SA7 و PKK و چالاکی سابوتاژ

شوان بورهان
 پەیامی ( پ ک ک) کە ئەمشەڕە سەرلەشکستیکی گەورە دەردەهێنێت بۆ دەوڵەتی فاشستی تورک و ئەردۆغان. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: گرنگ نی یە شەڕ بکەیت، گرنگ ئەوەیە سەرکەویت. کەواتە شەڕکاتێک گرنگە کە ئامانجەکان دەپێکێت و سەرکەوتنی سیاسی گرنگ و ستراتیژی بەرجەستە دەکات. بۆیە هەمیشە پ ک ک کە شەڕی کردوە بەتایبەتی لەم چەند ساڵەی ڕابوردو بێ دەستکەوتی سیاسی گرنگ نەبووە. 
لە قۆناغی ئێستاشدا کەشەڕێکی سەخت لەباکوری کوردستان بەڕێوە دەچێت، زۆر گرنگە سەرنجی پەلامار و دڕندەیی دەوڵەت بدرێت کە بەهەمو جۆرە چەکێکی مۆدێرنەوە هۆڤانەترین پەلامار دەهێنێتە سەر گەلی کورد و شەڕڤانەکانی. ئەگەر ئاستی هۆڤێتی و توانستی سەربازی بەکارهێنراو لەوشەڕانەدا باش شیبکەینەوە دەگەینە ئەوڕاستی یەی، ئەو هێزەی لەبەرامبەر ئەو توانستە سەربازی یە زەبەلاحەدا ٧٠ بۆ ٨٠ ڕۆژ خۆڕاگری دەکات ناکرێت هێزێکی بچوک و ئاسایی بێت!.

 لەبەرامبەر تانک و تۆپ و کۆپتەر و فڕۆکە دا بەڕێوەبردنی شەڕی درێژ خایەن واتای ئامادەکاری ورد و ئیرادەی پۆڵاینی شەڕڤانانی کورد دەسەلمێنێت کە هەرچەندە لەڕوی چەکەوە دوژمن توانستی باشتری هەیە بەڵام تاکتیکی گەریلا کاریگەرترە لە تەکنیکی سەربازی دەوڵەتی فاشستی تورک.
خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی تورک بە ڕۆکێتی ئێس ئەی ٧ زیاتر لە پەیامێکی سەربازی سیاسی یە. کۆپتەرەکانی سوپای تورک لەڕوی پشتیوانی سەربازی و لۆجستی یەوە، هێرش بردن، گواستنەوەی سەرباز و تەقەمەنی. بڕبڕەی پشتی سوپای تورکن. دەتونین بڵێێن زۆر جار لەفڕۆکە ئاسمانی یەکان کاریگەرترن. بەوجۆرەی کە بەشێوازێکی فراوان لە سەرجەم ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک دا بەشدارن. لەناکاو شێرە گەریلایەک ئێس ئەی ٧ لەسەرشان بە لێهاتویی و باوەڕی بەخۆبونێکی یەکجار سەرنج ڕاکێشەوە ڕۆکێتێک ئاراستەی کۆپتەرێک دەکات و دەیخاتە خوارەوە! بەوجۆرەش بەتەواوی باڵانسی شەڕ دەگۆڕێت! ئەنقەرە سەرەتا دەتاسێت، دواتر دەڵێت ئەمڕۆکێتە ڕوسیا داوێتی بە پ ک ک! هەردوای ئەم ڕۆکێتە ئێران و تورکیا دەست لە دژایەتیەکانیان بەردەدەن و دەبنەوە بەدۆست! لەبەر ئەوەنا کە تورکەکان باوەڕیان وایە ئێران دەتوانێت قەناعەت بەڕوسیا بکات کە ئەوچەکانە نەداتە پ ک ک، بەڵکو هەردولا هەست دەکەن کە پ ک ک چیتر بە قورساییەکی کاریگەرتر لەجاران هاتۆتە گۆڕەپانەکەوە. حسابی هەمو شتێکی کردوە. تورکە کان لەهەرکەس باشتر دەزانن کە پ ک ک توانای خستنی ئەو کۆپتەرانەی لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە هەیە. کاتێک بە هەزاران سەربازەوە کەوتنە ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی پاراستنی مەدیا و پاش کەوتنەخوارەوەی یەکەمین کۆپتەر بەپەلە پاشە کشەیان کرد!.

نامەوێت فاڵ بۆ ئەوەبگرمەوە پ ک ک ئەم چەکەی لەکوێ بوو، چونکە ئەم چەکە ئەوەندە نوێ نی یە تا پ ک ک بخەینە ژێر میکرۆسکۆبی لێکۆڵینەوە چۆن دەستی کەوت. بەڵام مرۆڤ گەر سەرنج بدات ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆی لەسەر ئاگرە، بەتایبەتی عێراق و سوریا و تورکیا ناوچەیەکی گەرمی شەڕە. بۆیە بەدەست خستنی ئەوچەکەش کە چەندین دەوڵەتی ئەوناوچەیە بەکاری دەهێنن کاریکی ئاستەم نی یە باوەڕدەکەم. 

چالاکی سابوتاژ: aid attack

پێشتر هەمو جموجۆڵەکانی سوپا دەستنیشان دەکات. بەشێوازی جۆراوجۆر ئامادەکاری بەئامانجگرتنی دەکرێت و لە قۆناغی داهاتودا ئامانجەکە بەسەرکەوتویی یەکی ڕێژە بڵند دەپێکێت. 
ئەگەر سەرنجی چالاکیەکانی گەریلا بدەن لەم ماوەیەی چەند مانگی ڕابورد، دەبینین ئەوشێوازەی بەئامانج گرتنی سوپا بەشێوازێکی سەرنج ڕاکێش پەرەی سەندوە. ئەم جۆرە چالاکی یە ڕێژەی قوربانی هێرش بەر تێیدا یەکجار کەمە، لەبەرامبەردا ئەوهێزەی هێرشی دەکرێتە سەر زۆرترین و گرانترین گورزی بەردەکەوێت. کەواتە سوپا نە کۆپتەرەکانی کەڵکی سەرباز گواستنەوەیان هەیە لەژێر کاریگەری ئێس ئەی ٧ دا، نە هاتوچۆی وشکانی سەربازیش ئەوەندە ئاسانە بۆ لەمەودوا ئەگەر بەشێوازی قافڵەی گەورەش بێت وەک ئەوەی لە وان ڕویدا، بۆیە دەرفەتی سەرکەوتنی هێزی گەریلا بەسەر سوپای تورک دا تادێت بەهێزتر دەبێت چونکە چالاکی سابوتاژ دەرفەتی کۆنترۆڵ کردنی ڕێگا ستراتی ژیەکانی باکور بەتەواوی دەخاتە ژێر هەژمونی گەریلاوە.
 ئەمە لەکاتیک دا هێدی هێدی هاوینی گەرم لەڕێدایە و لەهەمو ڕویەکەوە هەلومەرجی هەڵکشانی ئاستی پێکدادانەکان باشتر دەڕەخسێنێت، هەروەها پ ک ک شەڕ وەک ئەنەرژیەک بەشێوازێکی ئەندازیاریانەی هەستیار و لەکات و دۆخی گونجاودا بەباشی بەکار دەهێنێت هەروەک لەسەرەتاش ئاماژەم پێدا. 
بۆیە بەبڕوای من هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی گەرم دەبێت بۆ سوپای تورک کە دەرگا لەسەر گۆڕانکاری سیاسی گرنگ لە تورکیادا واڵا دەکا.


26/05/2016



وتارەکانی تری نوسەر