سیستمی سەرۆكایەتی یان پەرلەمانی

هەوار شاسوار


ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێ‌ , ململانێیەكە لە نێوان بڕینی قۆناغێك , و چەقبەستوی لە قۆناغێكدا , سستمی سەرۆكایەتی كە زیاتر بنەماڵەیی دەكات و وە بەسازان دادەنرێت , هۆكارێكە بۆ ئەوەی پشتاوپشت و بەردەوامی دان بە حوكمی باوك بۆ كوڕ و لە چوارچێوەی خێزانێكدا دەرنەچێت , خۆ ئەگەر بمانەوێت بگەنە ئاستی وڵاتان , ئەوا پێویستە لە سەرەوە دەستكاری جۆری یاساكان و سستم بكرێت , تا بتوانین سەرەتایەك بۆ قۆناغێكی نوێ‌ داڕێژین , خۆ ئەگەر بمانەوێ‌ لە پەنای ئەم گۆڕانكارییانەدا باس لە دیموكراسی بكەین , ئەوا دەبێت ئەو زەمینەیە لە بار بێت بۆ ئەوەی بتوانین بنەماكانی دیموكراسیەت بچەسپێنین , بۆ ئەمەش یەكێك لە هەوڵە گرنگەكان (دەسەڵاتە) تا بتوانێت لە ڕێ‌ ی یاساكانەوە كار لەسەر بنەماكانی دیموكراسیەت بكات , دایكی یاساكانیش دەستور و سستمی حكوڕانیە .

•    سستمی حوكمڕانی یان سەرۆكایەتیە یان پەرلەمانی و یان ئەوەی پێ‌ ی دەوترێت تیكەڵ , هەر یەكێكان لە دنیابینی خۆی و پرنسیپەكانیەوە بەرنامە بۆ حوكمڕانی دادەنێت , خۆ ئەگەر سەرۆكایەتی بێت ئەوا سەرۆك لە گەلەوە هەڵدەبژێرێت و سەرۆك خاوەنی دەسەڵاتی ڕەها دەبێت , تا ئەگاتە ئەو ئاساتەی دەتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە , ئەمەش بە پێ‌ ی ئەزمون سەلمێنراوە كە فاشیست و دیكتاتۆر بەرهەم دەهێنێت , بە تایبەت لەو وڵاتانەی كە ئاستی ڕۆشنبیری گشتی نەگەیشتوەتە ئاستی پێویستی هەزم كردنی ئەم جۆرە لە سیستم , چونكە دەسەڵاتێك هەیە كە هەموو بڕیارەكان لە سەرۆكێكدا كۆدەكاتەوە بوار بۆ كاری كۆمەڵی ناهێڵێتەوە .

•    سستمی پەرلەمانی بریتیە لە حكومی دەسەڵاتی پەرلەمان و پەرلەمان دەبێتە مەرجەعی یاسا و چاودێری گشتی و هیچ دەسەڵاتێك لەسەروی پەرلەمانەوە نابێت , واتا پەرلەمانتاران نوێنەری خەڵكن و دەبنە سەنتەر بۆ دەسەڵاتەكان , لەم جۆرەی سیستمدا سەرۆك چەند دەسەڵاتێكی دەبێت , كە تەنها تەشریفاتی دەبێت و وەك ڕەمزێك بۆ وڵات سەیر دەكرێت و میوانداری نوێنەری وڵاتان دەكات و جۆرێك لە پەیوەندیەكانی لەگەڵ وڵاتاندا لە ئاستی سەرۆكایەتی جێبەجێدەكات , بە پێ‌ ی ئەزمون ئەم جۆرە لە سستم باشترین جۆریەتی و ڕێگر دەبێت لە دروست بونی دیكتاتۆر و فاشیست و دەسەڵاتەكان زیاتر دابەشدەكرێت , كە پەرلەمان دەبێتە مەرجەع و دەسەلاتی بە كۆمەڵ , هەر بۆیە ئێستە لە ناوەند (واتا بەغداد) پەرلەمانیەو دەكرێت وەك وڵاتێكی كۆنفیدراڵیش ئێمە هەر هەمان سستم كە پەرلەمانیە بەكار بهێنین , ئەم جۆرە لە سیستم دەبێتە بناغەیەك بۆ گەشە كردنی خێراتر و دابەشبونی دەسەڵاتەكان , لە ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا , هەم قۆناغەكە و هەم زەمینەی سیاسی و ئابوری و ناوچەیی لە بارە , بۆ ئەوەی بتوانرێت ببێتە سەرتای قۆناغێكی نوێ‌ .

•    ئەگەر پێنج دەسەڵات هەبێت ( دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دەسەڵاتی میدیای و دەسەڵاتی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ) ئەوا لە سایەی سستمی سەرۆكایەتیدا , سەرۆك لەسەروی هەر پێنج دەسەڵاتەكەوەیە , بەڵام ئەگەر سستم پەرلەمانی بێت , ئەوا ئەم دەسەڵاتانە خاوەنی بڕیاری خۆیان دەبن و ئالیەتێكی یاسای میكانیزمی كارەكانیان ڕێك دەخات , بە جۆرێك هەمویان دەكەونە ژێر چاودێری كۆمەڵێك دەزگای چاودێرییەوە , وەك ( چاودێری پەرلەمانی و چاودێری دارایی و چاودێری وەزارەتەكان و چاودێری میدیاكان و چاودێری گشتی ) تا بزانن بە پێ‌ ی ئەو ئالیەتە یاساییە , تا چەندێ‌ كارەكانیان بە پێ‌ ی یاسا جێبەجێدەكەن , كە دەكرێت لە سایەی ئەم سستمی پەرلەمانیەدا سەرتایەك بۆ حكومەتی هاوڵاتی دروست ببێت , هاوڵاتی هەست بە ماف و ئەركەكانی بكات لە بەرامبەر یاساكاندا .


18/06/2015



وتارەکانی تری نوسەر