10 / 1 / 2017
له خۆپیشاندان و بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن
له‌لایه‌ن مامۆستایانی كوردستان له‌مانگی 9 ی 2016 تاوه‌كو مانگی 12 ، ئێستاش كه
مانگی 1ی 2017 یه‌و خۆپیشاندان به‌رده‌وامه، نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست
بهێنێت چونكه 1ـ هه‌موو مامۆستایان یه‌ك نه‌بوون2ـ به‌شێك له مامۆستایان له لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن 3ـ
یه‌كێتی مامۆستایان رێكخراوێكی فاشیله 4ـ
كه‌س و كاری خوێندكاران له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا نه‌بوون و ئاماده نین قوربانی بده‌ن
به فه‌وتانی ساڵێكی خوێندنی رۆڵه‌كانیان 5ـ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی تر به
دوو سێ رۆژ ده‌وام له حه‌فته‌یه‌كدا بێ ده‌نگیان لێ كردوو پشتی مامۆستایانیان نه‌گرت
له ئاستێكی به‌ربڵاودا 6ـ توندوتیژی ده‌سه‌ڵات
و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر مامۆستایان به‌تایبه‌تی سوتاندنی سه‌یاره‌ی هه‌ردوو
مامۆستایان (ئاوات حه‌سه‌ن و گوڵاڵه صدیق) 7ـ قه‌باره‌ی خۆپیشاندان به به‌راورد
به ژماره‌ی مامۆستا كه‌م بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ یان زۆربه‌یان ترسنۆكن
یان باوه‌ڕیان به‌هیچ نه‌ماوه یان باوه‌ڕیان به‌ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و پشتی
ئه‌م جۆرهخهباته مه‌ده‌نیه ناگرن. 8ـ وه‌عدی درۆی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به
چاك كردنی سیستمی موچه له ساڵی 2017 ئه‌مه خۆشباوه‌ڕی لای هه‌ندێك دروست كرد.
9ـ له بایكۆتدا هێز نیه هه‌ندێك له مامۆستایان بهێنێته ده‌ره‌وه بۆ
خۆپیشاندان.
چاره‌سه‌ر چیه؟
1ـ خه‌باتی مه‌ده‌نی نوێ بكرێته‌وه، ئه‌مجاره
له‌باتی مامۆستایان به‌ته‌نها، خوێندكارانیش بۆ مافی خۆیان له‌لایه‌ك و پشتگیری
مامۆستایان له لایه‌كی تر پێكه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام به‌تایبه‌تی خوێندكارانی
قۆناغی ئاماده‌یی، ئه‌مه‌ش به كردنه‌وه‌ی ده‌وام ده‌ست پێده‌كات و دێته‌دی.
2ـ كه مامۆستا ناچاركرا ده‌وام بكات، ئه‌و
كاته به‌شێكی به‌رچاویان ئاماده‌ی خۆپیشاندان ده‌بن كه له ده‌وامه‌وه بڕژێنه
سه‌ر شه‌قام، یان له لایه‌ن مامۆستای به‌شداربووی پێشووه‌وه مامۆستای سست راچڵه‌كێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مافی
خۆی بێته سه‌رشه‌قام.
3ـ راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی
لاوازه، هه‌موو كه‌س نازانێ كه‌ی خۆپیشاندان ده‌ست پێده‌كات، خۆ هه‌موو كه‌س ئینته‌رنێت و فه‌یسبووكی نیه،
بۆیه نه‌ده‌بوو پشت له هه‌ندێ حیزب بكه‌ن،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكیهكان به تێر‌و ته‌سه‌لی بۆ بگوازنه‌وه.
4ـ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت شاده‌ماری بگریت
كه بریتیه له نه‌وت و گومرك، ئه‌مه‌ش به ته‌نها به مامۆستا ناكرێ، به‌ڵكو به
هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كرێ، بۆیه ده‌وام داخستنی مه‌كته‌بی حكومی سوودی نیه،
به پێچه‌وانه‌وه له ده‌وامه‌وه په‌یوه‌ندی به‌كه‌س و كاری خوێندكاره‌وه بكرێ
بۆ قورسایی هه‌ڵبژاردن و رێگری له ته‌نكه‌رو بۆری.
5ـ زۆرێك پێیان وایه هێزی ده‌ره‌كی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ده‌ڕوخێنێ، ئه‌م بۆچوونه ئه‌گه‌رچی راسته، به‌ڵام مه‌ترسیداره‌و هاوكاتیش چاوه‌ڕوانیه‌كی
درێژ خایه‌نه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر به‌هێزكردنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و بایكۆتی هه‌موو
هه‌ڵبژاردنێكه، چونكه هه‌ڵبژاردنیش دادی خه‌ڵك نادات، كاتێك یه‌كێتی نیشتمانی له
2013 هه‌ڵبژاردنی دۆڕاند، هه‌رزوو وتی به ژماره كورسی نیه به‌ڵكو به‌سه‌نگه،
پارتیش هه‌مان رای هه‌یه، كه‌واته هه‌ڵبژاردن كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو حیزبه
ئاسنی سارد كوتانه.
6ـ حكومه‌ت به راسته‌و خۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێ
( چیم پێ خۆشه ده‌یكه‌م ، تۆش چیت پێ خۆشه بیڵێ) ئیشی خۆپیشاندان ئه‌وه‌یه ئه‌م
هاوكێشه‌یه قڵپ بكاته‌وه و نه‌یهێڵێت.
7ـ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده سوودمه‌ند و بن
دیوار‌و ماستاوچی و كه‌سی سووكی هه‌یه كه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌رگری
له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه پروپاگه‌نده ده‌خاته
بازاڕه‌وه گوایه خۆپیشاندان سوودی نیه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو چین و
توێژه‌كان بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و خرۆشان دروستبكه‌ن، ده‌سه‌ڵات چوار چاو ئه‌بێ و
هیچی بۆ ناكرێ و ته‌سلیم ئه‌بێ.
8ـ له‌م قۆناغه‌دا هه‌رێمی
كوردستان پێویستی به ڕێكخراوی نوێ و حیزبی نوێ هه‌یه، كه ئه‌م حیزبه ته‌قلیدیانه‌ی
ئه‌مڕۆی كوردستان تێپه‌ڕێنێ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به كاریزمای نوێ هه‌یه.