هه‌رگیز ئۆتۆمبیلی جوان و خانووی خۆش و زه‌وی باش قه‌زیه نه‌بوون بۆم، له‌بری ئه‌مانه خه‌ونی من کارکردن بووه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که ٢٣ ساڵه ئه‌م وڵاته وێران ده‌که‌ن.
هه‌رگیز نه‌مویستووه باسی وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی خانوو و شوقه‌و سه‌یار بکه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مانتاران و دانه‌وه‌ی قیستی پاره‌که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بڵاوکرایه‌وه‌و ناو و نوسراوی هه‌ندێک په‌رله‌مانتار بڵاوکرایه‌وه‌و هه‌ندێکیش ڕونکردنه‌وه‌ی دا، به‌هۆی ناوزڕاندنی زۆرم ناچاربووم چه‌ند ڕاستیه‌ک بڵێم.
سه‌ره‌تا ئه‌وانه‌ی که به‌قیستیش ئۆتۆمبیلیان ناوێت که‌خۆم یه‌کیانم ئۆتۆمبیلم نه‌ویستوه، کارێکی زۆر گه‌وره‌یان نه‌کردووه شایه‌نی بڵاوکردنه‌وه بێت، ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وێت گه‌نده‌ڵی یان کفریان نه‌کردوه چونکه ده‌بێت له‌م ماوه‌ی په‌رله‌مانتارن هه‌موو پاره‌که بده‌نه‌وه.
له خوله‌کانی ڕابردوودا ته‌خشان و په‌خشانێکی زۆر به پاره‌ی میلله‌ته‌وه کراوه ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیلی لێگزس بۆ خه‌ڵک کڕاوه به‌دیاری ١٦دهفتهر دۆلار، به ده‌یان که‌س وه‌ک قه‌رز دراوه‌و وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، له ئاینده‌دا ته‌خشان و په‌خشان و گه‌نده‌ڵی به پاده‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌یسی دیکه ده‌ده‌مه دادگا.
دیاره هه‌رگیز نامه‌وێت ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به‌راوردبکه‌م به خوله‌کانی دیکه، چونکه جیاوازبوون منه‌ت نییه‌و ئێمه بڕیارماندابوو جیاوازبین، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه فشارێکی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل و ئه‌ویش ده‌یگوت ناکرێت له‌م قه‌یرانه‌دا ئۆتۆمبیل بکڕدرێت، به‌ڵام پاش زۆربوونی فشاره‌کان وتی : ده‌یکڕم به‌ڵام پاش ته‌واوبوونی خوله‌که په‌رله‌مانتار ده‌بێت هه‌موو پاره‌که بداته‌وه، خودی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ خۆی ئۆتۆمبیلی ناوێت به‌م قیستهو، ئه‌وه‌شی که ئێستا لایه‌تی موڵکی په‌رله‌مانه‌و پاش ته‌واوبونی کاره‌که‌ی ده‌یداته‌وه په‌رله‌مان، بۆیه بۆ گومانی له‌سه‌ر دروستکرێت، ته‌نانه‌ت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌شی کردوه که بۆ عه‌فوی گومرگ کرابوو.
بۆ زانیاریتان پێشتر خه‌رجی ساڵێکی په‌رله‌مان ٤٠ ملیۆن دۆلار زیاتربوهو کڕینی ئه‌م ئۆتۆمبیلانه نزیکه‌ی ٤ملیۆن دۆلاری ده‌وێت و هه‌ر هه‌موو پاره‌که‌ش له په‌رله‌مانتاران وه‌رده‌گیرێته‌وه، پێشتر حکومه‌تیش له‌یه‌ک ساڵدا ٥٠ ملیۆن دۆلاری به ئۆتۆمبیل ده‌دا.
هه‌ندێک که‌س که ٢٣ ساڵه حیزبه‌کانیان خه‌ریکی تاڵان‌کردنی وڵاته ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌کارهێناوه بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی بێ موچه‌ی بێ کاره‌بای و داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوریه‌کان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داعش و بندیوار‌و خانه‌نشینی نایاسایی.