دیموکراسی بۆ هەموان و حوشتر؟!

هۆشیار عەبدوڵا
هەموو دونیای چوار دەورمان ئاگر بێت ، نابێ دیموکراسی 
هێندەی تر ئەتک بکەین ...

داعش دە ئەوەنەی تر خەتەر بێت ، وەزعی ئابوری ئەوەنەی تر بێ چارەبێت نەک تورکیا و ئێران هەمو  ناوچەکە لە نێوان فارس و تورک و عەرەبدا ببێتە شەڕ و ململانێ نابێ کورد لەو بستە خاکەی ئەزمونێکی هەیە دیوکراسی بەو بەهانانەوە لە دار بدات .

دەبێ ئاڵوگۆر لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمدا بکرێت،و دەسەڵاتەکانی سەرۆک کەمبکرێتەوە ، دەبێ بۆ ئەوەی بە یەکجاریش دوربین لە دیکتاتۆریەت و بە پشتاوپشت کردنی دەسەڵات دەبێ سیستمی سیاسی بگۆرێ بۆ پەرلەمانی ..

ئەو ئاڵۆگۆڕ و گۆڕینە چەند لە ناوخۆی هەرێمدا دەسەڵات مەحکەم دەکات هەزار ئەوەندە زیاتر وێنەی ئەزمونەکەی کورد لەبەردەم رایگشتی دونیا جوان ئەکات ، بە پێچەوانەوە کتومت دەبینە ئەزمونێکی سعودی ..

لە ئێستاشدا هیچ بابەتێک ئەوەندەی ئەو باسە گرنگ و بەرپرسیارێتی هەموان نیە کە بکرێتە باسی رایگشتی و کۆمەڵگەی پێوە سەرقاڵ بکرێت ، وڵاتەکەت دەبێتە دەسەڵاتێکی سیاسی دیموکرات بۆ هەموان یان بەرەو هەڵدێر و سەپاندنی تاکێک بەسەر هەمواندا ، ئەوە گرنگترە لەوەی کۆمەڵگەی پێوە سەقاڵ بکەیت لەوەی گۆشتی بەراز خۆشترە یان حوشتر.. دیموکراسی بۆ هەموان و کێ چ گۆشتێ ئەخوا مەعیدە وبریاری خۆیەتی. 

31/03/2015

31/03/2015



وتارەکانی تری نوسەر