ئێستا كه له‌سه‌روبه‌ندی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی پهكخراوی په‌رله‌مان داین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ده‌كرێ، هاوكێشه‌كه بگۆڕدرێ و رێككه‌وتنی نوێ بێته كایه‌وه له‌نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی تردا. پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌مه‌یه؛ له‌كاتی دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوێكی وه‌ك 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2015، كه وه‌زیره‌كانی گۆڕانی نارده‌ماڵه‌وه و رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و دامه‌زراوه‌كه‌شی په‌كخست، كێ و كوێ مه‌رجه‌ع و زه‌مانی رێگرتن بێت له پارتی، له‌كاتی پابه‌ندنه‌بونی به رێككهوتنهكانهوه؟
له دوای راپه‌رینه‌وه، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه، یاخود پارتی به‌جیا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر هیچكات پابه‌ند نه‌بون به رێككهوتنهكانهوه و زۆرجار خۆدزراوهتهوه له جێبه‌جێكردنی ئیلتیزاماته‌كانی كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌بونی مه‌رجه‌عیه‌تێك بووه. له حاڵێكدا كه لایه‌ك پابه‌ندبوو، به‌ڵام لایه‌كه‌ی تر پابه‌ند نه‌بوو به‌به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه یاخود كێشه دروست بوو، له‌م حاڵه‌ته‌دا په‌نا بۆ كوێ ده‌برێ؟ یان ئه‌گه‌ر گریمان دوو لایه‌نیش له رۆژگارێكدا به‌هێزبن و رێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن، دواتر یه‌كێكیان به به‌هێزی بمێنێته‌وه‌و لایه‌كیان لاواز بێت، لا به‌هێزه‌كه ئیلتیزام بهرێككهوتنهكهوه نه‌كات! له‌وكاته‌دا په‌نا بۆكێ ببرێ؟ چ شتێك هه‌یه زه‌مانی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه بكات؟
وه‌ك چۆن كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز، كاتێك گرێبه‌ستێك ئیمزا ده‌كه‌ن، یه‌كێك له به‌نده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه ده‌بێت كه ئه‌گه‌ر كێشه كه‌وته نێوانیانه‌وه به‌یاسای وڵاتێك ناوبژیوانی و داوه‌ری بكه‌ن و پابه‌ند بن بهرێككهوتنهكهیان، كه ئێستا زۆربه‌ی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان دادگاكانی بهریتانییاو فه‌ره‌نسایان هه‌ڵبژاردووه بۆ داوه‌ریكردنی ئه‌و كێشانه. به‌ڵام له‌لای ئێمه هیچ مه‌رجه‌عیه‌ت و ناوه‌ندێكی له‌و شێوه‌یه نیه.
له‌دۆخێكدا ئه‌گه‌ر له‌كوردستان سه‌روه‌ری یاسا و دیموكراسیه‌ت به‌رقه‌رار بوایه، ئه‌وا ده‌بوو ده‌ستورو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و مه‌حكه‌مه‌ی ده‌ستوری زه‌مان و مه‌رجه‌عی كێشه‌كان بوایه، به‌ڵام له‌كوردستان نهدهستورمان هه‌یه‌و نه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش به‌كرده‌وه سه‌ربه‌خۆیه! بۆیه حاڵه‌تی ئێستای كوردستان مادام دیموكراسیه‌ت و سه‌روه‌ری یاسای تێدا نهچهسپیوهو پێویستی به قۆناغێكی راگوزه‌ر هه‌یه بۆ تێپه‌رین به‌ره‌و دیموكراسی و حوكمی قانون و بێلایه‌ن كردنی هێزچهكدارو ئه‌منیه‌كان، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویستمان به مۆركردنی په‌یماننامه‌و گرێبه‌ستێكی هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه به‌ناوبژیوانی و ئاماده‌یی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئهمریكاو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مان و مه‌رجه‌عی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه بن.