پێویستمان بە حیوارە نەک موهاتەرات

هۆشیار عەبدوڵا
خۆزگە جەنابی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو دەستپێشخەری نەدەکرد لە قسەکردنێکی لەو شێوەیە دەربارەی سەرۆکی پەرلەمان و کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم.. بەڵام کە کران ، ئیدی حەقبوو جواب بدرێتەوە و جەنابیی سەرۆکی پەرلەمانیش وەڵامی ڕون وڕاشکاوی خۆی داوەتەوە، لام گرنگە دوو سەرنج بڵێم بە هیوام لایەنگران و دامەزراوە میدیاییەکانی هەردولا یەکگرتوو و گۆڕان لێم وەربگرن ؛ 

یەک ؛ هیچ ڕەوای حەق نیە زمانیی ڕەخنە دابەزێتە ئاستێکی نەخوازراوی ئەوتۆ کە جگە لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە هیچیی تری لێ سەوز نابێت خۆزگە هەردولا و هەرکەس لە جێگەی خۆیەوە لەهەر وشە وتەعبیرکی نەشیاو خۆی دەپاراست و ئەو جۆرە لە پەلاماردانی یەکتری دەوەستێنرا .

دو؛ من بە قوڵیی قەناعەتم بە ڕەخنەگرتن لە یەکتری هەیە ، پێم وانیە کە نابێ یەکگرتوو و گۆڕان ڕەخنەیان لەسەر یەکتری نەبیت ،بە تایبەت کە ئاستێکی ئەو بە ئامانجگرتنەی کە بۆ ئەدائی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێ لە جیلێکی نوێی سیاسیە  و هەر پەیوەستە نیە بە حزبێک و دوان بەڵکو ململانێی نێوان دوو جیلە ،  چەمکیی ئەزمون و حیکمەتیی پیرەکان و مانەوە و نەمانەوەی بارزانیی بە یاسا سەروەری یاخود ڕێکەوتنیی حزبیی وە زۆر بواری تر پێویستیان بە قسەی جدیی هەیە و زەرورەتی قۆناغەکەن و دەبێ تەوەری کراوەبن بۆ گفتوگۆی پڕ ئاست و قوڵ ، بە هیوام ئاسێکی لەو شێوەیە لە حیوار و ڕا و ڕای جیاواز جێگەی هەر جۆرە موهاتەراتێک بگرێتەوە.

10/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر