aso
دەستورێكیان دەوێت كە كاڵا بەقەد باڵا بێت
هیوا سه‌ید سه‌لیم
ساڵی 2014 بۆ جاری یەكەم بوو لە توركیا كە سەرۆك لە نێو خەڵك هەڵبژێردرێت ، چونكە پێشتر لەو وڵاتە واباو بوو پەرلەمان سەرۆك كۆماری هەڵدەبژارد ، جگە لەو جارانە نەبێت كە سەرۆك لە رێگەی كودەتای سەربازی دەهاتنە سەر دەسەڵات ، لە دوایین  هەلبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا كە  بۆ سەرۆك كۆمار ئەنجامدرا ،  جگە لەوەی گۆرینی میكانزمی هەلبژاردن بوو،  هۆكارێكیش بوو كە سەرۆكی تازە هەلبژێردراو  كە رەجەب تەیب ئەردۆغان كە تا ئەو كاتەی بەسەرۆك هەڵبژێردرا لە پۆستی سەرۆك وەزیرانی توركیا  بوو وە هەمیشەش بیر لە گۆرینی یەكجارەكی سیستەمی وڵات لە پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی دەكردەوە ، كە بۆ ئەمەشیان دەبوو دەستووری توركیا هەموار بكاتەوە .

   وەك ئەوەی لە دەستوری توركیا هاتووە سیستەمی حوكم لەو وڵاتە دیموكراتی پەرلەمانیە جا بۆ ئەوەی سیستەمەكە لە پەرلەمانی بگۆڕدرێت بۆ سەرۆكایەتی پێویست بە هەمواركردنەوەی ئەو بڕگەیە دەكات ، هەمواركردنەوەی دەستوریش پێویستی بە دوو لەسە سێی دەنگەكانی پەرلەمانی توركیا  دەبێت،  كە دەكاتە  ( 367) لە كۆی (550) كۆی دەنگەكانی پەرلەمانی توركیا ، ئەو لە كاتێك كە ئەگەر هەموارەكە پێویستی بە ڕاپرسی نەبێت ، بەڵام بەرپرسانی ئەكەپە دەڵێن:

( ئەوانە دەیانەوێت لەرێگەی راپرسی دەستور هەموار بكەنەوە)  تەنانەت ئەگەر بتوانن رێژەی پێویستی ناو پەرلەمانیش بە دەست بێنن ،  كە بۆ ئەمەشیان  پێویستیان تەنها بە زۆرینەی پەرلەمان هەیە  كە دەكاتە (330) دەنگی پەرلەمان وە تا ئێستا ئەوانەی پشتیوانی هەمواركردنەوەی دەستووری توركیا دەكەن هەریەك لە پارتی داد وگەشەپێدانی (AKP)ی دەسەڵاتدارو بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (MHP) یە  بە سەرۆكایەتی دەوڵەت باخچەلی ، وە هەریەك لە پارتی گەلی كۆماریGHP)) بە سەرۆكایەتی كەمال كلجدار ئۆغلو كە ( 134) كورسیان هەیە لە پەرلەمانی توركیا ،  هەروەها و پارتی دیموكراتی گەلان (HDP ) كە خاوەنی (59) كورسین لە پەرلەمانی توركیا ،  تا ئێستا دژ بەو هەمواركردنەوەی دەستووری توركیا وەستاونەتەوە .

    دەستووری توركیا كە ئێستا كاری پێدەكرێت وە هەوڵی هەمواركردنەوەی بۆ دەدەن هەر ئەو دەستوورەیە كە دوای كودەتای سەربازی ساڵی 1980 لە ساڵی 1982 نووسراوەتەوە ، وە زۆر جاریش بە دەستووری سەربازی دەناسرێت ، ئەگەرچی لە ناوەرۆكی ئەو دەستوورە ئاماژە بە فرەی سیاسی كراوە ، بەڵام لە نێو ئەو دەستوورە شوێنێك بۆ مافەكانی گەلی كورد نەكراوەتەوە ، ئەمجارەشیان هەمواركردنەوەكە نەك پشتی لە داواكانی كورد كردووە كە بەرێز ئۆجالان لە بەهاری ساڵی 2014 داوایكرد ، بەڵكوو ئەوانەی پشتیوانی هەمواركردنەوەكە دەكەن دەیانەوێت دەستوور بخەنە خزمەتی دەسەڵاتەكانی ئەردۆغان ، پرۆژەكەی ئەكەپە و ئەردۆغان كە مەهەپە پشتیوانی دەكات بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور بریتیە لە پرۆژەیەكی 21 خاڵی كە زۆربەی زۆری خاڵەكان جەغت لەوە دەكەنەوە كە دەسەڵاتەكان لە دەستی سەرۆك كۆمار كۆبكرێنەوە .

ئەگەر ئەو هەمواركردنەوەی دەستوور سەربگرێت ئەردۆغان دەتوانێت پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و هەر خۆشی متمانە بە حكومەت دەدات و دەسەلاتی راگەیاندنی جەنگی دەبێت و مافی دانانی ئەنجوومەنی دادوەری و پۆستە گرنگەكانی دەبێت ، واتا پەرلەمان لە توركیا دەسەڵاتەكانی تەواو سنووردار دەبن و لەبەرامبەریش سەرۆك دەسەڵاتی بەرفراوان دەبێت ، هەر بۆیە پەرلەمانتارێكی (GHP) دەڵێت ئەو پرۆژەیە كاڵایەكە بە باڵای رەجەب تەیب ئەردۆغان درواوە .

ماوە بڵێین ئەردۆغان لە دەسەڵاتی نەبوو توركیای كردە زیندانێكی گەورە ، ئەگەر سبەی دەستوور بۆ بەرژەوەندی ئەو هەمواركرا دەبێت چی بەسەر ئەو ولاتە بهێنێت ؟

PM:08:13:16/12/2016
زیاتر ...
ئەوەی بەر لە ریفراندۆم نەتانكرد دواتر دەیكەن؟
كورد دانوستانكاری نیە
لە ئێستادا كۆنفیدرالیەت بەدیلی گونجاوە
ریفراندۆم ئەو هەموو كۆنفراسەی ناوێت
ریفراندۆم و تێكەڵاوكردنی كارتەكان
كاركردنەوەی پەرلەمان دەبێتە پارسەنگ ؟
كێ كودەتای ئەنجام دا؟
ئەزموونی خرابمان لەگەڵ ریفراندۆم هەیە
با كۆچی نەوشێروان بۆ یەكڕیزی نیشتمانی كۆمانكاتەوە
هاوكاریكردنی یەپەگە و زیاتر لە پەیامێك
توركیای دوای ریفراندۆم
خۆر لە رۆژئاوا هەڵدێ!
پرسەنامە و چەژنانە ناو ماڵی كورد یەكدەخەن؟
راپەڕین.. خەوێکی شیرین، سپێدەیەک تاڵ
راپەڕین..خەوێکی شیرین، سپێدەیەک تاڵ
12345