گۆڕان و كاریگەری سیاسی لە گۆڕەپانی كوردستاندا

شاخەوان سەنگاوی
 
كوردستان لە پێش بەرواری 25/7/2009 بە چەشنێ‌ بوو كە هەوڵدان بۆ ڕەخنگرتن و قسەكردن لە سەر پارتە سیاسیەكانی كوردستان و ئاراستەكردنیان بەرەو چاكسازی لە بوارەكانی ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئیداریدا قەتیس مابوو لە چوارچێوەی چەند وتارێك كە هەندێ‌ جار بەشێوەیەكی ترس ئامێزانە لەپاكتاوكردنی گیانی نوسەرەكانی لە پەرەی كۆتایەكانی  رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئەو دەمەدا بلاودەكرایەوە .
بەڵام كاتێك گۆڕان هاتە نێو خەباتی سیاسی باشورەوە هەر لە سەرەتاوە ئەو تەوقی بێدەنگیەی كە چارەكە سەدەیەك بوو هەردوو پارتی دەسلاتدار لە ژێر ناوی نەتەوەی مێگەلپەروەردەیان دەكرد... ورد و خاشكرد و وە تاكی كوردی فێری ئەوە كرد كە بتوانێ‌ بە دەنگێكی بڵند قسە لە سەر چاكسازی وگۆڕانكاری و گەڕانەوەی مافەكەلەپچەكراوەكانبكا كە ئەمە باشترین سەرتا بوو . چونكەگۆڕان لە دەمێكدا هاتە نێو خەباتی سیاسیوە كە كوردستان لە كەناری داڕمانی سیاسی و ئیداری و ئەخلاقیدابوو ئەویش بەرئەنجامی ئەو جۆرە لە ئیدارەدانەبوو كە لە لایەن كەسە پلە باڵاكانی هەر دوو پارتەوە پەیڕەو دەكرا لە كۆی جومگەكانی حكومەتدار ئەم هەرێمەدا . هەر بۆیە چەمكی چاكسازی و ڕیفرۆم بوو بە ناسنامەیەك بۆ گۆڕان.... وە گۆڕانیش باش دەیزانی كە خواستی كۆمەڵگای كوردی بە شێوەیەكی ئانی بریتیە لە چاكسازی و ڕیفرۆم لە سەرجەم سێكتەرەكاندا وە ئەم چاكسازیانەش نایەتە دی ئەگەر لە پارتەكانەوە دەست پێنەكات ، چونكە پارتەكان ( حزب) باشترین وەسیلەیە بۆ ڕیفرۆم و چاكسازی ، چونكە ترسان لە چاكسازی ترسانەلە پێشكەوتن و لە دەستدانی كورسیەكان . هێشتنەوەیكوردستانە لە نێو بازنەی ئەقلیەتێكی پاوەنخوازی . هەر ئەمش بوە پاڵنەرێك كە وا لە گۆڕان بكا بە پێشكەشكردنی پرۆژەی درێژ مەودا بە پەرلەمان، هەنگاوی كردەی بنێت بۆ ڕیفرۆم و چاكسازی لە سێكتەرەكانی ئیداری و دارایی و سەربازی هەرێمی كوردستاندا ، والا كردنی ئەو دەرگا چاكسازیەی كە پارتەكان خۆیان چاركە سەدەیەك لە سەر خۆیان كوڵمیان كردبوو  چونكە پارتەكانیش پێویستیان بە چاكسازی ریشەیی هەبوو لە بەر ئەوەیەهەرچەندە پارت لە كۆمەڵگاكەیدا كارابێت لە پەروەردەكردنی كادر . دروستكردنی هاولاتیەكی وشیار بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری سیاسی لە پیادەكردنی بنەما سەرەكیەكانی دیموكراسی هێندە زوتر و زیاتر دەتوانین كەرەستەی ریفرۆم و چاكسایەكی هەمەلایەنە لە كۆمەڵگاكەدا بنیات بنرێت چونكە حزب هەوێنی دروست بوونی هەیكەلی حكومەتداریە .
كاتێك گۆڕان وەكو پارتێك سەرەتای هەنگاوەكانی بە ئاراستەی چاكسازیی هەڵدەهێنا ، لە پریاسكەكەشیدا خاوەنی  ستراتیژیەكی دیاری كراوبوو .وەڵامی ئەو پرسیارانەش ئامادەگی هەبووكەگوێی ئێمە پێی رانەهاتبوو، چاكسازی بۆ ؟ ئامانج لە چاكسازی چین ؟ كەرەستەكانی چاكسازی چین .  چاكسازی لە كوێ‌ و چی پلە و پۆستێكی هەرێمی كوردستاندا بكەین ؟
ئەویش لە ڕێگایی هەوڵدان بۆ بنیاتنانی زەمینەیەكی لە بار بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی نەتەوەیی كە خۆیی دەبینێتەوە لە :
یەكەم : ئاسایشی سەربازی:
یەكێكە لەو مەسەلە هەرە ستراتیژیە گرنگەكان بۆ هەرێمی كوردستان ئەویش بە هۆی هەڵكەوتەی جوگرافیەكەیو زۆر و زەوەندی ئەو رێكەوتنانەی كە بۆ پاكتاو كردنی كورد كراوە بە ڕابەرایەتی دۆستەكانی ئەمڕۆمان لە ناوچەكەدا ئەویش خۆیی دەبینێتەوە لە .
