دەبێ گۆڕان و پێش گۆڕانیش پەرلەمان، خەڵک، میدیا، کۆمەڵگەی شارستانی ئەمە قبوڵ نەکەن

هۆشیار عەبدوڵا




وەک هەموان شایەتین وا تەنها لەو چەند هەفتەیەدا شایەتی دوو حاڵەتی سەرفکردن و بەهەدەردانی داهاتی نەوت بوین لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە، کە قەترەیەکە لە دەریایەکی بەهەدەر دان. لە ملێۆنەکەی نوسینگەی جێگری سەرۆکەوە بۆ سێ ملێۆن و نیو دۆلارەکەی دەزگاکەی د. دلاوەر عەلائەدین، (من قەسدم هیچ کام لەو بەرێزانە نیە بەڵام لە ویژدانی هەموو کۆمەڵگە ئەپرسم دەکرێ ئاوا ملێۆنان دۆلار سەرف بکرێ بۆ دەزگایەک بەڵام رۆژنامەیەکی وەک ئاوێنە کە زیاتر لە ۱٠ ساڵە دیفاع لە دیموکراسی دەکات لەم هەرێمەدا ۳ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە، یان کەی ئێن ئێن کە شۆرشێکیان لە هۆشیاری کۆمەڵگەدا دروستکرد وا دەبێتە سێ مانگ موچەیان وەرنەگرتوە ، ئەوە باسی دەزگاکانە ئەگەر نا چی لە موچەی پێشمەرگە گرنگترە).

ئەوە جیا لە پارەی شیرینی نەوت کە لە میدیا و پەرلەمانی وڵاتانەوە بۆمان کەشف دەکرێ ، ئەو پارانە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سەرفیان دەکات بێ لێپرسینەوە، بێ ئەوەی شۆک و پرسیار نە لای پەرلەمان دروست بکات نە لای کۆمەڵگە نە میدیا ؟!! بۆ ؟
من راشکاوانە ئەپرسم تاکەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تەسەروف بە داهاتەوە دەکات ، باشە مادام هەڵدەستێت بە سەرفی پارەش بۆ وەزارەتی دارایی هەڵناوەشێننەوە ؟! وەک چۆن خەریکە وەزارەتی کارەباش لابەرن ..

گۆڕان کە وەزارەتی دارایی و سەرۆکایەتی پەرلەمانی لایە تاکەی ئەوە قبوڵ دەکات داهات لە بری وەزارەتی دارایی بچێتە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان؟!، سەرۆکایەتی لیژنەی وزە کە لای برادەرانی یەکگرتوە چۆن قبوڵی دەکەن ، لە کوێی دونیا وەزارەتی نەوت هەم نەوتی فرۆشتوە و هەم پارەکە لای خۆی بوە ؟! ئەم فەزیحەیە تاکەی بەردەوام ئەبێت ؟!

کۆمەڵگەک کە بەجارێک بێ موچە و بێ بژێویە و ڕۆژانەش ملێۆنان دۆلار دەبیستین کە چۆن تەخشان و پەخشان دەکرێ چۆن و بۆ و تاکەی لە هەموو حیزبەکان یەکەم کەس گۆڕانی قبوڵ دەکات ، چۆن لە پەرلەمانتارەکان پێش هەمویان خۆم بێدەنگ دەبێت ...؟!!
دەبێ هەموان بەس پێش ئێمە پەرلەمانی کوردستان لەو فەزیحانە لەو کارەساتانە بێتە دەنگ .




لەپیجی تایبەتی نوسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراوە

12/03/2015



وتارەکانی تری نوسەر