aso
پرۆژەیەك بۆ گۆڕینی كاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و پسپۆڕی
مەریوان سەلاح حیلمی

سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و پسپۆڕی بەچاوی وەزارەتی پەروەردە دادەنرێت، ئەمە وتەی زۆرێك لە سەرپەرشتیاران خۆیان و شارەزایانی بواری پەروەردەیە، بەبۆچوونی من ئەو چاوەی كە دانراوەو سەرپەرشتیاری پێدەوترێ‌ زیاتر وەكو پەیامنێری دەزگایەكی راگەیاندن دەردەكەوێت، بەڵام پەیامنێریەكەی بۆ دام و دەزگاكانی وەزارەتی پەروەردەیە تارادەیەك بە نهێنی.

پەیوەندی نێوان مامۆستاو سەرپەشتیار: پەیوەندیەكی باش نیە،چونكە مامۆستا سەرپەرشتیار وەكو رەقیب دەبینێت بەسەر كارەكەیەوە، بۆیە چارەی سەرپەرشتیاری ناوێت، وە ئەو پەیوەندییە گەرم و گوڕەی كە جاروجار لەنێوان مامۆستاو سەرپەرشتیاردا هەستی پێدەكرێت بۆ رێز و خۆشەویستی نیە لەنێوان هەردوكیاندا بەڵكو بۆ ترسی مامۆستاكە دەگەڕێتەوە لەسەرپەرشتیارەكەی، بەتایبەتی ئەو مامۆستاو بەڕێوەبەرانەی كە چاوەڕوانی شتێك دەكەن لە سەرپەشتیار بۆنمونە گواستنەوە لە خوێندنگەیەك بۆ شوێنێكی باشتر یان دانانیان لە كۆنترۆڵی تاقیكردنەوەكان یان رێزوسوپاسێك یان پێدانی نمرە لە هەڵسەنگاندا...

ئەركە سەرەكیەكانی ئەمڕۆی سەرپەرشتیار: رێكخستنی میلاكی مامۆستایان بەسەر خوێندنگاكان و بینینی دەرسی مامۆستا لەساڵێكدا یەك جار یان دووجار لەهەرە ئیشە دیارەكانی سەرپەرشتیارە، لەدوای روخاندنی بەعسەوە و هاتنەئارای سیستمێكی نوێ‌ بۆ پەروەردەو گۆڕانكاریەكان لەم بوارەدا جاروباریش لەناوەوەو دەرەوەی وڵات باسی گۆڕینی ئەركی سەرپەرشتیار دەكرێت بەڵام تاوەكو ئێستا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ نەكراوە، جگە لەمەرجی زانستی و پەروەردەیی و تاقیكردنەوەی نوسین و زارەكی لەكاتی بوون بەسەرپەرشتیاردا.
فەشەلی ئیشی سەرپەرشتیار لە چیدایە؟ لەوەدایە ئەمیش وەكو زۆرێك لە كێشەكانی وڵات چارەسەر نەكراوەو شوێنی خوی نەگرتووە، بۆنمونە كام سەرپەرشتیارەی كە دەیگریت دەیان قوتابخانەو خوێندنگە و مامۆستای لایە و سەرپەرشتی دەكات، بەڵام ئایا دەتوانێت بە رێك و پێكی سەرپەرشتی بكات؟ بێگومان نەخێر

