ئەردۆغان حساباتی هەڵەی کردوە بۆیە په‌که‌که‌ ڕوبەڕوی ڕاستیەکانی دەکاتەوە

شوان بورهان
لە رۆژی ٢٤ تەموزدا ئەردۆغان جارێکیتر بەیەکجاری کۆتایی بەپرۆسەی ئاشتی هێنا. هەڵبەتە گرنگی بەروارەکە لەوەدایە ڕۆژی واژووکردنی پەیمانی لۆزانە. رۆژی واژوکردنی ئەوپەیمانەیە کە ٩٠ ساڵە کوردستانی بەسەر چواردەوڵەتی جیاوازدا دابەشکردوە و لە مێژووی دورونزیکیدا دەیان کارەساتی بەسەرگەلی کورد هێناوە. جگەلەوەی ئەردۆغان لەبەرامبەر دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی گەلی کورد بەتایبەتی لەڕۆژئاوای کوردستان کەبوە جێی سەرنجی هەموو جیهان بەوزلهێزانەشەوە کە خاوەنی پرۆژەی لۆزانن، هەروەها دەربازکردنی کۆتی هەڵبژاردنی سەدا ١٠ لەتورکیادا لەلایەن هەدەپە وە کە بوە هۆی لاوازبونی پێگەی پارتەکەی ئەردۆغان و لەبارچونی خەونی سوڵتانێتیەکەی، بۆ بەگژداچونەوەی ئەوسەرکەوتن و دەستکەوتانەی گەلی کورد بژاریک دەتوانێت ڕێ لە  هەڵکشانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بگرێت  لەهەمو مەیدانێکی سیاسی و سەربازی دا گەشەی کردوە و لەگەشەکردنی بەردەوامدایە شەڕ بژاری هەرەڕاستە! وێڕای ئەوەی کە لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا ئەردۆغان هەنگاوی مەترسیداری نا بۆشەڕبە گۆشەگیری خستنە سەر بەڕێز ئۆجەلان دەستی پێکرد ونکولی کردن لە ڕاگەیاندراوە١٠ خاڵیەکەی دۆڵمەباخچەو چەندینجار ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی گەریلاکان لەباکور ئەنجامداگەریلا شەهید کەوت، گەل وەک قەڵغانی زیندو کەوتە نێوان گەریلا و سوپای تورک و خەڵکی سڤیل شەهید کەوت، بەسەدان هێرش و پەلامار کرانەسەر ئەندامان و بەرپرسانی هەدەپە لەباکوری وڵات تا ئاستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی لەمیتینگی ئامەد دا کە کوژراو برینداری لێکەوتەوە. تەڤگەری ئازادی کورد دانی بەخۆیداگرت، تەنانەت شەهیدانی تەقینەوەکەی ئامەد بە شەونێژران، بۆ ئەوەی پرۆسەکە تێک نەچێت و مەرامەکانی ئەردۆغان بەئەنجام نەگەن.

لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی شەڕەوە دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان تەواوی کارتەکانیان یەک لەدوای یەک و بەخێرایی ئاشکرا کرد. کوژرانی دوپۆلیس هۆکاری دەستپێکردنەوەی شەڕنین و نەبون، بەڵکو تەقینەوەکەی سروش سەرەتای ڕاگەیاندنی شەڕ بوو، هەمو ئاماژەکان بەتایبەتی ئەوانەی لەلایەن پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئاشکرا کراون کە ئاکەپە و ئەردۆغان لەپشت ئەوتەقینەوەیەوەن، ئامانجی لاوازکردنی ئەو پێگەبەهێزەبوو کە هەدەپە لەناوتورکیادا لەڕێگەی تورکە ئەنتەرناسیۆنالەکانەوە بەدەستی خستبو، شەهیدانی تەقینەوەکەی سوروش ئەوجەوانانەن کە لەپارکی گەزی دژی سیاسەتی عوسمانیزمی ئەردۆغان وەستان، هاوڕێی ئەو شەڕڤانانەبوون کە چونە کۆبانی و لەوێ شەهید کەوتن، کەواتە ئامانجی گورزوەشاندن لەوبزوتنەوە تورکە ئەنتەرناسیۆنالە لەلایەن ئەردۆغانەوە کرایە ئەوبەردەی دوچۆلەکەی پێدەکوژرێت، هەم ویستی دەنگی ناڕازی تورکە چەپ و دیموکراتەکان لاواز بکات بەرامبەر سیاسەتە نادیموکراتی و شەڕخوازیەکانی، هەمکردیە کراسی عوسمانی ڕاگەیاندنی شەڕدژی گەلی کورد.ڕاگەیاندنی ئۆپراسیۆنی دژی تیرۆر لەبەرامبەر پ ک ک و داعش دا.

