پارتی ئەو ڤایرۆسەی گۆڕانی نەکوشت بەلکۆ بەهێزیکرد

د. عەبدولڕەحمان مەولود*

لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەقەیرانێکی سیاسی ئابوری گەوەرە تێپەر دەبێت. ئەم قەیرانە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان دروستکراوە.ئەم قەیرانە ‌هێرشێکی گەورەیە، نەك تەنها بۆ سەر بزووتنەوەی گۆڕان، بەلکۆ هێرشە بۆ سەر هەموو ئەوانەش کە هیوایەکیان هەبوو نەوەی ئێستا و داهاتووی کوردستان ژیانێکی خۆشتر، چاکتر و ئازادتر لەنەوەکانی پێشوتریان ببێت. هێرشە بۆ سەر هەموو ئەوانەش خەونی دەولەتی کوردیان هەبوو. هەروەها هێرشە بۆ سەر سەقامگیری کوردستان.
لێرەدا هەوڵدەدین چەند ڕاستیەکی پشتی ئەم قەیرانە دیاری بکەین و چەند پێشنیاریکش بخەینەروو کە چۆن گۆڕان وگۆڕانخوازان بەرامبەرسیاسەتی سەرۆریی پارتی دیموکراتی کوردستان بوەستنەوە.

پارتی هەنگاوێكلە پێشجوون داچۆڕان لە مۆڕال
دوای تەقەکردنی ئەم دواییەی پارتی لە خەلکی کوردستان، من خۆازیار بووم گۆڕان بەزوویی دەستی لە حکومەت هەلبگرتبایە. ئامانجی بزووتنەوەی گۆڕان گەورەترە لەوەی بەردەوام بێت لە شەراکەت لەگەل کەسانێك کە دەستیان بچیتە خوێنی منالانی کوردستان.بەداخەوە ئەم بابەتە دوا کەوت.
پارتی دەیزانی زووبێت یان درەنگ گۆڕان لە حکومەت دەکشێتەوە، هەر بۆیە ئەو دەستپێشخەری کرد بە دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان و ڕێگرتن لە سەرۆکی پەرلەمان. لەم دەستپیشخەریە پارتی خالێکی تۆمار کرد. پارتی بەم کارەی ویستی بەهێزەوە وەك سەرکەوتوێك بەشداری هەر گفتوگەیەکی سیاسی داهاتو بکات.
بەلام، ئەوەی پارتی بیری لێنەکردبۆوەئەم پۆینتە بۆی بەخۆرایی نەبوو. لەچاوی خەلکی کوردستانلە ئێستادا پارتی داچۆڕاوە لە هەموو مۆرالێك.چۆن لە ٣١ ئابی سالی١٩٩٦ پارتیتوانی شکستێکی کاتی بە یەکێتی نیشتمانی بێنیت لە ڕێگەی ڕاکێشانی بەعس بۆ کوردستانلەبەرامبەریشدا گەیشتە لوتکە لە داچۆرانی مۆرال ، ئەم جارەش لە ڕێگای پێشیلکردنی هەموو یاساکان و بەها نیشتنمانی و نەتەویەکان توانی پۆینتێکی سیساسی بەرامبەر گۆڕان تۆمار بکات.لەبەرامبەریشدا، پارتیبووە بە حیزبێك زیاتر لەسوپا بەکرێگیراوی ئەنتوان لەحەد دەچێتکە ئیسرائیل لە باشوری لوبنان دروستیکردبوو بۆ دژایەی ولاتی خۆیان،سەرۆکی پارتیش لە بیلەربەگی بەردەرگای دەرباری عوسمانی چیتر نییە.
حوکمرانی کوردستان بەدەستی نەزانەوەیە
لە ئێستادا چارەنوسی هەرێمی کوردستان لە چارەنوسی بەلەمی چارۆگەداری ناو دەریا دەچێت. چۆن بە هەر ئاراستەیەك ڕەشەباو شەپۆلەکانی دەریا هەڵبکات، ئاراستەی بەلەمی چارۆگەدار دیاری دەکات،ئاواش هەرێمی کوردستان دەستەپاچەیە بەرامبەر رووداواکان و هەر رۆژەی هەرێمبە ئاراستەیەك پاڵدەنرێت.
 دو ساڵ لەمەوبەر وتیان کوردستان دەبێت پایتەختی گەشتیاری عەرەبی، دواتر شەری داعش دەستی پێکرد،دوای ئەمیش کۆچی بەکۆمەڵ دەستی پێکرد،نەخۆشی کۆلێراگەیشتە بەردەرگا، لە ئێستاشدا قەیرانی موچەو ئیفلاسی حکومەت دەستی پێکردوە. هەموو ئەم ڕووداوانە لەدەرەوەی ئیرادەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە و حکومەتیهەرێمی کوردستان دەستەپاچە بەرامبەر ئەم ڕوداوانە ڕاوەستاوە.
ئەم ڕوداوانەوەو دەستەپاچەی حکومەتی هەرێمپێمان دەلێن لە پشت بەرێوەبردنی کۆمەلگای کوردستان بیرکردنەوەیەکی ستراتیجی نەتەوەیی و قولایەکی فکری و فەلسەفی سەردەمیانە بۆ کێشەی حکومەتداری و بەرێوەبردن نییە.
هەندێك ئاماژە هەن، بۆ نموونەگۆڕانی کێشەی کوردستان بەکێشەی کەسێك وەك ئەوەی پارتی دەیکات بەدژی کاك نەوشێروان،نیشان دەدات کە چەند ڕاوێژکارێکی تورکی و عەرەبی و ڕۆژئاوایینزیك لە دەسەڵات هەبن. بەڵام،بونی ئەم ڕاویژکارانەش ‌هێندەی کێشەکان ئالۆز دەکەن چارەسەریان ناکەن. ئەمەش لەئەنجامیبێئاگایی ئەم ڕاوێژکارانەبە تایبەتمەندیەکانی کوردستان و پەیرەوکردن لە هەندێك تێوریو کرداری سیاسی وەك ئەوەی لە شکستی چارەسەری قەیرانە یەك بەدوای یەکەکانی کوردستان دەبینرێن؛ بۆ نموونە سیاسەتی نیوە موچەهەمان سیاسەتی قایش بەستنی (AUSTERITY POLICY) یۆنانیە کە لاسایکردنەوەیەكی بێتامەبە هیچ جۆرێك چارەسەری کێشەی ئیفلاسی حکومەتی هەرێم ناکات.