سەرپەرشتیاری ئەمڕۆ دەبێت چۆن بێت؟ راستە كە سەرپەرشتیار كەسێكی بە ئەزمونەو پێویستە وەزارەتی پەروەردەو مامۆستایانیش گوێی لێبگرن، بەڵام دەبێت ئیش بۆ ئەوە بكرێت كە پەیوەندی خۆیی و مامۆستایان تەندروست بكرێت و سەرپەرشتیار بەوردی دوای ئیشی خۆی بكەوێت و مامۆستاش بەوردی ئیش و كارەكانی سەرشانی جێبەجێ‌ بكات، ئەو پەیوەندییە چۆن رێكدەخرێت؟ دەبێت وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری خوێندنگاكان چۆن ژورێكیان بۆ توێژەری كۆمەڵایەتی یان فەرمانبەران یان .. داناوە ئاوەهاش ژورێك لە خوێندنگە تەرخان بكرێت بۆ سەرپەرشتیاران، سەرپەرشتیاران لە باتی ئەوەی دەوام لە كۆنترۆڵی جۆری یان یەكەی سەرپەرشتیاری بكەن ئەوا دەوام لەخوێندگاكان بكەن، بەردەوام لەگەڵ مامۆستایان دەرس بڵێنەوە و پێش چاپكردنی پرسیارەكان تەنها سەرپەرشتیار بۆی هەبێت سەیری بكات و سەرنجەكانی بەمامۆستاكەی بڵێت، ئێستا سەرپەرشتیاران و مامۆستایان هەردوولا دژی ناوەڕۆكی ئەم وتارەو ئەم پرۆژەیەن و وەڵامی حازربەدەستیان لایەو سەرپەرشتیار دەڵێت ئێمە ساڵی جارێك دەڕۆین بۆ خوێندنگەیەك و مامۆستایەك دەبینین رقی لێمانە، ئەی ئێستا هەموو رۆژێك بچین ئەبێ‌ چەند رقی لێمان بێت؟ مامۆستاش دەڵێت: سەرپەرشتیار ساڵی جارێك تەشریف دێنێ‌ پێی دڵگران و ناڕەحەتین ئەی ئەگەر هەموو رۆژێك بێت دەبێت رابكەین.  ئەڵبەتە ئەم دوو وەڵامە هەردووكیان خۆدزینەوە لە ئەركی سەرشانیان و نەكردنی گۆڕانكاریە لەبوارەكەدا، پێش ئەمە دەبێت كاربكرێت بۆ ئەوەی ژمارەی سەرپەرشتیار زیادبكرێت و هەریەكەیان لەپەنجەكانی دەست زیاتر خوێندنگەیان لانەبێت (1)، هەروەها ئەمە راهاتنی دەوێت و مامۆستا دەبێت لەوە تێبگات كە بەهەردووكیانەوە دەتوانن پرۆسەكە بەئەنجام بگەیەنن بەرێك و پێكی و هەروەها مامۆستا رۆژانە باشتر خۆی ئامادەدەكات و رۆژانە گفتوگۆ لەنێوان خۆیی و سەرپەرشتیارەكە دا دروستدەبێت، وەسەرپەرشتیاریش ئەركەكەی خۆی نابێت كورتبكاتەوە لەوەی رەخنە لەدەرسی مامۆستاكە بگرێت و كرم لەگوێزی ساغ دەربهێنێت، بەڵكو دەبێت سەرپەشتیاریش سوود لەتواناو ئەزمونی مامۆستا تازەكە وەربگرێت و بەراشكاوی پێی بڵێت  و ئەزمونەكەی دەوڵەمەندبكات و ئیشی سەرپەرشتیار ئەوە بێت كە ئەزمونی سەركەوتووی مامۆستایەك بگوازێتەوە بۆ مامۆستایەكی تر، بەڵام كەس ئەمە ناكات چونكە رقمان لە راشكاوی و راستیە، هەموو كەس حەزدەكات خۆی پاڵەوان بێت، بەڵام وانیەو دەریای پەروەردە زۆر فراوانە و بەرینە.

(1) (لەلوبنان سەرپەرشتیار یەك خوێندنگە یان دووانی لایە)

PM:01:43:22/06/2015
زیاتر ...
بۆچی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وانه‌ی كوردی پشتگوێ خست؟ راستی شاراوه‌ بزانه‌
خوێندنه‌وه‌یه‌كی تر بۆ بایكۆت وخۆپیشاندانی مامۆستایان
زۆر عه‌یبه
دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی سلێمانی 2016
ده‌بوو به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ چی گوتبا؟
بڕینی ئینته‌رنێت كاریگه‌ری نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی قۆپیه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان
چی بكرێت بۆ باشتركردنی سیسته‌می ئه‌زمونه‌كان؟
سه‌رم سوڕما
پرۆژەیەك بۆ گۆڕینی كاری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و پسپۆڕی
بۆ كۆنگرەی پەروەردەیی هۆكارەكانی پشتەوەی تاقیكردنەوەكان بە هەڵبژاردن