تێڕامانێک لە هەڵوێست و ئامانجەکانی گۆڕان!

کاردۆ محەمەد
لەڕەوشێکی ئاڵۆز و لەبارودۆخێکی پڕ قەیران و داخراویدا ئومێد بۆ ژیانێکی باشتر و سەقام گیر دا بەردەوامە بەتایبەت لە ناوچەیەکدا دەژین لەگەل جیهان دا، وەک کەنار سەیر دەکری. وبەرژەوەندی و بازار و وزەو ململانی دونیای تێدا کۆکراوەتەوەو ساخدەکرێتەوە.

ناوچەکەش میزۆپۆتامیایە مەڵبەندی ململانێ و توندوتیژیە ، گۆڕانکاری و ئالوگۆڕ و یەکلاکردنەوەی کیشەکان بە چەک و پیلان و کودەتا و شۆرشی چەکداری یە.  سیما و خەسڵەتە زاڵەکانی توندوتیژی و ڕەتکردنەوەی ئەوی ترە. کوردستانیش دابراو نیە لەو خەسلەتانەی ئاماژەمان پێکرد.  نەتەوەیەکی داگیرو دابەشکرا و چەوساوە ، بۆ رزگاری ئازادی و ناچاری ریگەی چەک و شۆرش کراوە ئەزمونی گەلان لە  مێژووی مرۆڤایەتی دا ، لە پێناوی رزگاری و پیشکەوتنیان دا, دژی ستەم و داگیرکاری زۆرە ، کە رێگای شۆرش و توندوتیژیان هەلبژاردوە . هەلومەرجی بابەتی و خۆیی و جیهانی زەمینەی لەبارو رەوایاتی سەرکەوتنی پێبەخشیبن. بە بەخشینی ملیۆنان شەهید بەشیکیان سەرکەوتن و گەیشتن بە مافی چارەنوسی خۆیان . بە گۆڕانی زەمان و زەمینە و شۆرشی تەکنەلۆجیا و زانیاری جیهان گیری ئەو ئەنجام گیریەمان ناداتێ . بە تیگەیشتن لەم گۆڕانکاریانەدا بەجیهان بینیەکی نوێ  لە شکستی حزبە نەریت خوازەکان لە پرۆسەی دیموکراتی و نیشتیمانی دا لە پرۆسەیەکی جەماوەری مەدەنی دا گۆڕان جلەوگیری جولانەوەیاکی نوێ کرد. لەسەر ڕێسا و پرانسیپی دیموکراتی و سەردەمیانە، نەخشەڕێژی بۆ ئامانجەکانی خۆی کرد. دروست بونی جولانەوەیەکی مەدەنی نا ئایدۆلۆژی بە ئامانجی رێگرتن لە دوبارە بوونەوەی ئەزمونە تاڵەکانی ژیانی سیاسی رابردوو مان، بە پاراستنی پایەکانی سیستەمی دیموکراسی و ریزدانان بۆ جیاوازیەکان و رەت کردنەوەی چەمكی راستی ڕەها لای منە، . بڕوانەبون بە ئاوەزی هەرچی جیاواز بیت لەمن خائین و کافرە .ئەمەش لەڕێگای کارنامەی سیاسی ڕون و ئاشکرا .دژایەتی تاریکاندنی راستیەکان و گەوجاندنی خەلک و دیواندنی سەرکردە سیاسیەکان!.  بزوتنەوەی گۆران ، رەهەندو ئامانجانەکانی لە دروشمەکانی دا رەنگ رێژ کرد و، لەدەستوری ناوخۆییدا بە ڕونی ئاماژەی پێکردوە. بە گرتنە بەری خەباتی مەدەنی وبە بروابون بەتیکۆشانیک کەچاکسازی بنەرەتیە و کار بۆ بەدیهێنانی دەکا. هەر بۆیە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گۆران پێی وابوە دەتوانی بە خەباتی ئاشتیانە ومەدەنیانە ئالوگٶڕ لە سیستەمی سیاسی بکات و بەپشتیوانی نەوەی نوێ و چالاکانی خەباتی مەدەنی و بەدەنگی جەماوەر لەماوەیەکی پێوانەی دا بزوتنەوەکە بوو بە دووەم هیزی سیاسی لە کوردستاندا . نەریتی ئۆپۆزسیۆن بوون و خەباتی پەرلەمانی بەکردەی و سەرکەوتویی دریژە پێَدا . خەلکی کوردستانی بەگشتی و نەوەی نوێی ئاشنا کردەوە بە سیاسەت و بەشداری پرۆسەی سیاسی پیکردن بە پابەنبوون بە بە ڵینەکنمان وهەر بە هەمان رێباز دروشمی بەرە و دەسەلاتمان بەرز کردوە وسەرەڕای گوشارەکان و گومان لەسەر پاکی و بێ گەردی هەڵبژاردنەکە پێگە و سەنگی خۆی پاراست.  