بزووتنەوەی کوردایەتی بەرەکوێ؟

فه‌رحان جه‌وهه‌ر

دوای شکستی کۆی ئەزموونی حوکمڕانی حیزبە ئاینی و نەتەوەییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دنیای عەرەبی، بزوتنەوەی کوردایەتی بەگشتی هەلێکی باشی بۆرەخساوە ئەگەر بەشێوەیەکی عەقڵانی ونوێ مامڵەی لەگەڵدا بکات هەرچەندە ئەمڕۆ رووبەڕووی سەختیەکی زۆر بۆتەوەو نەتەوە سەردەستەکانی کورد خۆیان بەسەرکەووتوو وێنا دەکەن بەڵام لە ناوەوەدا بزوتنەوەی کوردایەتی لە سەر ئاستی جیهان پێشکەوتنی مەزنی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئەمریکا و رۆژئاوا بەگشتی وەک تاکە ئومێدو چرای دیموکراتی و مەدەنی سەیری ئەم بزووتنەوەیە دەکەن بە بەراورد بەم شێوازە حوکمڕانییەی هەرسێ نەتەوەی تورک و فارس و عەرەب، بەجۆرێک گەیششتۆتە ئاستێك فەیلەسوفێکی دیاری وەک سلاڤۆی ژیژک بڵێ کورد تاکە چریسک و ئومێدی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لەگەڵ ئەوەشدا بزوتنەوەی کوردایەتی بەگشتی و حوکمڕانیەتی ئەم بزوتنەوەیەش لە هەرێمی کوردستانی عیراق هەڵگری دنیایەک ئیشکالیەت و رەخنەیە، پێویستی بە پێداچوونەو و چاککردن و دەستکاریەکی قوڵ هەیە، بزوتنەوەی کوردایەتی بەحوکمی کولتوورەکەی بزووتنەوەیەکی شۆڤینی نەبووە وە ئەبێ بەهەموو شێوەیەک لە شۆڤینیەت دوور بکەوێتەوەو نابێ بکەوێتە ژێر سۆزو گوتاری هەندێ لە نووسەرو سیاسیە پۆپۆلیستەکانی، ئەبێ شێوازی حوکمڕانیەکەی لە سەر بنەمای ئایدۆلۆژی بینانەکاو لە هەولی دامەزراندنی بنەماکانی حوکمڕانیەتی مەدەنی بێ وتێگەی هاووڵاتی بوون قوڵتربکاتەوە هەروەها چینی دەسەڵاتداری ئەبێ تێکەڵەیەک بێ لە کەسە نوێ کان و تەقلیدیەکان نابێ تاسەر چینی سیاسی تەقلیدی بەتەنها دەسەڵاتداربێ جگەلەمە ئەبێ دامەزراوە سیاسی و یاسایی و ئیداریەکانی بەهێز بکا بەجۆرێک کەتوانای ئیدارەدانێکی عادیلانەیان هەبێ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لەهەمووشی گرنگترمەسەلەی دیموکراسیە حزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی ئەبێ کۆتای بەو مەفهوومە بێنن کە خۆیان و خەڵکیشیان وا تێگەیاندوە کە دیموکراسی تەنها بریتیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی راستە ئەمە روکنێکی گرنگی سیستەمی دیموکراسیە بەڵام هەمووی نییە، حیزبی کوردی بەرلەوەی دیموکراسی پێشکێشی خەڵک بکات ئەبێ لە ژیانی سیاسی خۆی پەیڕەوی بکات مەحالە حیزب لە ناو خۆیدا دیموکراسی پەیڕەو نەکاو پێمان وابێ دیمۆکراسی بۆ خەڵک بە دیاری دێنێ، ئەو هۆکارەی وا دەکات رۆژ ئاوا ئۆمێد لەسەر بزوتنەوەی کوردایەتی هەڵچنێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەیە کە گەلی کورد ناچێتە ژێر باری دەسەڵاتی حیزبە ئاینییەکان و ممتمانەیان پێیان نییە بەتایبەتی دوای شکستی ئەزموونی حومکڕانییەتی هەموو حیزبە ئیسلامیەکانی دنیای عەرەبی و غەیرە عەرەبیش، بەڵام ئەمە مانای وانییە حیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی بەبێ دەستکاری کردنی ژیانی سیاسی خۆیان تا ئەبەد لەسەرچەپکە گوڵەکەی کوردایەتی پاڵدەدەنەوە، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر خەڵکی ئەو ناوچەیەی خۆمان خوازیاری هێنانەدی حوکمڕانیەتێکی مەدەنی و دیموکراسین.

06/11/2019



وتارەکانی تری نوسەر