گۆڕان؛ ئۆپۆزسیۆنە یا دەسەلات؟

کاردۆ محەمەد
گوشارو نارەزای و بێزاری خەڵک لەژێرباری ئالۆزی و تەنگژەکانی کوردستان بەرە بەرە لە هەڵکشاندایە و ڕوی لە کۆی حزبەکانە و تاکەی درێژە بە رەوشی نائاسایی دەدەن و بەرنامەیەک بۆ چارەسەر راناگەیەنن.

 ئەوەی پەیوەست بە گۆڕان زیاتر مەبەست راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بوونە. رێگای گۆرین و گۆرانکاری زۆرە، گۆڕانیش خەباتی سەرەکی لەپێناو گۆڕانکاریە، بەڵام پرانسیپی سەرەکی تا هەنوکە خەباتی مەدەنی و جەماوەریە چونکە سیناریۆ زۆرە بەلاڕێدا بردنی ئامانجە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان.

لە وڵاتیک داین خاوەنی ریسای دیموکراتی و دەولەتداری نیە، بەرێوەبردن بە دابەشکاری حزبیە و ریسای چەسپاو جێگیری دیموکراسی نییە. دەنا لە هەر قەیران و چەق بەستنیکی سیاسیدا، باشترین و ئاسانترین رێگا هەلبژاردنە بۆ سەر لەنوی رێکخستنەوەی دامەزراوەکان لە سەر بنەمای شەرعیەتی جەماوەری. 

لەشەری جیهان سییەم داین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چەقی پێکدادانەکانە لەم وڵاتانەش هەلبژاردن ئەنجام دەدرێ و پاساویش ناهێننەوە بۆ ئەنجام نەدانی. لەڕەوشێکداین پەرتەوازەیی و شکستی پرۆسەی سیاسی بینە قاقای گرتووین و بۆ چارەسەرکردنی ڕێگای هەلبژاردن ‌هەڵنابژێردرێت ئەی رێگای ترچیە؟ لەم هەلومەرجەدا ،جگە لەراگەیاندی ستراتیژیک بۆ چارەسەری کۆی پرسەکانی نەتەوەی، ئابوری، یاسایی، نیشتیمانی لەچاوەروانی چیدابین، بەتایبەت لەبەردەم هەڕەشێکی جدی و مەترسیداری شەڕداین کە هەمووشتێک هەڵدەگێرێتەوە. دوای پێکهێنانی کابینەی حکومەت هەلشاخانی گۆڕان لەگەل پارتیدا،گەیشتن بە بنبەست و هەموو شتێ لەسەر سکەی ئاسایی دەرچوو. گۆڕان بە کردار کەوتە دەرەوەی حکومەت، بەمەبەستی سەرلە نوێ رێکخستنەوەی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا وتێپەڕاندنی قەیرانی چەند سەرە بە ریکەوتنی لەگەل یەکیتی هەنگاوێکی دروستینا ، بەهۆی ئاستەنگی ناوخۆ و دەرەوە خاوەخاوی تێکەوتوە، خەریکە بەلارێدا بچیت.بۆیە پێویستە گۆڕان بەدوا داچونیکی عەمەلی بۆ رێکەوتنەکە بکات . 

لەسەر ئەساسی بەرنامەی هاوبەش و پەرۆشی رێکەوتنەکە هەوڵی سەرخستنی بدات و یەکێتی بخاتە بەردەم ستراتیژ و بۆچوونی ڕاشکاو لەسەر پابەندبوونی بەکاری هاوبەش ئینجا لەگەل هەردوو لایەنی هاوپرۆژە بە گفتوگۆیەکی راشکاوانە بەرەچاوکردنی گۆرانکاریە خیراکانی کەلە ناوچە گڕگرتوەکەدا هەیە دەستپیشخەریەکی نوێ بەنەخشەیەکی نیشتیمانی بۆ کۆی پرسەکان و چارەسەرکردنی بژێوی خەلکی کوردستان رابگەیەنرێت، گفتوگۆو داوای گۆران با ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی رابگەیەنێت؟  بەدلنیاییەوە ولاتێک دامەزراوەکانی پەکخرابێ و گۆرانیش وەک هێزی دووەم لەدەرەوەی سەرجەم دامەزراوەکان بیت .

لەراستیدا ئۆپۆزسیۆنە و خەباتەکەی لەشەقامە و لەناو رای گشتی دایە و ، تەنها نایەوی بێ هەلبژاردن کارتی شەرعیەتی قۆرخ کاری بداتە ئەو هێزانەی بە لۆژیکی هێز دەیانەوی کێشەکان یەکلابکەنەوە.


03/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر