لەگەڵ ئاشكرابونی 85% ئەنجامە فەرمییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لێرەولەوێ لەمیدیا فەرمیو نافەرمییەكانی پارتییەوە بەرپرسانی ئەو حزبە باس لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەو كەمكردنەوەی سەنگی یەكێتی دەكەن لەپەیكەری حكومەتی داهاتوو تارادەی دروستكردنی گومان و مەترسی لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و نەدانەوەی بە كاك قوباد یان هیچ نەبێت دانانی چەند جێگرێك بۆ سەرۆكی حكومەت ئەویش هەر بۆ لەقاڵبدانی تواناوقورسایی یەكێتی لە كابینەی داهاتوی حكومەتدا.َ
ئەم سیناریۆیانەی پارتی دوای ئەو ململانێ توندە هات كە یەكێتیوپارتی لەبەغدا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار كردیان كە دواجار پارتیو بارزانی گرەوەكەیان بە یەكێتیو بافڵ تاڵەبانیوتیمەكەی دۆرانو ئەوەش نیگەرانیوئیحراجییەكی زۆری ناوخۆییو ئەقلیمیونێودەوڵەتی بۆ پارتیوبارزانی دروستكرد.
چەكی دەستی پارتی بۆ تەنگەتاوكردنی یەكێتی و قەرەبوكردنەوەی شكستەكەی لەبەغدا ئەو 45 كورسییە یە كە لەهەلبَژاردنی 30 ئەیلولدا بۆ پەرلەمانی كوردستان بەدەستی هێناوە كە بەحساب خۆی برا گەورەیەو دەتوانێت بە ویستو كەیفی خۆی حكومەت دروستبكاتو هەرخۆشی پۆستەكانی حكومەت دابەشبكاتوهەمو شتەكان بە دڵی پارتی بێت.
ئەكەر وەك بەركەوتەی هەڵبژاردنو مافی سیاسیو قانونی هەڵبژاردنو باوەربون بە دیموكراسی حسابی بۆ بكەین پارتی ئەو مافەی هەیە ئەمانەبكات. بەڵام مافی قانونیو سیاسیودیموكراسی شتێكەو ئەوەی بە كردەوە لەسەر ئەرزی واقع لە كوردستان دەگوزەرێت شتێكی ترە چونكە هەمومان ئەو راستییە دەزانین دۆخی سیاسیوئیداریو ژیانی دیموكراسی هەرێمی كوردستان بەراورد ناكرێت بە وڵاتانی پێشكەوتوو خەنیو لەدیموكراسی .
ئەگەر مەسەلەكە رێزگرتنە لە بەها دیموكراسییەكان بۆ دروستكردنی حكومەتی زۆرینە كە پارتی ئێستا مەراقی ئەو جۆرە دیموكراسییەیە,هەر پارتی نەبو كاتێك پەرلەمانی كوردستان نیسابی قانونی تەواوكرد بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمورێگرتن لەوەی جارێكیتر بارزانی بتوانێت بێتەوە سەرۆكی هەرێم پارتی كردییە هەڵاو ووتی ئەمە كودەتایە بەسەر پارتیدا , ئەی دوای ئەوەش هەر پارتی خۆی نەبو حورمەتی بۆ دیموكراسیو گەورەیی پەرلەمان دانەنا كاتێك سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن چەند كارمەندێكی پۆلیسوئاسایشەوە لە بازگەی پردێ ئاودیوكرانەوە لەكاتێكدا وەزیری ئەو كارمەندانە لەبەردەم ئەم سەرۆكی پەرلەمانەدا سوێندی یاسایی بونە وەزیری خوارد! یان گەر پارتی مەراقو پەرۆشی دیموكراسییە خۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقداو یەكلاكردنەوەی بۆ یەكێتی ئەوپەری دیموكراسی بوو ئەی بۆ رێزی لێنەگرتو ئیعترافی پێناكات.
كەواتە واقعی سیاسی و ئابوریو جوگرافی لە عیراقو كوردستان شتێكەو دیموكراسی راستەقینەومافە قانونیو بەركەوتەكان شتێكتی ترە .
بۆیە گەر پارتی بەچەكی 45 كورسی پەرلەمان بیر لەوەدەكاتەوە كە یەكێتی پەراوێزبخات یا لەقاڵبی بداتو كەمترین پۆستو بەركەوتەی هەڵبژاردنی پێبدات یان لەوەرگرتنی جومگە گرنگەكانی حكومەتی داهاتو بێبەشی بكات یاخود ڤیتۆی لەسەر كاندیدەكانی یەكێتی هەبێت بۆ حكومەت یان هەرجۆرە هەرەشەیەكی تر كەپێشتر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لە یەكێتیان كرد لەگەرانەوە بۆ دوو ئیدارەیی , ئەوادەبێت پارتی ئەو كارتانەی دەستی یەكێتیش باش بخوێنێتەوە و ناچاری نەكات بۆ بەكارهێنانی .
چونكە %60 ی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەناوچەی زۆنگی سەوزی یەكێتییە كە داهاتی سەرەكی حكومەتە, زۆرترین سەرچاوەی غازی ژێرزەوی لە ناوچەی سەوزی یەكێتییە, گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی وەزەی كارەبا ئاوییوگازیی لەسنوری یەكێتییە, هەردوو بەنداوی ئاوی گەورەی كوردستان دوكانو دەربەندیخان لە سنوری یەكێتییە, گەورەترین هێز كەدەتوانێت قوربانی زۆربداتو هەرێمی كوردستان بپارێزێت لەهەرەشەوپەلاماری تیرۆرستانو دوژمنان و هاوكاری هێزەكانی پارتی بێت لە پارستنی هەولێرومەخمورو ناوچەكانی تری كوردستان هێزی یەكێتییە.بۆیە گەر پارتی بیەوێت یەكێتی هیچی نەبێت یان كەمی هەبێت بێگومان یەكێتیش دەتوانێت نەهێڵَێت پارتی هەمو شتێكی هەبێتو زۆری هەبێت.