پێشمەرگەی ڕۆژئاوا سەر بەئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریان و بەڕەسمی ئەو ئەنجومەنە ئەمەی ڕاگەیاند! هەمان ئەنجومەن لە ئەنجومەنی نیشتیمان سوریا جێدەگرن کە ئەنجومەنێکی رەگەز پەرەستی گرێدراوی تورکیایە! هەردو ئەنجومەنەکەش ی پ گ یان تاوانبار کرد بە ئەنجام دانی پاکتاوی رەگەزی دژی گەلی عەرەب لە گرێ سپی! تەنانەت ی پ گ یان وەک داعش چواند!
هێزێک لەژێر کاریگەری ئەنجومەنێکدا کە دژایەتی خۆی بۆ ی پ گ ڕاگەیاندوە و هاوپەیمانی ئەنجومەنیکیترە کە هەردوکیان ی پ گ وەک داعش دەچوێنن چ قازانجێکی بۆ کورد تیدایە بچێتە ڕۆژئاوا؟ ئەمانە ئەگەر بۆ تێکدانی بارودۆخی ڕۆژئاوا ناچن بۆ دەیانەویت بچنە نزیکی هێزێک کە بەدوژمنی خۆیانی دەزانن؟ ئەمەیە دەڵیت ئاش لەخەیاڵێک و ئاشەوان لەخەیاڵیک!.
ئەنجومەنی نیشتیمان کوردی سوریا کە چەند بارەگایەکی لە ڕۆژئاوایە دەستی هەبو لە تێکدانی ڕەوشی ڕۆژئاوادا، تێوەگلا لە ئەنجامدانی چەندین کار بۆ تێکدانی ئاسایشی رۆژئاوا، لەسەر شەقامەکانی ڕۆژئاواوە هاواریان دەکرد (اللە محی الجیش الحر).
ئەنجومەنی ناوبراو بەیان نامەی پیرۆزبایی بۆ بەرەی تیرۆرستی نەسرە دەردەکرد کە ناوچەیەکیان ئازاد کردوە! پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئەم هێزە کە ئەنجومەنی نیشتیمانی، واتە ئەنەکەسە وەک باڵی سەربازی خۆی تەبەنی کردوە ئەگەر ئەسپی تراود نی یە و بەناوی کوردایەتی و نەتەوەیی بونەوە لغاویناکەن بۆ ناوڕۆژئاوا مەگەر چی ترە؟.
لەکاتیک دا یە پە گە و یە پە ژە تەنها هێزی پاراستنی گەلن لەرۆژئاوا و هەمو جیهان و گەلی کورد شایەدی ئەوڕاستی یەن ئەنەکەس لەگەڵ ئەنجومەنی نیستیمانی سوریا کە لەلایەن ئەمریکاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە ڕاستەوخۆ بەسەرکەوتنەکانی نیگەرانن، هەوڵی ڕەشکردنی دەدەن و پشتیوانی بەرەی تیرۆرستی نەسرە دەکەن بەکامە لۆژیک خاوەنی ئەجیندای نیشتیمانی و نەتەوەیین؟
بۆیە من باوەڕدەکەم کە پێشمەرگەی رۆژئاوا لەگەڵ ڕێزم بۆ شەڕڤانەکانی کە باش لەوانەیە زهنیەتی ڕێبەرەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا نەناسن و ئاگاداری پلانگێڕیەکانیان نەبن دژ بەڕۆژئاوا، بەڵام عەرەب وتەنی (کلمە حق یراد بها باگل) ە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا دەیەویت رۆژئاوا لەشەڕێکی ناوخۆوە بگلێنێت و ئەوئامانجانە بەدەستبخات کە داعش و نەسرە و نەژادپەرستەکانی ئەنجومەنی نیستیمانی سوریا نەیانتوانیوە بەدەستی بخەن، ئەوان خاوەنی هەمان زهنیەتی ئەگەر پێم نەکرێت پێم تێک دەدرێن، بۆیە دەبێت ی پ گ بەهیچ کلۆجێک ڕێنەدات بچنەوە ڕۆژئاوا.