جارێكیتر شكۆی روسیا شكێندرا

هیوا سه‌ید سه‌لیم
لەو دوو ساڵەدا ئەوە جاری دووەمە كە لە توركیاوە پەلاماری شكۆیی وڵاتی روسیا دەدرێت ، ئەگەر ئەوەی یەكەمیان وا لێكبدرێتەوە كە فرۆكەیەكی روسی  سنوری ئاسمانی توركیای بەزاندبێت بۆیە لە لایەن توركیاوە خرایە خوارەوە ، بەڵام ئەوەی دوایی كە تیرۆری دبلۆماتێكە،  كە بە پێیی یاسا نوێنەرایەتی وڵاتێكی خاوەن سیادە و گەورەی وەك روسیا و كەسایەتی سەرۆك كۆماری رووسیا دەكات  لە وڵاتی دووەم كە توركیایە ، هەر بە پێی ئەو یاسایە بە تایبەتیش كە لە رێكەوتنامەی ڤێنا كە لە ساڵی 1961 بۆ یاسای كاری دیبلۆماسی رێكەوتنی لەسەر كراوە كە  زۆرێك لە وڵاتان واژۆیان لەسەر كردووە ، توركیا بەرپرس بووە  لە سەلامەتی باڵوێزە روسیەكە ، چونكە ماددەی 29 لەو رێكەوتنامەیە زۆر بەروونی باس لە ئەركی ولاتی خانەخویی دەكات بەرامبەر ستافی دبلۆماسی وڵاتی تر .

 لە جیهاندا كوشتنی باڵوێزی ولاتان كردەوەیەكی زۆر كەم وێنەیە ، وەرن سەیركەن لەمدواییە ئەو هەموو شەر و كوشتن و كردەوەی تیرۆرستیانەمان لە جیهان بینی بە تایبەت لەو ناوچەیە  ،  نێردە دبلۆماسیەكان كەمترین هێرشیان كراوەتە سەر ،  چونكە ئەوان خاوەنی پارێزبەندی خۆیانن ، تەواتانێ خودی دیلۆماتكارەكانی كونسڵیەب توركیا كە لە موسڵ كەوتنە دەست رێكخراوی تیرۆرستی داعش بە سەلامەتی لێیدەرچوون ، جا ئەگەر سیناریۆ بووبێت یان شتی تر كە ئەوەی یەكەمیان زۆرتر رێگای تێدەچێت ، بۆیە ئەو رووداوەی لە ئەنقەڕە بەرامبەر باڵوێزی روسیا روویدا بەئاسانی بەسەر توركیا تێناپەڕێت وە رووداوەكەش هێندە رووداوێكی سادە نیە  كە شتی تری بەدواوە نێت ، ئەوەی كە جێگای گومانیشە كوشتنی كەسی بكووژە لە لایەن پۆلیسی توركیا ، كە گومان دەكرێت بۆ تێ بزركردنی لایەنی پشتی رووداوەكە بێت ئەگەرنا بكوژەكە لە ژورێك گەمارۆ درابوو بۆ دەستگیرنەكرا بگرە كوشتیان ؟!

توركیا كە لە دوو ساڵی رابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەكەپە و بەهۆی سیاسەتی ئەردۆغان بۆتە زیندانێكی گەورە ئیدی لەمەودوا دوای ئەو رووداوەش دەبێتە وڵاتێكی نائارام بۆ دیبلۆماتكار و نێردەی وڵاتان گەشتیار و ئەوانەی روو لە توركیا دەكەن ، كە ئەمەشیان هێندەی تر توركیا دەخاتە ریزی ئەو ولاتانەی كە ئارامی و ئاسایشی تێدا نیە ، ئەگەر لێكەوتەی ئەو كردەوە تیرۆرستیە هەر هێندە بێت ئەوا بۆ توركیا باجەكەی گەورە دەبێت .

توركیا كە لە ئێستادا لە مانگی هەنگوینیدایە لەگەڵ روسیا و ئێران و پەیوەندیەكانیان بە تایبەت سەبارەت بە سوریا رۆژ بەرۆژ بەرەو پێش دەچێت ، وە خۆیان دەڵێن ئەو رووداوە كاریگەری لەسەر ئەو پەیوەندیە نابێت ، بەڵام ئەوەیان راست نیە بگرە ئەو رووداوە سازشی زیاتر بە توركیا دەكات ن ئەب ئەوە نیە توركیا لە رووخانی ئەسەدەوە هاتۆتە سەر مانەوەی و پاراستنی خاكی سوریا !!

دیوێكی تر كە بە زیان بۆ توركیا دەشكێتەوە ئەوەیش زیاتر داتەپینی ئابووری توركیا و بێ بەهابوونی لیرەی توركیا چونكە كەرتێكی وەك گەشتیاری بەو رووداوانە تووشی پاشەكشە دەبن كە ئەوەشیان بە شادەماری توركیا دادەنرێت ، چونكە هەمووان دەزانین كەرتی گەشتوگوزار مانای سەقامگیری و ئاسایش دێت كە ئەمەیان خەریكە لە توركیا نامێنێت .







21/12/2016



وتارەکانی تری نوسەر