خیانەت بەخشینەوە!

کاردۆ محەمەد
 گوتەی زۆر و کرداری کەم و،خیانەت بەخشینەوە، هەرێمەکەمانی بە رۆژێکی سەخت و دژوار و ئایندە تاریک گەیاندوە. لەم نێوەندە پڕ لەگەڕە لاوێژەیەدا ، ویژدانمان ڕێگەی بێدەنگیمان نادات، ئەگەر دەنگێکیش بین لە کونچێکی دووردا . بۆ مانەوەو بەرخودان و ئومێد پرسیارێک لەم دۆخە شڵەژاوە بکەین ؟کەچی دەگوزەرێت، بەهۆی شکستی پڕۆژە کرچوکاڵەکانی دەسەڵاتداران و پەیوەندی زاڵمانەیان، ڵەگەڵ خەڵک،لە باشترین دەرفەت بۆ گەلەکەمان لە خراپترین بەرێوەبردن و پەرتەوازەیداین. هۆکاری سەرەکی خۆرەی حزبە کە ڕەگ و ڕیشالی شیرازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵوەشاندۆتەوە .هەرحزبە و لەجیاتی نەتەوە و گەل، نەک هەر لەبەشێکی کوردستان،بۆ بەشەکانی تریش بریار دەدات. بەپێ بەرژەوەندی حزبەکەی یا گروپەکەی باسی چارەنوسی نەتەوەیەک دەکات ،لەکاتێک دا هەر حزب و لایەنێک نوێنەری بەشێک لە کوردستان دەکات ،نەک کۆی نەتەوەیەک، بۆیە هەر بریارێک پەیوەندی بە چارەنوسی نەتەوەکەمانەوە هەبێت . ئەلتەرناتیڤێکی ڕوون و راستگۆیانە هەبێت. پێویستە سەرجەم لایەنەکان سەرەرای ناکۆکیەکانیی ناوخۆ لەسەر ئامانجی نیشتیمانی هاودەنگبن . تێکدانی پەیوەندیەکانی ناوخۆ بێدادی لەحکوم و دروستکردنی قەیران و چارەسەر نەکردنی دەرخەری ناڕاستگۆیە لە دروشمەکاندا . کارکردن بۆ گەڕانەوە یا دابڕان لە بەغدا ئەگەر بەڕاست بەرنامەتان بۆ چارەسەر پێیە بێ موزایەدە و دروشم بیخەنەڕو ، چونکە تاکە رێگای هەر پرۆژەیەکی نیشتیمانی کۆدەنگی زۆرینەی لایەنەکان و ئیرادەی بەهێزی نەتەوەی دەوێت. بەتاک ڕەوی پرۆژەی نیشتیمانیی سەرناکەوێت. باچیتر میلەتەکەمان شەکەت نەکەین.بیزاری ونارەزای خەڵک لە نادادپەروەری گەیشتۆتە ئاستێک هاوڵاتی لەشەقامدا ،وەک هێمایەک بۆ نارەزایی لە شکست و ستەمکاریان، هاواری دەسەڵاتدارانی نەتەوەی سەردەست دەکەن. وەک نیشانەیەک بۆ شکستی حکومەتی هەرێم لە دابینکردنی سەرەتایترن پێداویستی مرۆڤ. واچاکە زوو بیر لەچارەسەری راستەقینە بکەنەوە. دەنا بەم گوریس ڕاکێشانە شکستەکەمان گەورەتر و میلەتەکەمان پەرچەپارچە کراوتر دەبێت. لەو هاوکێشە ئالۆزەشدا تومەتبارکردنی هێزێکی سیاسی دیاریکرا و بە(خیانەتکار)لەبەر پەرۆشی بۆ چارەسەری کێشەکان هیچ نیە جگە لە ئالۆزکردن و قولکردنەوەی زیاتری ململانی لایەنەکان و دەەرکەوتنەوەیان لەیەکتر و ڕووچونی زیاتر لە چەقبەستنی سیاسی. سەیرە! ئەو لایەنانە خۆیان لە ئێستادا ڕابردوو هەمیشە پەیوەندی ئاشکرا و گوماناویی و نهێنیان لەگەڵ دەوڵەتان دراوسێ هەبوە.ئەو پەیوەندیە بەردەوام بۆ خۆیان بە حەڵاڵ و بۆ خەڵکیتر بەحەرام زانیوە.بەم تومەتو تاوان بارکردنی یەکتر ، چەمکی نیشتیمان پەروەریان وا شێواندوە ،هەر ڕۆژەی تومەت و خیانەت و وابەستەی دەبەخشنەوە بەسەر لایەکدا، بە جۆرێک نیشتیمان پەروەری کەوتۆتە ژێر پرسیار هەر لایەک راستی ڕەهای لایە ، ئەویتر خائینە، پێویستە لە نەخشەی سیاسی کوردستاندا بخرێتە دەرەوە ، دونیا بینیەکی ناڕاستەو فۆبیایەکە زەمینە سازی بۆ توندوتیژی و شەری ناوخۆ دەکات. ئیتر خەریکە هەموو بەهاکانی تر وندەبن وبەهای هاونیشتیمانیش کەم ئەرزشتر دەبێت.هیچ کاتی هێندەی ئێستا مرۆڤ لەم هەرێمەدا هەستی بەبی ئەرزشی بەهای خۆی خەونەکانی نەکردوە.پێوەری نیشتیمانیبوون و بەرپرسیارێتی، ڕاگەیاندنی هەڵوێستە،سەبارەت بە بوونی ئەلتەرناتیڤە بۆ چارەسەری دۆخەکە. کۆتایی بە سیاسەتی دوو فاقی بێنین و دەستێک لە شەقام و دەستێک بۆ موجامەلە، بۆیە دەبێ هەموو تیرەکانی گوشار بۆ خەمی خەڵک و نیشتیمان بێت، نەک پاراستنی بەرژەوەندی حزبی و خیانەت بەخشینەوە.!


21/11/2016



وتارەکانی تری نوسەر