هوتافە ناهەقەکانی هەندێک لە گۆڕان خوازان!

ئەبو بەکر هەڵەدنی
ئەوەی ئەمڕۆ هەندێک لەگەنجەکانی گۆڕان کەبەرامبەر مامۆستا سەڵاحەدین هوها وهوتافیان کێشا پێچەوانەی بەهاکانی کوردەواری بوو کەدەبێت لەماڵی خۆت ولەپرسەی خۆت ڕێزی میوانەکانت تەنانەت نەیارەکانت بگریت.
وە دژبوو لەگەڵ پرەنسیپەکانی کاری سیاسی هێزێک لە ڕابردودا لەگەڵتا ئۆپۆزسیۆن ولە ئامادەکردنی پاکێجەکاندا هاوکارو لە سەراکانی ئازادی پشتیوانت بێت,لەئێستا دا پڕۆژەی چاکسازی بنەمای کاری هاوبەش وبۆداهاتووش دونیایەک کارت بەیەکدی مابێت ناکرێت ئاوا هەرزەوسەرپێییانە مامەڵە بکەیت.
من لە جیاتی کاک شۆڕش حاجی بومایە لەوێ داوای لێبوردنم دەکرد (هەرچەندە بەڕێزیان وکاک عومەری سەیدعەلی هەوڵی بێدەنگ کردنیان دا) و دەزانین ئەوە هەڵوێستی فەرمی گۆڕان نیە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بێ کاریگەری نابێت وساڕێژکردنی کاروکاتی دەوێ.
ئەوەی بەرامبەر مامۆستا سەڵاحەدین کرا سوکایەتی بوو بەرامبەر دەیان هەزار ڕێکخستن و سەد و هەشتا و شەش هەزار دەنگی کوردستانیان.
بۆئەوەی ئەم ڕوداوانە دووبارە نەبنەوە دەبێت هەندێک هەڵسوڕاوو کادیری گۆڕان واز لەو خوە خراپە بێنن لەتۆمەتبار کردنی یەکگرتوو، کە گەنجان هەڵبنێن بۆڕق بەخشینەوە و سوکایەتی بەبەرامبەرەکان.
ئێمەی سەرکردە و کادیرەکانی یەکگرتوو ڕەخنەمان لەئەدای حزبەکەمان هەیە و دەمانبێت لە هەندێ وێستگە و هەڵوێست، بەڵام ڕەخنە جیایە لە سوکایەتی و ناوزڕاندن و بەشەیتان کردنی ئەوانی دی.
یەکگرتوو دەبێت هابیل بێت بەرامبەر برا قابیلەکانی، یەکگرتوو بەپشوو درێژی و پەروەردەی جوانی کادیر و ئەندامەکانی لەسەر نەتەوە پەروەری و نیشتیمان پەروەری و ئیسڵاح خوازی، بەکەلتور کردنی گیانی لێبوردەیی و یەکتری تەواوکردن وەڵامی خۆی دەداتەوە.
بۆیەکگرتوو بەخۆداچونەوە و پەند وەرگرتن لە ڕوداوەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان نەهج و ستراتیژە.
بەیەکگرتوەکانیش دەڵێم پێوەدانی مێشوولە سەرقاڵتان نەکات.

21/05/2017



وتارەکانی تری نوسەر