1ـ زۆر عه‌یبه بۆ حیزبێكی وه‌كو پارتی كه
له رووی سه‌ربازییه‌وه له هه‌ولێرو دهۆك باڵا ده‌سته، بێت خۆپیشاندان بكات دژی سروه عه‌بدولواحید،
یان هه‌ر كارێك بكات دژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئیسلامیه‌كان. (من ئه‌زانم پارتی
سروه‌ی كردووه به بیانوو، ئه‌گینا هێرش و خۆپیشاندانه‌كه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕانه، چونكه گۆڕان له لابردنی هۆشیار زێباری دژی پارتی وه‌ستایه‌وه و له
بودجه‌ی 2017ی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی
ئیسلامی پارتیان خسته گۆشه‌ی ته‌نیاییه‌وه)، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پارتی كه‌س و
كاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی كردووه به‌بیانوو دژی سروه، به‌ڵام راستیه‌كی ئه‌وه‌یه
كه سروه مه‌سعود به‌رزانی كردووه به دیكتاتۆر‌و فیرعه‌ون له میدیای عه‌ره‌بیدا ئه‌مه پارتی شێت كردووه.
له‌كۆتاییدا ئه‌م خاڵه‌داوه‌ك به‌ختیار شاره‌زووری گێڕایه‌وه:كاتی خۆی له سلێمانی شه‌قاوه هه‌بوو له گه‌ڕه‌كی چوارباخ، كاتێ خه‌ڵكی
گه‌ڕه‌كه‌كانی تر به‌تایه‌تی سه‌رشه‌قام و شیوی قازی به‌چوارباخا تێپه‌ڕینایه ،
شه‌قاوه‌كان رێگه‌یان پێ ده‌گرتن و ده‌یانووت ئه‌وه بۆ مۆڕه ده‌كه‌یت؟ كابرای فه‌قیریش
ئه‌گه‌ر بیوتایه كه‌ی مۆڕه‌م كردووه؟ شه‌قاوه‌كان ده‌یانووت كه‌واته ئێمه درۆ
ده‌كه‌ین، بۆیه تێروپڕیان لێده‌دا، ئه‌گه‌ر بیوتایه به‌ڵێ مۆڕه‌م كردووه ئه‌وا
خراپتر لێیان ده‌دا، جا سروه‌ش وای لێ هاتووه ئه‌ڵێ به‌رگریم له پێشمه‌رگه‌و كه‌س
و كاری شه‌هیدان كردووه، هه‌ر په‌لاماری ده‌ده‌ن، ده‌ڵێ داوای لێ بوردن ئه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر به‌غه‌ڵه‌ت تێگه‌یشتبن ئه‌وا یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندانی دژ ئه‌كه‌ن و
زیاتر په‌لاماری كه‌سێتی ده‌ده‌ن.
2ـ زۆر عه‌یبه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و شه‌هیدان
و ئه‌نفال هه‌بێت بۆ داكۆكی و مافی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان، كه‌چی پارتی به‌ته‌نها خۆی بكات به‌خاوه‌نی شه‌هید و
به‌ناوی به‌رگرییه‌وه خۆپیشاندانی بۆ رێك بخات.
3ـ زۆر عه‌یبه له سلێمانی بژیت و رۆژێك له
رۆژان بیر له‌وه بكه‌یته‌وه په‌لاماری پارتی و باره‌گاكانیان بده‌یت، چونكه له
دێگه‌ڵه به‌م لاوه پارتی نه‌هیچی به‌ده‌سته، نه‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.
4ـ زۆر عه‌یبه ئه‌ندامی حیزبی (أ) بیت هێرش
بكه‌یته سه‌ر حیزبی (ب) جوانی و بوێری له‌وه‌دایه ئه‌ندامی چ حیزبێك بوویت هێرش
و ره‌خنه‌ت بۆ سه‌ر حیزبه‌كه‌ی خۆت بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌یت واته تۆ
ماستاوچی و مه‌سینه هه‌ڵگریت، به‌كورتی تۆ له پێشدا ره‌خنه له حیزبه‌كه‌ت بگره
ئینجا په‌لاماری جیزبی تر بده.
5ـ زۆر عه‌یبه بۆ حیزبێك كه له‌ناوچه‌یه‌كدا
باڵا ده‌ست بێت، بێت ئه‌و كه‌سانه تیرۆر بكات كه دژی ئه‌ون، تۆیه‌ك ئه‌گه‌ر باڵاده‌ستییه‌ك
جه‌ماوه‌ری و راسته‌قینه بێت، ئه‌وا ره‌خنه‌ی خه‌ڵكی ده‌بێت بخه‌یته سه‌ر چاوت،
ئه‌وا ره‌خنه گه‌وره‌ت ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت په‌رژه‌وه‌ند په‌رست
و كوڕی رۆژ و دوا پاره كه‌وتبن، ئه‌وا سه‌دام حسێن و قه‌زافی و حوسنی موباره‌ك
زۆر له ئێوه زیاتر له‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌دواوه بوو، به‌ڵام فریای نه‌كه‌وتن.
6ـ عه‌یبه كورد بیت و كورد بكوژیت، به‌ڵام
عه‌یب نیه غه‌یره كورد دوژمنت بێت و تۆ دژی نه‌وه‌ستیته‌وه.
7ـ زۆر عه‌یبه بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و به‌تایبه‌ت
مامۆستایانی ناڕازی ئه‌گه‌ر بێت و رۆژێك له رۆژان كێشه‌ی موچه چاره‌سه‌ر بوو،
ئیتر پشتی لیبكه‌نه‌وه‌و بڵێن حه‌قی هیچی ترمان نیه، به پێچه‌وانه‌وه ئێوه
پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵگان، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو خواروخێچیه‌ك یان پێشێلكردنی بنه‌ماكانی
دیموكراسی و ئازادی ده‌بێت ده‌نگ و سه‌نگتان هه‌بێت.