خالێکیتر زۆر گرنگ کە جەهلی بەرپرسی کوردستانی تێادا دەدرەوشێتەوە ئەویش خۆ بەگەورەزانینی بەرپرسی کوردە.
بۆ تاقیکردنەوەی ئەم قسەی من هەر ئێستا نامەیەك بنوسە بۆ:
-    ئۆباماو کۆشکی سپی وەك سەرۆکی گەورەترین دەسەڵاتی ئابوری، سیاسی و عەسکەری لە دونیا،
-    زانکۆی MIT یان ‌هارڤەرد وەكدوو یەکەمی هەموو زانکۆکانی جیهان
-    فاتێکان وەك گەورەترین دەسەڵای رۆحی لە رۆژئاوا.
لەهەمان کاتدا نامەیەکیش بنێرە بۆ:
-    سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
-     فەرمانگەیەك لە فەرمانگاکانی وزارەتی خوێندی باڵا یان سەرۆکی زانکۆ سەلاحەدین
-    وەزیری ڕۆشەنبیری کە لەداوین هەلبژاردن تەنها ١٢١ دەنگی ‌هێنابوو لەسەرتاسەری کوردستان
بزانە لە کامیان وەڵام وەردەگریتەوە.
کەمترین گومانم هەیە لە سێ‌ی یەکەم وەڵامت بۆ دەگەریتەوە، بەڵام لە سێ‌ی دوایی خۆیان دەکەن بە کەڕەی شەربەت.ئەم خۆبەزلزانییە خەسلەتی مرۆڤ نەزانەو بەرپرسی کوردیش لەمباریەوە بێوێنەیە لەسەرتاسەری دونیا.
بۆیە ئەگەر بەیەك ڕستە گوزارەشت لە حوکمرانی کوردستان بکەین، ئەویش ئەوەیە کە کوردستان بەدەستی نەزانەوەیە.نەزانیو نەفامی لوتکەی دەسەڵاتی کوردی کوردستانی بە ڕۆژێك گەیاندوە دۆژمنیش بەغیلی پێنابات.
نێچیرڤان بارزانی ئەندزایاری شکستە
تێگەیشتن لەوەی نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری شکستە مێشك گوشینی ناوێت.ئەوەندە بەس گوێ لە قسەکانی خۆیبگری.بۆ نموونەئەو دەلێ:
-    نەمان دەزانی نرخی نەوت بەو ڕێژەیە دادەبەزێت،
-    نەمان دەزانی توشی شەری داعش دەبین و تورکیاش پشتیوانیمان لێناکات (فواد حوسێن)،
-    نەمان دەزانی بەغدا پوورە نانێرێت.

