مەسەلەکە گەورەترە لە هەڵە؛ جیایان مەکەنەوە،هەردوکیانن

هۆشیار عەبدوڵا

ریفراندۆم تەنها هەڵەیەکی سیاسیی نەبوو ،بەڵکو گەورەترین تاوانی سیاسیی و مێژوویی بو بەرامبەر سەربەخۆیی نیشتیمانیی کرا .

ریفراندۆم سوتاندنیی کارتی راپرسی بو بۆ سەربەخۆیی ، دورخستنەوەی ئامانجی باڵای سەربەستی بو دەیان فرسەخ ئەمە هەڵەیە یان تاوان؟! .

شانزەی ئۆکتۆبەر زادەی ئەو تاوانە بو کە بەکارتی راپرسیەوە کرا ، پارتی و یەکێتی پێکەوە لە هەردوکیان بەرپرسیارن .

چەند مانگێک پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم گوتمان ، راگرتنی ئەوەی پارتی ناوینابوو شەمەندۆفێری ریفراندۆم ئەرکێکی نیشتیمانیە، کەمبون ئەوانەی گوێیان گرت!.

ریفراندۆم لە کەرکوک  و سلێمانی و هەڵەبجە بێ یەکێتی چۆن ئەکرا ؟! 
پارتی بە چ پێوەرێک بێ بەریە لە شانزەی ئۆکتۆبەر ؟! 
ئەو دو حزبە کاتێک لەسەر ریفراندۆم و شانزەی ئۆکتۆبەر دەستی پیس بەیەک ئەسڕن ، حەق نیە خەڵکی تر بۆیان تەواو بکات .

قسە راستەکە ئەوەیە ، ریفراندۆم و سوتاندنی کارتی راپرسی ، شانزەی ئۆکتۆبەر و بەکوشتدانی دەیان گەنج و سوتماک بونی سەدان ماڵ و ژیانی  هەزاران هاوڵاتی یەکێتی و پارتی پێکەوە لێی بەرپرسیارن ، جیایان مەکەنەوە .

16/10/2018



وتارەکانی تری نوسەر