هاوشان کردنی پ ک ک بەداعش دیسان سیاسەتێکی پوچ زیاتر شتیکیتر نی یە، ئەردۆغان هێشتا وادەزانێت سەردەمانی ساڵی ٩٠ کانە و ئیتر بەهەمان نەفەسی جاران دەوڵەتانی جیهان پ ک ک دەخوێننەوە! ڕاستە لەمیدیاکاندا ئەوئاماژەیە هەیە کاتێک باس لەتەڤگەری پ ک ک دەکرێت، بەڵام تێکۆشانی پ ک ک بەرامبەرتیرۆری داعش و تێوەگلانی ئەردۆغان لەپشتیوانی داعش ئەوبڕیارەی ئەوروپا و ئەمریکای دەربارەی پ ک ک سەردەمانیکە کاڵ کردۆتەوە. مرۆڤ کاتیک سەرنجی میدیاکانی جیهان دەدات کە دەربارەی شەڕ لەتورکیا هەواڵەکان دەگویزنەوە بەئاسانی هەست بەم ڕاستی یە دەکات، گرنگی دانی کەناڵی بی بی سی بەریتانی بەوپرسە و چاوپێکەوتنەکەی ئەمدواییەی لەگەڵ  هاوسەرۆکی کەجەکە جەمیل بایک واتادار بوو. ئێستاش ئیتر بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک بەوەی کەگوایە ئەو چۆتە نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و پشتیوانی ئەو هاوپەیمانێتی یە بۆ تورکیا دژی پ ک ک بەدەست دەخات دیسان لە لێدوانەکانی نوینەری ئەمریکا لە هاوپەیمانیتی نیودەوڵەتی ڕونتر بەدەردەکەون هەروەها ناتۆو ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئەوروپا بەگشتی یەک هەڵوێست وەک دەرەنجام بەرجەستە دەکەن ئەویش ئەوەیە کە نەبەشێکن لەو شەڕە و نە پشتیوانی ئەردۆغان!.