دوای سالێک لە بە بەشداری لە کابینەی هەشت لە ماوەیەکی کەمدا، رووبەروی قەیران و کێشەی سەرۆکایەتی بووینەوە . دورخستنەوەی گۆران لە هاوبەش کردنی دەسەلات و بڕیار وبێبەشکردنی رەقابەی بەهیز بەسەر دەسەلاتی راپەراندندا و تا پەکخستنی پەرلەمان کە ئاماژەیەکی کردەی شکستی پرۆسەی دیموکراسیی و پاشەکشی پرۆسەی ئاڵوگۆری دەسەڵاتە بەرێگای خەباتی پەرلەمانی و جەماوەری ، ئاشتیانە ، دوور لە توندوتیژی، كوردستانی ڕووبەری چەقبەستنێکی نائاسایی کردەوە ، لە کوردستان سەرەڕای ئەو ڕاستیانە هێشتا پرانسیپە نەگۆڕەکانی گۆڕان کە راستی و رەوای و هێزی خۆیان لەدەست نەداوە. باشترین هەڵبژاردە بەردەوامی دانە بەم سەرەتایانە چونکە باشترین ڕێگایە بۆ دیموکراسی و داد و ئازادی.  گۆڕانخوازان پێویستە دوور لە هەڵچون وبە پشوو درێژیەکی خاوەن پرانسیپ و بە بروا بوون بەعەدالەت و راستی ریبازەکەیان ، خوێندنەوەیەکی ریاڵیستانە بۆ فاکتەرەکانی نێودەوڵەتی و هەرێمی بکات و سەنگ و رۆڵیان لە گۆڕانکاریەکان دا بزانین. ڕوداوە دراماتیکەکانی ناوچەکە بەتایبەت سوریا.  ئەركمانە لەم وێستگەیەدا هەلسەنگاندنێکی دروست و رەخنە گرانە بۆ کارو چالاکیەکانی بەشداری کردنمان لە دەسەڵات و ئەدای كاركردنمان بکەین . رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی و تۆکمەکردنیان کە لەگەل بارودۆخی سیاسی و رێکخراوەی ئەمرۆ بگونجێت . کار بۆ چەسپاندنی هەموو ئەو دروشمە مەدەنیانەی بکات کە لە سەرەتاوە باوەڕی نەگۆڕی پێی هەبووە. بە بڕوابون بەهێزی جەماوەر و سەرکردەی ماندیلا ئاسا ، بۆ بەدیهینانی خەون و بەرنامەی ستەمدیدەکان دژ بە ستەمکاران . نابێ و ناکرێ لە وەختی قولبونەوەی قەیرانەکان و توند بونی ململانێکان بە پەرچەکرداری هاوشێوەبونی نەیارەکانمان کار بکەین  . نابێ ناچارکرێین بچینەوە سەر رێگا باوە تەقلیدیەکانی کە لە ئەزمونە زیندو نزیکەکانی مرۆڤایەتی و گەلان دا سەرکەوتو نەبوون و هێزە تۆتالیتار و سەربازیەکان سودیان لێ بینیون . ئەمرۆ زیاتر لە هەر كات راستیەكانی گۆڕان گوتوێتی سەبارەت بە شکستی شێوازی کۆنی بەرێوەبردن لە حزبایەتی و دەسەڵاتدا لەناو قەیرانە قولەکانی دەسەڵات رونترو زەقترە , ئەگەر فاکتەرێک لە دەرەوەی ئیرادەی ئیمە لاری خستبیتە هاوسەنگی هیز بە مانای لە دەست دانی رەوای و پرس و بەرنامەکەمان نیە لای هاوڵاتی. بەڵکو ئەوە سیاسەتی ساتەوەختی ڕۆژەو بە پلان و ستراتیژی دور مەودا و بەڕاستگۆیی لەگەڵ پرانسیپە ڕەواکانماندا دەتوانین ئاسۆی سەرکەوتنمان بۆ ئامانجەکانمان لەماوەیەکی دایاری کراودا بکەینە سەنگی مەحەکی نیشتیمانێکی سەربەخۆ و حوکمڕانیەکی دادپەروەر. 

17/10/2016



وتارەکانی تری نوسەر