ئەم هەموو نەزانییە تەنها و تەنها گوزارشتە لە بێتوانایی لەبەرێوەبردن و شکست لە دەسەلاتداریەتی.

ئەو هەموو نەزانیینە، نێشان دادەت نێچیرڤان بارزانیو دەستودایەرکەی،هیچ پلانێکی نەبوەو بۆ ڕووبەرووبونەوەیمەترسی.ئەمە لە کاتێکدا ئەلفوبای بەرێوبردنی پرۆژە (PROJECT MANAGMENT)، پلاندانانە بۆڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەکان. (RISK MANAGMENT).

لە ماوەی دەسەڵاتداریەتیدا، نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتی/بریاریدەیان پرۆژەی گەوەرەی کرد، لەوانە:

-    پەیمانی پەنجا ساڵەی نەوتفرۆشتن لەگەل تورکیا،
-    پچرانی پەیوەندی لەگەڵ بەغدا،
-    پشتبەستن تەنهاو تەنها بە داهاتی نەوت بۆ بەرێوەبردنی کۆمەلگا بە بیانوی سەربەخۆیی ئابوری
-    پشکتردنە کوردانی باکور و خۆڕئاوا وچونە پالئاك پارتیو ئۆردوگان (ئۆردوی تورکان)

هەموو ئەم پرۆژە وهەلوێستانە بریاری لێدراوەبەبێ ئەوەی بچکوترین پلان هەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر تەنگەژیەك ومەترسیەك کە لەئەنجامی ئەم بریارانە ڕەنگە پێتەپێش. ئەمەجگە لە نافامیو شكستی سیاسی ناتوانرێت هیچ ناوێکیتری لێبنرێت.

کارەکانی نێچیرڤانپراوپر ئەو پەندە ئینگلیزیەی بەسەردا جێبەجێ دکرێت کە دەلێت(A BULL IN CHAINA STORE) ، واتە جوانەگا کەوتۆتە نێو کۆگای چینی.ئیتر بزانە جوانەگاییە بەراستو چەپدا چزەرەرێك بەسەر کۆگای زەغرفەو و ئیشی دەستی جوانی چینی دێنێت، ئاواش نێچیرڤان بارزانی قولێ لێهەلکردە بێباکانە هەموو کارێکی کرد و دەکا تاکو کوردستانی گەیاندە ئەمرۆژە.