کەواتە ئەردۆغان حساباتی هەڵەی زۆرکردوە، بۆیە پ ک ک کە هەمیشە وردەکارتر و دوربینتر هەم سیاسەتی کردوە هەمشەڕ. شەڕلەتیرۆی پ ک ک دا ئالیەتێکی سیاسی یە و ئەزمونی ٤٠ ساڵ شەڕی پ ک ک ئەوراستیە ئاشکرا دەکات کەپرسی کوردی بەشەڕ کردەپرسیکی سیاسی. دەوڵەتی تورک وئەردۆغان حسابی ئەوەیان کردووە پ ک ک لەهەرچوار ئالی کوردستان لەشەڕدایە. لەباشوور لە شەنگال و کەرکوک لەرۆژئاوا گەورەترین پشتیوانی شۆڕشی گەل دەکات، لەڕۆژهەڵاتیش بەهەمان نەفەسەوە ئامادەیی پشتیوانی شۆڕشی گەلی هەیە، کەواتە ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک ئەمە وەک دەرفەتیکی لەبار دەبینن بۆ پەلاماردانی پ ک ک و بەرەی شەڕی لەسەر فروان دەکەن. دەوڵەتی تورک نایەویت داعش کەباشترین کارتی سیاسەتەچەپەڵەکانێتی لەدەست بدات، بۆیە ئامانجی یەکەمی دەربازکردنی داعشە لەوتەنگەتاویەی تێیکەوتوەبە تایبەتی لەڕۆژئاوا. جگەلەوەش جۆریک لەدڵنیابونی بەدەست خستوە کە پ ک ک توانای شەڕی لەباکوری کوردستان کەمترە بەهۆی سەرقالی بەڕۆژئاواوە بەڵام ڕوداوەکانی ئەوچەندڕۆژەی شەڕ لەباکوری وڵات ڕاستیەکانی خستە بەردەم ئەردۆغان! پێچەوانەی حساباتی ئەو پ ک ک وەڵامی دایەوە. دەوڵەتی تورک هەمو هێزی خۆی لەبەرامبەر قەندیل دا بەکارهێنا، تا هەموسەرنجەکان بکەونە سەرقەندیل. ئەم کارەی دەوڵەتی تورک ئەوڕاستییە دەسەلمێنێت کە بەئامانج گرتنی قەندیل بەباوەری لەردۆغان دابەتوانستی پ ک ک لەشەڕکردن لەناو تورکیا یەکجار لاوازبووە، چونکە لەماوەی ٤٠ ساڵی ڕابوردودا ئەوپێگانەی تورکیا کردونیەتە ئامانج بەهەزاران جار بۆردومان کراون و ئەنجامی بەدەست نەخستوە! لیرەش بەدواوە ئیتر دەوڵەتی تورک هەرئەوەندی پێدەکرێت. لەبەرامبەردا پ ک ک ئاگریکی هەڵگیرساند لەهەکارییەوە بۆ ئەستەمبوڵ!لەقارسەوە بۆ ئەزمیر، لەبەدلیس، ئیدیر، بۆیەکەمجار لەناوشارەکاندا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تورک بونەئامانجی گەریلاکانی کورد و زۆرترین کەسیان لێکوژرا! هێشتا هێرشەکان فروانتر دەبن و توانستی فراوانتر کردنیشیان لەلایەن پ ک ک چاوەڕوانکراوە. 

دەوڵەتی تورک ئاگربەستی شکاند، ئێستاش داوای دەکات کە پ ک ک چەک دابنیت وەک مەرجی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان! ئەمەش هەرگیز ڕونادات. چونکە پ ک ک هێزی خۆی بۆدەوڵەتی تورک و ئەردۆغان ئاشکرا کرد و نیشاندا. بەوەڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای تورک بەشێوازێکی بەهێزتر لەوان و لەپێشوتر، بۆدەوڵەتی تورکی سەلماند کە تاکەبژاری ستراتییژی ئاشتی یە، و توانای ئەوەشی هەیە دەوڵەتی تورک ناچاری ئاشتی بکات. دەوڵەتی تورک ڕاستگۆیی و متمانەی خۆی لەدەست دا، هەروەک پێشتر وتم پشتیوانی نێودەوڵەتیشی بەدەست نەخست چونکە هەمو جیهان داوای گەڕانەوەیان کرد لەهەردولا بۆسەر مێزی گفتو گۆ، بەڵام بەوجۆرەی پێش هەڵگیرساندنەوەی شەڕنا بەڵکو پ ک ک داوای نێوەندگیری نێودەوڵەتی و بێلایەن دەکات تا بۆ هەمولایەک رونبێتەوە کێ یە ئەوەی پرۆسەی ئاشتی پێشدەخات و هەوڵی سەرخستنی دەدات و کێ یە لەدژێتی. بۆیە ڕاستیەکان کە پ ک ک ئەردۆغانی ڕوبەڕو کردۆتەوە سەرکەوتنی گەورە بۆ پ ک ک و تەڤگەری کورد لەسەر حسابی ئەردۆغان ودەوڵەتی تورک تۆمار دەکات، جگەلەوەش بە دۆڕاندنی ئەوانەش کۆتایی دێت کەگرەویان لەسەر سەرکەوتنی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک کردبوو.

12/08/2015



وتارەکانی تری نوسەر