سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
رووداوەکەی کاپیتۆڵ ئەمریکای هەژاند بەڵام نەیڕوخاند
فهرحان جهوههر
رووداوی هەڵکوتانەسەرکاپیتۆڵ لەلایەن لاینگرانی سەرۆک ترامپ ، لە شەشی ئەم مانگەدا دیموکراسی و سەروەری ئەمریکای هەژاند ، بەڵام جارێکی ترئەم رووداوە سەلماندی ئەمریکا وڵاتێکی مەزنە و پایەکانی گەلێک لەوە قایم ترن رووداوێکی وا بتوانێ بیڕۆخێنێ ، دۆناڵد ترامب لەمێژە بیری لە سەرشێتیەکی وا کردۆتەوە ئەگەر دەرنەچێتەوە ، چونکە بەرلە دەسپێکردنی هەڵبژاردن هەر زوو باسی لە تەزویر دەکرد ، ئەمەش وەک ڕێ خۆشکردنێک بۆ کارێکی لەم جۆرە ، هەروەها بەرلە پێنج هەفتە پێش هەلبژاردن ، ئیمی کونی بارێتی وەک ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵی دانا کە دادوەرێکی لە خۆی نزیکە ، هەروەها لە هەموو دادگاکان نزیکەی سەت و پەنجا دادوەری لەوانەی خاوەن ئاراستەی فکری پارێزگارەکانن دامەزراندوون بەو هیوایەی لە کاتی دۆڕاندنیدا تانە یاسییەکانی لە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن قبوڵ بکرێن ، واتە ترامب پێشبینی دۆڕاندنی خۆی کردبوو ، بۆیە ئەم سیناریۆیانەی لە مێژە داناون ، بەڵام ئەوەی ئەمریکای بەگەورەیی هێشتەوە وهەڵوێستی ئەو دادوەرانەبووکە هەموویان تانەکانی دۆناڵد ترامپیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەت کردەوەوویژدانی خۆیان بۆ ترامب نەگۆڕی و بێ لایەنی خۆیان پاراست و پارێزگاریان لەو سوێندە کرد کە دەبێت پابەندبن بە دەستوری وڵاتەوە ، هەروەها سەرۆک ئەڕکانی سوپا جەنەڕاڵ مارک میلی رایگەیاند سوپا جگەلە پابەند بوون بەدەستورە هیچ پابەندیەکی تری نەبە کەسەوەو نە بە حزبەوەو نەبە تائیفە و قەبیلەوە نییە ، گوتی : ئێمە پارێزگاری لە دەستور دەکەین ، بۆیە ئیدی ترامب کەوت و هەموو ژەمارەکانیشی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان داخران ، بەمەش گەلی ئەمریکا بۆ هەموو جیهانیان سەلماند کەئەمریکا وڵاتی دامەزراوەکانە ، نەک سەرۆکەکان ، بۆیە وڵاتێکی وا نەک هەرناکەویت و لاوازنابێ ، بەڵکو گەورەو بەهێزتر دەبێت ، دڵنیاشم دوای ئەو رووداوە ئەمریکا لەبەرچاوی جیهان گەورەتر بوو.
12/01/2021
وتارەکانی تری نوسەر
دوای ترامپیش جیهان دەستی لەسەر دڵی دەبێت
رووداوەکەی کاپیتۆڵ ئەمریکای هەژاند بەڵام نەیڕوخاند
بۆچی جیهان دژی ترامپ بوو؟
پەکەکە لە باکور هیچی پێناکرێ و وازیش لە هەرێم ناهێنێ
تویتەکەی هۆشیار زێباری و کراسەکەی ئیمام عوسمان
لێدانی دامەزراوە حکومییەکان لە سلێمانی
ئەم هەموو جنێوە بۆ ژنە نووسەرێک دوایی مردنی
لە ئەگەری مردنی ترەمپ دا
مانگی داهاتوو بۆ کازمی قورسە
ئەمە مانای رەتکردنەوەی تووندو تیژییە
کازمی لە پاریس نەهاتبوو
ئەم جارە پاساومان نییە
ماکڕۆن پێش عۆن سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی کرد
روشنبیری یەکەم لە دەسەڵات سەرنەکەوت ئەی ئەمەی دووەم ؟
لە یادی 122 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیدا
ئەستێرەکان
وێنە.. ئەڤین ئاسۆ دوای دابڕانێکی زۆر بە ستایڵێکی زۆر سەرنجراکێش دەردەکەوێتەوە
ڤیدیۆ.. خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
کایلی جێنەر چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لەساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ بڵاودەکاتەوە
وێنە.. هونەرمەندێکی لاوی کورد لەگەڵ دایکی لە دوو رۆژدا بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن
سامی حهداد یهكێك له بێژهره دیار و دێرینهكانی بهشی عهرهبی له ئێزگهی (بی بی سی) کۆچی دوایکرد