•    بنیاتنانی یەكە جۆراو جۆرەكانی سلكی سەربازی بە بەرزترین ستانداردە سەربازیە جیهانیەكان و هەنگاو نانە بۆ بەنیشتمان كردنی و پێگەیاندنی  هێزە چەكدارەكان و دەرهێنانی لە ژێرچنگی پارت و تاكەكانی پارتەكان تا هێزەكانی پێشمەرگە ببن بە خاوەنی ئیرادەیەكی سەربەخۆ ...كە بەشێوەیەكی كردەی لە لایەن سەركردە سەربازیەكانی خۆیانەوە دەردەچوێنرێت ،  وە هیچ كەس و لایەنێك بۆیی نەبێت ئاراستەیان بكات بۆ بەرژەوەندی تاسكی تاك و حزبگەرایەتی تا كوردستان بەدووربگیرێت لە دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ ،  سڕینەوەی سنورەكانی زۆنی سەوز و زەرد.
•    جێبەجێكردنی سستەمی سەربازی چ بەشێوازی تجنید یاخود بە شێوازی خۆبەخشی .
•    جۆراو جۆری چەك و سەرچاوەكانی دابینكردنی چەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەبێ‌ بوونی ئینتمای حزبگەرایەتی .
دووەم : ئاسایشی ئابووری :
روون و  ئاشكرایە ئابووری شادەماری سەرەكی كۆمەڵگایە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئابووری كە ئەویش بە شێوەیەكی سەرەكی دەبێت پەیڕەوی ئەم بابەتانە بكرێت .
•    پلاندانانی ئابووری بەهەرسێ‌ ئاستی  ( كورت مەودا ، مام ناوەند ، درێژ مەودا)
•    سوود وەرگرتن لە داهات و سامان و سەروەتی سەرزەویی و ژێر زەوی بە شێوەیەكی ئەكادیمی و بایەخدان بە داهاتی تاك ، چونكە ئەمە بناغەیە بۆ داهاتی نەتەوەیی ، كە ئەمیش خۆیی دەبینێتەوە لە فرە سەرچاوەكردنی بووجەی گشتی هەرێم هەوڵدان بۆ بنەبڕكردنی كورتهێنان لە بووجەی گشتیدا .
سێیەم : ئاسایشی كارگێر و ئیداریی :
بنەماكانی ئاسایشی كارگێر و ئیداری
•    وەلات یان هەركیانێك  دەبێت خاوەنی دەستورێكی تایبەت بە خۆبێ‌ ، بە مەرجێ‌ كۆكەرەوەی سەرجەم پێكهاتەكانی  ئەوەی وەلاتەبێت.
•    دەزگاكانی دادوەری بە شێوەیەكی بێ‌ لایەن كارەكانی خۆی ڕاپەرێنێ‌ بەبێ‌ بەكارهێنانی مەتاتیەت لە یاساكاندا.
•    دەزگاكانی چاودێری بە سەرجەم لایەنەكانیەوە كار بكات لە جەمگەكانی حكومڕانی ناوچەكاندا .
•    زەمینە سازی بۆ پرۆسەكانی هەڵبژاردن لە كات وجێگای خۆیدا بە مەبەستی ڕێگری كردن لە خواستی پاوەن خوازی بۆ دەسلات .ئەمەش كاتێك دەبێت لە ژێر سەروەر بوونی هەیمەنەی یاسادابێت بەنموونەش :
لە 23 ی حوزیراندا كاتێك پەرلەمان مەبەستی بوو بە رێكارە یاسایەكەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار بكاتەوە بەبێ‌ هەڵوێستە كردن و لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی تەسكی حزبگەرایەتی  ، تا دەستەبەرێكیش بكات  بۆ كردنەوەی دەلاقە داخراوەكان لە سەر نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستوری هەرێم  و گەڕانەوەی هەیمەنەت بۆ دامەزراوەكانی تەشریعی و یاسادانان و تەنفیزی ئا لەم ساتەوەختە بەدواوە لە ژێر فشاری هەندێك لە حزبەكان ئەم ئیرادە لە پەرلەمان سەندرایەوە و بە جۆرێكیش سەندرایەوە كە كار گەیشتە ئەو رادەیەی كە لە 12 تشرینی یەكەم  ڕێگا بە سەرۆكی پەرلەمان نەدرا نەك بچێتە بینای پەرلەمانەوە بەڵكو شەقامێكی پایتەختیشەوە.


                                                                    
[email protected]                                                                                


18/01/2017



وتارەکانی تری نوسەر