زیانه‌كانی ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات
بۆچی چاره‌نووسی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بخرێته مه‌ترسییه‌وه؟
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ژمێره‌ی قه‌رزی جیهانیی له 60 ترلیۆن دۆلار نزیك ده‌بێته‌وە. قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی دوو لایه‌نی هه‌یه، هه‌ندێك وڵات نه‌ك نه‌یاتوانیوه سوود له قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرن، به‌ڵكو دووچاری زیانیش بوونه‌ته‌وه وه‌ك یۆنان و عێراق و چه‌ندین وڵاتـی دیكه له ئه‌ورپا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین و ئاسیا، هه‌ندێك وڵاتی دامه‌زراوه‌یی و پێگه‌شتوو له رووی ئابورییه‌وه به‌هۆی داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئیداره‌دانی قه‌رز و پرۆژه، توانیویانه له قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی سوودمهندبن وه‌ك ئه‌مریكا و بەریتانیا و یابان. .. . هتد.
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه، هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌كه به‌ناوی "راكێشانی مایه"یه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ر قه‌رزه.
ئایا ئێمه له‌كامیان ده‌بین؟ كه‌من پێموایه جۆری یه‌كه‌مین
زیانه‌كانی ئه‌م قه‌رزه
یه‌كه‌م: قه‌رز له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ی GDP ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌س نازانێتGDP هه‌رێمی كوردستان چه‌نده و هیچ دیراسه‌یه‌كی زانستی نییه.
دووه‌م: ئیداره‌ی نه‌ختینه و دارایی له هه‌رێمی كوردستاندا زۆر لاواز و خراپه و به‌هه‌مان شێوه ئیداره‌ی پڕۆژه‌كانیش، ئه‌مه‌ش له دونیادا هاوكێشه‌یه‌كی نه‌گۆڕه، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی دارایی و ئیداره‌ی پڕۆژه‌كانی ژێرخان و وه‌به‌رهێنان خراپبوو، 100% قه‌رز ده‌بێته زیانی گه‌وره و رۆژ به‌رۆژیش قه‌باره‌ی ئه‌م زیانه زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا بڕێك پاره‌ی زۆر قه‌رزاره، به‌م شێوه‌یه:
- تاوه‌كو 1/1/2015 قه‌باره‌ی كورتهێنان، ئه‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی تۆماركراوه نۆ ترلیۆن و 79 ملیار دیناره.
- كۆی به‌كارهێنانی سیوله‌ی بانكه‌كان 12 ترلیۆن و 761 ملیار دیناره، كه ئه‌مه‌یه به‌كارهێندراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان.
- حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره كه نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن و 700 ملیار دیناره.
- چه‌كێكی زۆری بێ ره‌سید دراوه‌ته به‌ڵێنده‌ران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌چه‌كی بێ ره‌سید حكومه‌ت بایی سه‌دان ملیۆن دۆلار گازوایلی كڕیوه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، هه‌موو ئه‌مانه‌ش قه‌رزن له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه، كۆی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاره، سه‌رباری مافی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاره.
- یه‌ك ملیار دۆلاری وه‌رگیراو له توركیا.
به‌گشتی ده‌توانین، بڵێین: كۆی ئه‌و پاره‌ی كه ده‌توانین بڵێن "قه‌رزه" له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلاره، سه‌رباری مافی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاره.
باپرسین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن ئه‌م قه‌رزانه ده‌داته‌وه، كه‌ی ده‌یداته‌وه پلان و میكانیزمی چییه بۆ دانه‌وه‌ی، كه وه‌ڵام بۆ ئه‌مانه نه‌بوو چۆن قه‌رزی دیكه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كه‌یت!!! كه هیچ ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز جگه له نه‌وت نییه بتوانین پشتی پێببه‌ستین بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌زرانه، تاوه‌كو بیر له قه‌رزی دیكه بكه‌ینه‌وه كه دانه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه و رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌بێت.
چواره‌م: له پرۆژه یاساكه و سه‌رجه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوومانه، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ئه‌م قه‌رزه بۆچی ده‌كرێت؟ پرۆژه‌كان چین؟ سوود (فائده)ی سه‌ر قه‌رزه‌كه چه‌نده؟ چۆن ده‌درێته‌وه؟ جه‌دوای ئابووری چییه؟ ئه‌مانه ساده‌ترین پرسیارن كه پێش پڕۆسه‌ی قه‌رز، ده‌بێت وه‌ڵامی گونجاو و باوه‌ڕپێكه‌ر هه‌بێت بۆیان، له نه‌بوونی وڵام و پلانی تۆكمه بۆ ئه‌م وڵامانه، ئه‌م قه‌رزه ده‌بێته زیانی گه‌وره.
