لوتکەیەکی کۆڵەوار

هۆشیار عەبدوڵا

ئەو ئیئتلافەی بەحساب لە کۆبونەوەی لوتکەی چوار لایەنەکە بریاری لێدرا بۆ پێک هێنانی ئیئتلاف لە نێوانیاندا یەک هەنگاو بڕی نەکرد و گۆڕان هەر خۆی موقاطەعەی جەلسەی  پەرلەمانی عێراقی کرد .

سیاسەت هەڵوێستە جا هەڵوێستی بچوک یا گەورە ، باشتر بو دوای ئەو هەمو نارەزایی دەربرینە دژی ساختەکاری  لانیکەم بۆ موقاطەعەی جەلسەی کردنەوەی خول و سوێند خواردن  هاوڕای گۆڕان بونایە، ئەی مەگەر بۆچی دونیایان سەرقالکرد بەوەی گوایە بۆ هاورایی و هاوهەنگاوی ئیئتلافیان پێک هێناوە؟! .

من وەک هەر هاوڵاتیەکی تری کوردستان لە میدیاوە زانیم ئیئتلاف لە نێوان چوار لایەنەکە پێکهێنراوە نە پرسمان پێکراوە ، نە کۆبونەوەی لەسەرکراوە و نە لەدور و نە لەنزیک ئاگادری نەبوم و گوایە لوتکەی ئەو چوار حزبە بریاریانداوە و چەند پەرلەمانتارێکیان تەنها کۆبونەتەوە تا رایبگەیەنن .

بەڵام دیقەت لە کۆڵەواری ئەم لوتکانە بدەن کە بریارەکانیان تاکە یەک هەنگاو ناروا.

سیاسەت لە هەرێمدا لە بارێکیا بۆیە وێران بوە باوەشکردن بەیەکدیدا بۆتە مۆدێلێکی ناشرینی بە حساب کاری بەیەکەوەیی زۆربەی جاریش تا نیوەی رێگایە و کەسیش بە تایبەت گۆڕان دەرس وەرناگرێ!.

گۆڕان لە بەیاننامە حەوت خالیەکەی ساڵی ۲٠۱۱ بۆیە درەوشاوە بو چونکە هەر خۆی بو ، حزب بێ وەرگرتنی مەسافە لەگەڵ ئەوانی تر ناتوانێ جیاواز بێت، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا قیادەی ئێستای گۆڕان دەتوانێ هەر خۆی بێت و هەست بکات گورگ نایخوات ؟! 

03/09/2018



وتارەکانی تری نوسەر