مووچەخۆر چی دەوێ‌؟

سیروان رەشید
یەكەم: كردنەوەی حسابێكی بانكی بۆ موچەخۆران، بەمەبەستی زانینی پارەی پاشەكەوتی فەرمانبەران كە تەواوی (چوار موچەی كاشی ساڵی 2015) و بڕینی پاشەكەوتی موچەی ساڵی 2016 و 2017چەند پارەی موچەكەی پاشەكەوت كراوە، بەمەبستی دڵنیابونی لە نەفەوتانی موچەكەی، كە ئەمە سەرەتایترین مافە.
دوو: پێدانی مووچە لەكۆتای مانگدا نەك وەك ئێستا كەبەم روبعە موچەیەش دوومانگ موچە دواكەوتووە.
سێ‌: لەكاتێكدا داهاتی مانگانەی حكومەت بەرەو ژوری یەك ملیار دۆلارەو پارەی پێویست بۆ موچەی مانگانە تەنها (450) ملێۆن دۆلارە، پێویستە حكومەت چاو بە سزای پاشەكەوتی مووچەدا بخشێنێتەوەو لانیكەم كەمێك لەو ستەمە لەسەر مووچە خۆران كەم ببێتەوە.
چوار/ دروستكردنی چەكێكی رەسیدی بانكی بۆ مووچەخۆرانی حكومەت (كەناوی بنرێ‌ چەكی پارەی پاشەكەوت) تاوەكوو فەرمانبەرو مامۆستاو كارمەندانی ناوخۆ بتوانن ئەو چەكە بۆ پێدانی كرێی مانگانەی (ئاو، كارەبا، قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرەو و سزای سەرپێچی ئۆتۆمبێل و تابلۆی ئۆتۆمبێل و رەسمی خانووبەرەو باج) مامەڵەی پێوەبكرێت. كە ئەمە شتێكی كەم لەو بارگرانیەی سەر ماموستایان و فەرمانبەران سوك دەكات.
گەراندنەوەی ئەومافانەی سەرەوە بۆ فەرمانبەران لەكاتێكدایە كە:
1_نرخی‌ نەوت ئێستا دو هێندەیە بە ‌بەراورد بە رۆژی‌ 3/2/2016 كە ئەنجومەنی‌ وەزیران بڕیاری‌ سیستمی‌ كەمكردنەوەو پاشەكەوتی‌ موچەی‌ تێدا درا.
2_ حكومەت هەندێك گۆڕانكاری‌ لەروی‌ كەمكردنەوەی‌ خەرجی‌ و زیادكردنی‌ باج و رسومات و بارگرانی‌ زیاتر بۆ سەر خەڵك ئەنجامداوەو داهاتی‌ زۆر زیادی‌ كردوە..
3_ كەمبونەوەی‌ (95%)ی‌ خەرجی‌ شەڕی‌ داعش بەهۆی‌ نەمانی‌ شەڕەوە لە سەرسنورەكانی‌ هەرێم، كە ئێستا جگە لەقەزای حەویجە، تەنها لە3%ی ناوچە دابراوەكان بەدەست داعشەوە ماوە كە بریتیە لەچەند دێیەكی قەزای شەنگال...
ئەم سێ‌ خاڵە كاریگەری‌ بەرچاوی‌ لەسەر داهات و باری دارایی هەرێمی كوردستان هەبوەو دەبوایە حكومەت زوتر گۆڕانكاریی‌ لە سیستمی‌ موچەدا بكردایە..
هیوادارم:
یەك: وەزیرە بەرێزەكانی كۆمەڵ و یەكگرتوو یەكێتی، ئەم نوسینە ببینن و لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا هەڵوێست وەربگرن و بەبێ‌ بریاری گۆرانكاری لەموچەی موچەخۆران و ئەو خاڵانەی لەسەروە باسمانكردووە،نەیەنە دەرەوە.
دوو: موچەخۆران و پەرلەمانتاران خەڵكانی خاوەن هەڵوێست بەگشتی شەپۆلێكی نارەزای دەستپێبكرێ‌، تاوەكوو حكومەت مل بۆ داخوازی مووچە خۆران بدا، چونكە ئەم دەسەڵاتە هەتا زەخت و گوشاری لەسەر دروست نەكەی دڵنیام خەمی خەڵكی نەكردۆتە ئەولەویەتی كارەكانی!


15/05/2017



وتارەکانی تری نوسەر