ئەو سیاسەتەی ئێستای یەکێتی بەرە و کۆێ؟

فه‌رحان جه‌وهه‌ر

ئەو کارەکتەرە نوێ یانەی ئێستا یەکێتی بەڕێوە دەبەن، نە لە مام جەلال زیرەکترن نە حزبەکەشیان ئەو قەبارەی جارانی ماوە ، بۆیە حەقە چاوێک بەمێژوودا بخشێننەوە زەرەر ناکەن ، ئەگەر ئەوان دەیانەوێ حیزبەکەیان هەستێننەوە، پێویستە لەو هۆکارانە بکۆڵنەوە کە بۆچی گەیشتوونەتە ئەو رۆژە ؟  نەک بۆ خۆ رزگارکردن لە و بەرپرسیارێتیە  کێشەکە لە گەردەنی پارتی بئاڵینن و دەهۆڵی شەڕی ناوخۆ و دوو ئیدارەیی لێ بدەن، ئەوان وادەزانن بەم سیاسەتە سەردەکەون، بە پێچەوانەوە هەر ئەم سیاسەتە لە رابردوودا گەیاندوونیەتە ئەو رۆژە ، ئەمەش بە ئیعترافی خودی مام جەلال کە لە یاداشتەکانیدا باسی هۆکارەکانی دۆڕاندنی یەکێتی لە  یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە دەڵێت: پارتی سیاسەتێکی نەرم ونیانی لەگەڵ هەموو خەڵک و لایەنەکان پەیڕەوکرد بەتایبەتی جاشەکان ،  هەروەها داوای ئاشتی دەکرد لەگەڵ رژێم ، ئێمەش سیاسەتێکی تووندو تیژمان پەیڕەو کرد بۆیە دۆڕاین. سەیرکەن کام سیاسیەت سەرکەوت پارتی گەشەی کردوو یەکێتی پوکایەوە ،  چونکە پارتی ئاشتیخوازبوو.

 سەرۆک بارزانی یەکەم سەرۆک بوو دەمانچەکەی قەدی داناو خەڵاتی ئاشتی وەرگرت، لە دەیان دەسکەوتی پارتی خۆش بوو بۆ یەکێتی، بەسەتان جار لە شەڕی ناوخۆ سەرە ڕای ئەو غەدرەی لە پارتی دەکرا، سەرۆک بارزانی هەر نەرمی دەنواند ،  لە زۆربەی کۆبوونەوەکان کادیرانی پارتی لەگەڵ جەنابیان لەسەر ئەم سیاستە نەرم و نیانەی لەگەڵ یەکێتی رەخنەی لێ دەگیرا، بەڵام ئەو لە پێناوی سەرخستنی ئەم ئەزموونە گۆێی لێ نەدەگرتن، دواتریش هەر ئەو روانگەی سەرۆک بارزانی دروست بوو، پارتیش بووە حزبی یەکەم و گەورەی هەموو عیراق وکوردستان، دواتریش مام جەلال هاتە سەر ئەم سیاسەتەی سەرۆک بارزانی و سیاسەتی ئاشتیانەی پەیڕەوکرد، پارتی ویەکێتی پێکەوە دەستکەوتی باشیان بۆ کوردستان وەدەست هێنا.

 

وەکو دیارە ئەم سەرکردایەتییە نوێیەی یەکێتی گەڕاوەتەوە خاڵی سفر تازە بەتازە  هەرزەکارانە دەیانەوێت هەندێک هەرزەی سیاسی  دەستخۆشیان لێ بکەن، بۆیە گاهێک دەهۆڵی دوو ئیدارەیی و گاهێکی تر دەهۆڵی شەڕ دەکووتن. لە مەسەلەی پەکەکە دووسێ جار دەسیان سووتاوە جارێکیان هەر پەکەکە لێیدان خەریک بوو سلێمانیش لە دەستتبدەن، بەپەلە شەڕیان وەستاند ، کەچی تەنها بۆ دژایەتی پارتی دەهۆڵ بۆ پەکەکە دەکوتن، ئەگەر ئێوە دەتانەوێ حزبێکی گەورەبن نابێ پاشکۆی هیچ هێزیک بن، ئەو گروپەی ئێستا سەرکردایەتی کۆنی خۆیان بە پاشکۆیەتی پارتی تاوانبار دە کەن، کەچی خۆشیان بوونەتە پاشکۆی پەکەکە و خەڵکی تر، دەزانن سنوری سلێمانی لە تورکیا دوورە بۆیە زۆر ئازان لە میدیا هێرش بکەنە سەر تورکیا و خۆیان بەنەتەوەیی بنوێنن، لەبن سەری خۆشیان کورد دەکوژرێ و لەسێدارە دەدرێ نەک هەر تەقەی سەریان دێت بەڵکوخرابتریش دەکەن.

تەنها سەرۆک بارزانی بووە تاکو ئێستا پەکەکەی وەک تیرۆریست نەناساندووە، لەگەڵ ناکۆکیەکانیشی لەگەڵ پارتی و ئەو غەدرەی پەکەکە لە پارتی و هەرێم دەیکات، هیچ هێزیک نەیکردووە، چونکە ئەوان بەناوی کوردەوە دەیکەن ، بێننە بەرچاوتان ئەوان لەسەرخاکی هەرێم دەحەوێنەوە و داواش لە حکومەتی هەرێم دەکەن خاکەکەی بەجێ بێڵێ ئەگەرنا لێتان دەدەین، دڵنیام ئەو سیاسەتەی ئێستای ئەو گروپەی ناو یەکێتی کە بە رەوا بێت یان نارەوا دەستیان بەسەر ئەو حزبەدا گرتووەو سەدان کەسایەتی تێکۆشەری دێرین و رۆشنبیری خۆیان فڕێداوەتەوە دەرەوە ،  لەسەر ئەو سیاسەتەیان بەردەوام بن ئەوەندی ماویشن نامێنن، نابێ خۆیان بخەڵەتێنن پارتی و سەرکردایەتیەکەی پێکەوە لە خۆڕا نییە ئەوە زیاتر لەسەدەیەکە هەر لەگەشەکردن.


20/04/2020



وتارەکانی تری نوسەر