من لەوە تێدەگەم نێچیرڤان بارزانی تازە فێری بازرگانیدەبێت و بەتایبەتیش بازرگانی نەوتلەبازاری جهیانی. دەشزانم ئەو هیچ سکێلی تایبەتی نییە. ئەو جگەلەوەی نەوەی مەلا مستەفا یە، هیچ تایبەتمەندیەکیتری نییە بیکات بە سەرۆك وەزیران.ڕۆژگاریش سەلماندی گەروەبوون لە دیوەخانی مەلا مستەفا بەتەنها بەسە نییە بۆ ئەوەی ببیت بە سیاستەمەداری سەرکەتوو.چۆن شارەزایانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەلێنعەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی مەحەمەدتاکو ئێستا لە ژیاندا بەرێوبەرایەتیقوتابخانەیەکی سەرەتایشی نەکردوە، نێچرڤان بارازنیش شارەزایی لە هیچ بوارێکی زانستی، کارگێریو ڕۆشەنبیری نییە.
بەڵام، بێ سکێلی نێچرڤان بارزانی و تێنەگەیشنی لەبازاری جیهانی بەس نییە بۆ پاکانەی شکستەکەی. چونکی ئەو بەبەردەوام ئاگادارکراوەتەوە لە سیاسەتی چەوت کە لەخوارەوەدا چەند نموونیەک لەو ئاگاداریانە دەهێنمەوە.
نموونەی یەکەم.لە پەیوەند بە کێشەی کورد و پەیوەندی بارزانی و ئاك پارتی، ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی تەژیەلەووتار و بۆچوون لە چەشنی:
-    ڕێگای ئازادی کوردان بە ئەنکەرە تێپیەر نابێت.
-    تورکیا نەگۆراوە بەلکۆ وەڵام بە گۆڕانی دەوروبەر دەداتەوە.
-    تورکیا وولاتێکی ڕەزا قورسە لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە ولاتانی ئەوروپا.بۆ نموونە،یۆنان، سایبرس، بولگاریا، رۆمانیا، ئەلبانیا، هەر ئەو پێنج ووڵاتەی لە یوگسلای کۆن دروست بوون. ئەمە جگەلەوەیئەرمینیاوئازربێجانزیاتر لە کورد خۆشیان بە چەهرەی تورکیا نایەت. هەموو ئەم وولاتانە ئەو نەهامەتییەی ئەمرۆ بەدەستی دەنالێن سەرچاوەکەی دەگەرێنەوە بۆ دەولەتی عوسمانی.
-    پشتیوانی ڕۆژئاوا لە تورکیا مەسەلەیەکی تاکتیکیە مەبەست لێی نیشاندانی جیهانی ئیسلامی توندرەوە کەدەکرێ ئەوان بەجۆرێك لەجۆرەکان دیموکراتی بن و ئیسلامیش بن.ئەگەرنا، تورکیاتاکو کۆتایی- کات(END OF TIME) هەر دەبێت داوای چونە ناو ئەوروپای یەکگرتوو بکات و هەر رەفزیشی بۆبێ.
نموونەی دووم،
ئەو کاتەی نێچیرڤانلە شاشەی تەلفزیۆنی ڕوداو باسی لە دروستکردنی کۆمپانیای کۆمۆ دەکرد ، بەلێنی دابەشکردنی پارەی بەسەر خەلکی کوردستان دەکرد، پێمان ووت:
o    بەلێنەکانتزانستی نیە و لە جێگای خۆیدا نییە.
o    دابەزین و هەستانی نرخی دۆلار و نرخی نەوت بەدەست تۆ نییە.
هەر ئەو کاتنزمی ڕادەی شارەزایی ئەو بەرێزە لەکۆمپانیای مەساهمونرخی نەوت و سیاسەتی ووزە جیهانی وەك ڕۆژی ڕۆناك دەرکەوت.لەمەش خراپتر گۆمانم هەیە ناوی کەمپانیە نەوتیەکەی خۆشی بزانێ.کۆمۆ لەسەر کێشی سۆمۆ یە. سۆمۆ کورتکراوەی (STATE ORGANIZATION FOR MARKETING OF OIL). پێم باشە لە نێچیرڤان بارزانی بپرسن کۆمۆ کورتکراوەیی چییە؟
 نموونەی سێیەم،
نوسیمان بەعس ئامادە بوو دەست لە نیوەی کەنداوی عەرەب (فارس) دستهەلگریت تەنها بۆ ئەوەی مافی کوردان نەسەلمێنێ.نزیکبونەوەتان لە ئوردوگان و تورکیا بێ دەردی سەر بۆ کورد ناچیتە سەر؛ کورد پێویست ناکات لە نیوان ئەنکەر و بەغدا یەکێکیان هەلبژیرێ. نوسیمان لەبەرخاتری خەلکی کوردستان نا ، بەلکۆ لەبەرخاتری خۆتان بوارێك بهێلنەوە بۆ پاشەکشەکردن لە پەیوەندی لەگەل تورکیا)EXIST STRATEGY).کەچی دەستکەوتی مادی کاتی بەرچاوی گرتن نەیهێشت ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن.
هەمو ئەم نموونانەو دەیانی تر پێمان دەلێن نەمزانیو نایزانم دادی نێچیرڤان بارزانی نادات.ئەو کە نەیزانیوەپێی وتراوە، بەلام گوێێ نەگرتووە. هەر بۆیە بە یەك ڕستە، ئەندازایاری شکستی کوردستان نێچیرڤان بارزانییە.




