هیچ پاساوێک بەهانە ناداتە دەستگیرکردنی شەشۆ بەو شێوەیە بەتایبەت بێ بریاری دادگا ..
لە هەرێمێکا زۆربەی هێزەکان هی بەرپرس و شەخسەکان بن ، لە وڵاتێکا بەپرسەکان فەوج و لیوای تایبەتی خۆیان هەبێت ، لە وڵاتێکا کار بگاتە ئەوەی بڵێن فڵان سەرکردە فیدایی هەیە رەخنە و گلەیی چی لە شەشۆ دەگیرێت ..
پاشان من هیچ ناڵێم ئەوە نەبێت مادام بەرپرسانی هەرێم دژی هیچ جۆرە هەماهەنگی و پەیوەندیەکن لە گەڵ عێراق و تەشکیلە سەربازیەکانی تر ، کە من تەمەننایی ئەوە ئەکەم جگە لە پێشمەرگە هیچ هێز و تەشکیلەی ترمان نەبێت تکایە ئەو پێنج بەرپرسەی کە فەوجیان لەسەر حکومەتی عێراق کردۆتەوە لەسەردەمی مالکی و هێشتا ماون و پێنج کەسن کە بەرپرسی هەرە باڵای پارتی و یەکێتین ، برۆن ئەو پێنج فەوجە هەڵبوەشێننەوە کە نیوەی موچەکانیش ئەدەن بە پێشمەرگەکان و نیوەی بۆخۆتان دەبەن ...
تا هێزی پێشمەرگە نەکرێتەوە بە یەک و یەک هێزی یەکگرتوو نەبێت ناتوانرێت رێگە لەوە بگیرێ کێ چی دەکات ئەوە لەو پەندیە کوردیە دەچێت کە دەڵێت دەرزیەک لە چاوی منا دەبینێت بەڵام سوژنێك لە چاوی خۆیدا نا .....