ڕێبازەکەی نەوشێروان مستەفا!

کاردۆ محەمەد
پرۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاردان، زۆری لەسەر وترا، بڕیارێکی چارەنوسسازە، زەمینەسازیی فراوان  و کۆدەنگی نیشتیمانی و پەرلەمانی دەوێت. وەک فاکتەرێکی سەرەکیەو زامنی سەرکەوتن ولەبەرچاو گرتنی هەموو ئەگەرو هەڕەشەکان کە ڕووبەڕوی گەلی کوردستان دەبێتەوە. وترا، نەکرا، ئەنجامدرا هەنوکەش کۆدەنگی وڵاتانی دەوروبەرو بڕیارەکانی عێراق بۆ سزادانی هەرێمی کوردستان دۆخەکەی بە ئاقارێک بردووە، پاشەکشە لە بڕیاری خەڵکی کوردستان گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر.! هەڵنەگرتنی بەرپرسیاریەتی و ئیلتیزامی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بڕیاری لێدراوە نابێ ڕێگەبدرێت سازشی لەسەر بکرێت .

دەربازکردنی خەڵکی کوردستان لەم دۆخە هەژێنەرەدا، شکاندنی گەمارۆکان پێویستی بە گفوتگۆیەکی ئەقلانیە لە ئاستی ناوەو دەرەوەدا .
گۆڕان دەبێت ئەم ئەرکە بەشکاندنی بێدەنگی بگرێتە ئەستۆ، بچێتە ژێر باری بەرپرسیارێتی وەک هێزێکی سیاسی بەرپرسیار خاوەنی گوتاری سیاسی و نیشتیمانی  ئەخلاقی بێت، بۆ پاراستنی ماف و کەرامەتی هاوڵاتیانی، هەنگاو بنێت. ڕاستیەک هەیە دەبێت بگوترێت کاک نەوشێروان وەک کارەکتەری سەرەکی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و ئەندازیاری وێستگەی جیاجیای وەچەرخانەکانی خەڵکی کوردستان. مێژووی کەسایەتی و بەرهەمەکانی  لە قەیران و ڕۆژە سەختەکانی میلەتەکەمان لە بڕیاردان لە پرسە نیشتیمانیەکاندا ڕاشکاو بوە، خاوەنی پڕۆژە بووە بۆ سەربەخۆی کوردستان. دیدارەکانی سەری ڕەش ودانانی بەرنامەی چاکسازیی بنەڕەتی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی دیموکراتی و یاسای مەدەنی کوردستان بوو.

 هیچ کەسێک بۆی نییە، بەناوی ئەو،  پاڵپشتی بۆ بۆچونە تایبەتیەکانی خۆی دروست بکات، چونکە ئەو داڕێژەری سەرەکی دەستووری گۆڕان بووە. و پابەند بوون بەدەستوورەکە ڕێزگرتنە لەکلتوریی نەوشیروان موستەفا. بزوتنەوەی گۆڕان نەک تاکرەویی و خواستە کەسییەکان و مەرامە تایبەتیەکان بەباڵای گۆڕاندا ببڕن.

 لەم هەلومەرجەدا، دوو بژاردە لەبەردەم گۆڕان دایە. گۆڕان لەنێوان دەسەڵاتی عێراق کەبە ئەقلیەتی ڕژێمەکانی پێشو تەمەشای کوردستان دەکات و پێشێلکاریەکانی دەستوور لە عێراقدا، بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، هەرلە ماددەی ١٤٠ دروستنەکردنی ئەنجومەنی یەکێتی فیدرالی پێنەدانی بەودجەی پێشمەرگەو دروستکردنی هێزی مەزهەبی. دوورکەوتنەوە لەوڵاتێکی خاوەن دەستووری مەدەنی لەبەرامبەردا حکومڕانانی کوردستان، حکومڕانیەکی حزبی و ناداد پەروەرو ناشەفاف و تاکڕەو، هەنگاو نان بەرەو حوکمی بنەماڵەو خێزان.!

گۆڕان لەنێوان ئەم دوولایەدا ئەرکیەتی بۆچارەنوسی میلەتەکەمان و بردنی بەرەو کەنارێکی ئارام، بەشداریی لە ڕزگارکردنی لە قەیرانە بنبەستەکاندا بڕیار وەرگرتن بە پرۆسەیەکی دیموکراتی و شەرعی بە بەستنی کۆنفرانسێکی فراوان، یەک لەوبژاردانە بکاتە دوورنمای کاری خۆی. بژاردەی گوشار بۆ هەڵبژاردنی ١\١١بەدروستکردنی بەرەیەکی بەرفراوان لەسەرجەم هێزە ناڕازیەکان بەئامانجی وەرگرتنی دەسەڵات نەک بەشداری کردن. بژاردەی  لەم دۆخە پڕ مەترسی و هەڕەشەیەدا، قۆناغی گواستنەوە ڕابگەیەنێ دوور لە هەڵبژاردنی شکلیانەو پڕ سەرنج بەستراتیژێکی ڕۆشن و ڕاشکاو  داوای حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی بکات و پەلە بکات لە دانانی دەستورێکی دیموکراتی هاوچەرخ چاکسازی بنەڕەتی لەهەموو ئاستەکانی نیشتیمایدا تێکشکاندنی چینی باڵادەستی بازرگانانی شەڕ و پاراستنی مافی هاوڵاتیان لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆدا.له یه كلا بونه وه له هه ر بژارده یه ك پەرلەمان شوینی راستهقینەی گەله موڵکی هیچ حیزبێک نییە، بۆیە نابێ ئەم. مینبەرە بۆ کەس چۆڵ بکرێت!

01/10/2017



وتارەکانی تری نوسەر