دروشمی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایانی سلێمانی 2016
مەریوان سەلاح حیلمی
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م دروشمانه‌ی خواره‌وه، دروشمی مامۆستایانی خۆپیشانده‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریه‌تی له‌مانگی 9 بۆ 12 ی 2016 ، بۆیه حه‌زم كرد بڵاوی بكه‌مه‌وه چونكه ده‌شێت دێڕی تیا بێت كه ببێته سه‌رچاوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
1ـ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دزه / وه‌ك نه‌خۆشی ئایدزه
2ـ ئه‌وه‌ی نایه‌ت له‌گه‌ڵمان / رازییه به تێهه‌ڵدان
3ـ به‌باران و به ته‌رزه / مامۆستا وره‌ی به‌رزه / حكومه‌ت دێنینه له‌رزه
4ـ پێنج حیزبه‌كه‌ی كوردستان / واز بێنن له دیوه‌خان
5ـ ئه‌م حكومه‌تی دیوه‌خانه / نه‌خۆشی سه‌ره‌تانه
6ـ یه‌كێتی نیشتمانی / كوا داهاتی سلێمانی؟
7ـ چیتان ئه‌وێ مامۆستا / موچه‌ی ساڵێك پێش ئێستا
8ـ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران / عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتیان به‌زان
9ـ پارتی به‌ته‌نها نیه / شه‌ریكی یه‌كێتیه
10ـ مامۆستا داعش نیه / ئه‌و هێزانه‌ی بۆچیه؟
11ـ به‌كێتی و به گۆڕان / سلێمانیان دۆڕان
12ـ بڕوخێ دز ، شه‌ریكه دز
13ـ له‌دێگه‌ڵه به‌م لاوه / وه‌زیر تڕ‌ۆ كراوه
14ـ نهداعشین نهجاشین / مامۆستای بێ مهعاشین
15ـ دز دز ده‌سه‌ڵات / كوانێ داهاتی وڵات؟
16ـبهتۆپ و به ته‌یاره / بایكۆت ناشكێ له‌م شاره
17ـكۆیله وا له‌ده‌وامه / بوێر له‌سه‌ر شه‌قامه
18ـئهی حكومه‌تی كهڕوكوێر / ئێره نابێ به هه‌ولێر
19ـبهرپرسی دز و گه‌نده‌ڵ / ده‌رناچیت له سزای گه‌ل
20ـخهڵك له‌سه‌ر جاده‌یه / بۆ شۆڕش ئاماده‌یه
21ـكێ كوردستانی فه‌وتان / پێنج حیزبه‌كه‌ی كوردستان
22ـبه كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو / سلێمانیتان دا به‌شوو
23ـئێره سلێمانیه / كۆیله‌ی هیچ كه‌سێ نیه
24ـحكومهتی پینه‌و په‌ڕۆ / ملت بشكێنه‌و بڕۆ
25ـچیتان ئه‌وێ مامۆستا / موچه‌و نه‌وت و كاره‌با
26ـماڵمان ناچێ بۆ هه‌ولێر / لێره ئه‌ژین وه‌كو شێر
27ـ ئه‌م شۆڕشی سپیه / موڵكی هیچ حیزبێ نیه
28ـزستان هات و پایز چوو/ حكومه‌ته‌كه‌ش دز ده‌رچوو
29ـئهی كه‌ناڵی نه‌وته‌كه / كوا داهاتی نه‌وته‌كه؟
30ئه‌ی حكومه‌تی قومارچی / پاره‌ی نه‌وتت دا به‌چی؟
31ـ نه‌وته‌كه‌مان براوه / بۆ كوردسات و رووداوه
32ـ بودجه له به‌غدا نیه / لای یه‌كێتی و پارتیه
33ـبوێر له‌سه‌ر جاده‌یه / بۆ شۆڕش ئاماده‌یه
34ـدایكی شه‌هید برسیه / حكومه‌تیش قاچاخچیه
35ـپێشمهرگه كاری چیه؟ / پاسه‌وانی بۆریه
12/12/2016
وتارەکانی تری نوسەر