفر ،

 بەڵێ  ئێمە لە ئێستادا هەم دەرگیری کۆمەڵێک هێزین کە تەولا بوون لە دەنگ و هاواری  شەقام و هەمیش شەقامێکی بێ هێزمان هەیە کە لە ئێستادا گەمارۆداری کۆمەڵێک دەرد و درمی ئەو تۆیە ناتوانێت هەنگاوێکی خۆ بەخۆ بنێت بۆ ئایندەیەکی باشتر بەلام لەکێن نێوان شەقام هێزە سیاسیەکان قۆناغێکی ئینتیقلایه و زوو بێت یان دەرنگ ئەو هێزە ئەسیل و ڕەسەن ئەبێت کە بەجێ ماوی داخوازیەکانی شەقام نەبێت ،
 
هاوڕێ  توانا مێرگەسەری

23/01/2017



وتارەکانی تری نوسەر