پێنجه‌م: به‌پێی پڕۆژه‌كه ئه‌م قه‌رزه بۆ مووچه و خه‌رجی به‌كاربردن و پڕۆژه‌ی ئاساییی نییه وه‌ك نه‌خۆشخانه و قوتابخانه (سه‌دان پڕۆژه له‌به‌ر بێ پاره‌یی راگیراون)، به‌ڵكو بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وه‌ری وه‌به‌رهێنان و ستراتیژییه، به‌ڵام ناڵێت ئه‌م پڕۆژانه چین؟ ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی داهات؟ گرنگییه‌كه‌یان چییه تاوه‌كو قه‌رزی بۆ بكه‌ین؟ جه‌دوایان چۆنه؟ كوا ماسته‌ر پلانی پڕۆژه‌كان؟
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ری زۆری، دواتر ئه‌م پاره‌یه كه قه‌رز كرا بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌كار نه‌یه‌ت و بۆ شتی دیكه به‌كاربێت، چونكه ئه‌زموونێكی تاڵمان هه‌یه له ساڵی 2011 و 2012 و 2013دا، له كۆی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بڕی پێنج ملیار و 200 ملیۆن دۆلار كه له بودجه‌ی گشتیی ئه‌و سێ ساڵه كه نزیكه‌ی 45% كۆی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بوو، بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بهكارنههات، یه‌ك دۆلاریان تێدا خه‌رجنه‌كرا و گواسترانه‌وه بۆ خه‌رجی دیكه‌ی به‌كاربردن، له‌كاتێكدا یاسای بودجه رێگا به‌مه نادات.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه هه‌ندێك كه‌س، كه پشتیوانی ئه‌م قه‌رزه ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: له رووی سیاسییه‌وه هه‌رێم ده‌چێته بازاڕێكی جیهانییه‌وه ئه‌مه گرنگه، ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی دروسته.
چونكه ئه‌م قه‌رزه له رێگای دوو بانكی ئاسایی ده‌كرێن كه یه‌كێكیان له ئه‌ڵمانیایه و ئه‌وی دیكه‌ش له ئه‌مریكا، كه رۆژانه سه‌دان كۆمپانیای جیهانیی قه‌رز له‌م جۆره بانكانه ده‌كه‌ن، واته: له‌م قه‌رزه‌دا و له بانكی نێوده‌وڵه‌تیدا ئێمه وه‌ك وڵات مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه تاوه‌كو بڵێین له رووی سیاسییه‌وه گرنگه، ته‌نات نازانین ئه‌م پاره‌ی قه‌رزی ده‌كه‌ین هی كێیه؟ هی بانكه‌كان خۆیانه؟ یاخود هی كه‌سێكی دیكه‌یه و بانك نێوه‌ند و گه‌ره‌نتییه له‌م پرسه‌دا، به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆیدا ئه‌م قه‌رزه نهیدهینهوه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سومعه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات.
ئه‌نجام
پێموایه ئه‌م قه‌رزه به‌م شێوه‌ی ئێستا بكرێت، له‌لایه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی نابێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناتواندرێت له كاتی خۆیدا بدرێته‌وه و ساڵ به‌ساڵ زیاد ده‌كات و ده‌بێته بارگرانییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئایندهی كوردستانه‌وه وه‌ك: یۆنان قه‌رز ده‌كه‌ین بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز، به‌مه‌ش كوردستان ده‌بێته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه و باجی ئه‌مه‌ش قورسه، چونكه قه‌رز باجێكه دره‌نگ دهیدهتهوه.
تێبینی
ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی باشمان هه‌بێت بۆ قه‌رز و پڕۆژه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام قانونی (ا‌لدین العام)مان هه‌بێت، یان قه‌رزی پڕۆژه وه‌ربگرین بۆ نموونه: پڕۆژه‌یه‌ك بایی یه‌ك ملیار دۆلاره كۆمپانیایه‌كی جیهانیی دێت پڕۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌دات و دواتر وه‌ك قه‌رز پاره‌كه‌ی ده‌درێته‌وه و ئه‌مه‌ش له دونیادا بوونی هه‌یه یاخود به پلان له ئاستی شیاودا نه‌وت بفرۆشین به پاره‌ی پێشوخت و مامه‌ڵه‌كه‌ش كورتخایه‌ن بێت.