بەڵێ نەخێر بۆ ڕیفراندۆم !
هاوڕێ توانا مێرگەسەری
ئەڵێن لە میخائیل گۆڕباچۆڤیان پرسی لە وەشەیەکدا ڕەوشی ئابوری ڕوسیا چۆن هەڵدەسەنگێنی وتبووی (باشە ) وتیان ئەی لەدوو وەشەدا . وتبووی (باش نیە ) ئاخر هێندکجار بە یەک وشە هەر ئەوەندە دەکرێت و بە دوو وشە دەچیتە ناو وردەکاری و نیاز و جیاوازیەکان زەق تر دەردەکەون . عەرەبیش دەمێکە گوتویانە شەیتان لە وەردەکاریدایە ، ئینجا بەڵێی من و بڕوام وایە زۆرینەی ئێستای خەڵکی کوردستان پۆ پرسێک کە چەندە (چارەنوس ) سازیش بێت ئەنجام بەر نەخێرێک دەکەوێت ، بەومانایە تۆ ئەگەر لێمی بپرسی بە یەک وشە لە دۆخی ئێستای گشت خەڵک برسی ! ئەڵێیت بەڵێ بۆ گشت پرسی ؟ بەیەک وشە ئەڵێم بەڵێ و بەدوو وشە ئەڵێم نەخێر بۆ گشت پرسی ،
ئێستا بەڵێ و بۆ جەماعەتی بەڵێ جێ دەهێڵم و گەرکمە لە کورتی کورت تر داکۆکی لە نەخێرەکەی خۆم بکەم پێش هەر پاساوێکی زاتیش باس لە مەوزوعیەت و جدیەتی بابەتەکە دەکەم بەخاتر ئەوەی ئاخۆ فاکتەری دروست لە بەندۆ بالۆرەی ڕیفراندۆم و لە کۆێوە سەرچاوە دەگرێت ؟
بەدیقەت بنۆڕن لە دواین لێدوانی وەتەبێژ حکومەتە پەڕپوتەکەی هەرێم ڕوون و ڕاشکاو چی دەڵێت ( ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بۆ گوشار خستنە سەر حکومەتی عێڕاقە !) و دوا بەدوای ئەم لێدوانەش لە ئاستی بالای حکومی حیزبی ئەوە باس دەکرێت کە مەرج نیە ئەنجام دانی ڕیفراندۆم بۆ ڕاگەیاندی سەڕبەخۆی بێت !
کەواتا ئەنجام دانی ڕێفراندۆم بۆ ڕاگەیاندی سەربەخۆی نیە . بەڵکو کراوتە بۆمبێکی دوخانی قەیرانە نێوخۆی هەروا دۆڕانە بەردەوامەکانی ئەو نوخبە سیاسیە فاشل و گەندەڵەی لە ئاست مەرکەزدا پێ بزر ئەکرێت ! نوخبەیەک کە هەڵە بەردەوامەکانیان بە تێکەڵ کردنی شورەیی و ڕیسوای سواق دەدات ! نوخبەیەک کە زۆر نیگەرانە کە فەشەلە فرە ڕەهەندەکانی کەڵەکە کردنی قەیران و نەهامەتیەکانی وەک کوردایەتی لێ ناکڕین !
کەچی ئێستا دێت بە درۆی دروستکردنی دەوڵەت و فشەی ڕیفراندۆمەوە کار لەسەر گەرمکردنی حەماوەی نەتەوەی دەکات و بیتاقەی کوردایەتی و نیشتیمانی بەسەر خەڵکدا دابەش دەکات و تەکفیری سیاسی هێزە جیاوازەکان دەکات ! ئاخر نوخبەیەک ئەوە ڕابردووی بێت ئەوە ئەتوار و گوتاری بێت چۆن ئێستا بە بەڵێ یەکی ئێمە ئەکرێت چاوەڕێی تەکانێکی مێژووی لێ بکرێت ؟!
09/04/2017
وتارەکانی تری نوسەر