کورد بوون چەند سەختی؟..چیرۆکی تراژیدی کوردێکی ڕۆژهەڵات!

ئەبو بەکر هەڵەدنی



(حسین عبدالرحمن محی الدین)کوردێکی دانیشتووی شاری (بانە)یە،،بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ( پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) دادگای شاری (سنە )سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا داوەو دوای بەسەر بردنی چوارساڵ لە حوکمەکەی کەبەبارمتە مۆڵەت دەدرێت بۆ سەردانی ماڵەوەیان،لەوکاتەدا ڕادەکات بۆ باشوور وخۆی ڕادەستی un دەکات،،دواتر بەقسەی کەسوکارەکەی لەکەمپی un دەستگیر دەکرێت ونزیکەی دووساڵ بێ دادگایی کردن دەمێنێتەوە.

 
کەسوکاری ناوبراو هانایان هێنا بۆ نوسینگەی سلێمانی پەرلەمان و دواتر یاداشتەکەمان گەیاندە سەرۆکایەتی پەرلەمان وبەندەش بە شێوەی(پرسیاری نوسراو)لەڕێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارم کرد کەبەداخەوە لەمانگی شوباتەوە هێشتا وە ڵامەکەم وەرنەگرتۆتەوە.

 
دوو رۆژ پێش ئێستا لەڕێگەی کەسوکارەکەیەوە ئاگادار کرامەوە کە بەداخەوە ناوبراو لەدادگاکانی هەرێمی کوردستان(هەولێر) بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران بە چوارساڵ حوکم دراوە.

 
تراژیدیای ئەم خانەوادە ئەوەیە کوڕەکەیان لەئێران ولەباشووری کوردستان بەتۆمەتی سیخوڕی حوکم دراوە،وە ئەو خانوەی کە پیرەدایکی ناوبراوی تێدا نیشتەجێ یە وەک بارمتە دەستی بەسەردا گیراوە و لێ یان سەنراوە.

 
بڕیارە تۆمەتبار تەمییزی بڕیاری حوکمەکەی بکاتەوەو داواکارم لەندامانی دادگای تەمییز ی بەڕێز پێداچوونەوە بەحوکمەکەی دا بکەن وئەم خانەوادە لەم تراژیدیایە دەرباز بکەن.

 
ئایا دەکرێت کەسێک لە دوو ووڵاتەوە بە تۆمەتی سیخوڕی حوکم بدرێت!؟کێ دەڵێت لەهەردووکیان بێ تاوان نیە!؟کەلەئێران حوکم دراوەو هەڵهاتوە چۆن سیخوری بۆ ئێران دەکاتەوە!؟ئەمانە هەموی پرسیارن بەگوتەی کەسوکارەکەی،،لەلایەکی تر بەم دۆخە سەختە ئابوریەی ئێران وهەرێم هاتوچۆی کەسوکاری زۆر قورس وگران دەکەوێت.

 
یان ئەمەش یەکێکی ترە لە دۆخە سەختیەکانی کوردبوون.


٣١ی تەمووزی 


01/08/2020



وتارەکانی تری نوسەر