پارتیلە حیزبێکی هەلپەرست بۆ حیزبێکی هەلپەرستی - سەرەرۆ
تاکو ئیستا وەسفی جۆراوجۆر بۆ پارتی کراوە.هەندێك لەم وەسفانە پێیان وایە پارتی حیزبێکی خیانەتکارە بە کێشەی کورد و کوردستان. نوێترین بەلگەش بۆ ئەم وەسفە ٣١ی ئابە.سەرەرای ئەوەی ئەم وەسفە ڕێژەیەك لە راستی تێدایە،بەڕای من وەسفی دروستر بۆ پارتی دوای شۆرشی ١٩٧٥،کە زۆرجار نەیارەکانی پارتیش پەییان پێنەبردووە ، ئەوە یە کە پارتی حیزبێکی هەلپەرستە.هەلپەرست بەو مانایەیە کەجوامێری و ولاتپاریزی و شورشگیری پێوەر نییە بۆ بە ئەندام بوون لە پارتیدا،بەلکۆ پارتی حیزبی هەموانە.سەرکردایەتی پارتی لەوە گەیشتون کە هەمو کەس لەکۆمەلگادا شۆرشگیرنیین.ئەوان پێاین وایە هەمو تاکەکانی کۆملگا دەتوانن لەناو پارتیدا جیگایان ببیتەوە.هەر ئەم خەسلەتەهەلپەرستە/هەمووییە، یەکێكبوو لەهۆیە سەرکیەکانی سەرکەوتنی پارتی.
بەلام، لە ئێستادا پارتیگۆڕاوە. لە ئەنجامی بێپوەری بوون بە پارتی، سیفەتیسەرەرۆیش بۆ پارتی زیاد بووە. با بزانیین چۆن ؟بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە بەراوردکردن هەیە.

پارتیەکان ئەگەر بۆیان بچیتە سەر:

-    ڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردەکانیان دەکەنە جەژنو پشوی ووڵات.
-    هەر کارێکی خزمتگوزرای لە کوردستاندا بکرێ دەکەنە مەکرەمەی سەرکردەکیان.
-     لە هەموو شوینە گشتی، تایبەتیو مالەکان وێنەی جۆراوجۆری سەرەکردەکانی پارتی هەلدواسن.
-    هەمو خەلکی کوردستان ڕاپێچی سەرگۆری نەمران دەکەن.
-    سەرکردەکانیان دەکەن بە مەرجەعی کوردستان.
-    سەرگوشتەی ژیانو گوزەرانی سەرکردەکانیان دەکەنە بابەتی خوێندی مناڵان و باسە زانستیەکان( بۆ جارێك سەیری بەرنامەی لەڕۆژێکی وەك ئەمرۆی تەلەفزیۆنی کوردستانی پارتی بکە دەبینی چۆن لە ئەنشتایندەستپێدەکات بە بارزانی کۆتایی دێت)

ئەگەر ڕازیبین کە ئەم رەفتارانەی سەرەوە تایبەتمەندی حیزبی سەرەرۆن، بۆ نموونە لە حیزبی بەعسی ڕوخاومان بینینەوە،ئەوا بە بەراوردکردن دەگەیەنە ئەم ئەنجامەی لە ئێستادا پارتی حیزبێکی سەرەرۆیە.
سەرەرۆیی پارتی، بێباکی و لەخۆبایی سەرکردەکانی،ئەگەر بەردەوام بێت سەری ئەم حیزبە دەخوات.دیسان پێویستمان بەبەراوردکردن هەیە بۆ سەلەماندن.
حیزبی بەعس بۆ ئەوەی مافەکانی کورد نەسەلمێنیێ نیوەی شەتولعەرەبی دا بەئێران. دواتر بەعس پەشیمان بۆوە لە پەیمانەکەی و شەری مالویرانکەری عیراق-ئێرانی هەلگیرساند. لە درێژەی کێشەکانی دوای شەری عیراق/ئێران کوەیتی داگیرکرد،دواتریش شەری ئەمریکای کرد. دەرئەنجامی هەموو ئەم سەرەرۆیانە، وەك بینیمان،سەرکردایەتی بەعس سەریان تێچوو و عیراقیشی وێرانکرا.
قسەکرانی پارتی نایشارنەوە کە ئەوان بە پەرچەکردار، "رد الفعل"( واتە، EMOTION ) کاردەکەن.بە مانایەکی تر، ئەوان لە جیگای عەقل و لۆژێك پەنا بۆ عاتیفە دەبەن لە رەفتارەکانیان.هەر بۆیە، پارتی بەردەوامە لە کارە سەرەرۆیەکانی.بۆ نموونە:
-    لە خۆپێشاندانی ئەم دواییەی کوردستان، چەکدارانی پارتی زۆر بێباکانە دەستیان چووەڕاژاندی خوێنی هاوڵاتیانی کوردستانو سەرکردایەتی حیزبیش پالپشتی بێسنووری بۆ تەقەکەرانی حیزب نیشاندا.
-    لە ئێستادا حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیان بەبەرچاوی دونیا لەکارخستوە.
-    بەرپرسی تەقەکەرانی ١٧ شوباتیان تاکو ئێستا ڕادەستی دادگا نەکردوە.
-    دەستیانگرتووە بەسەر سامانی ژێرزەوی و سەرزەوی کوردستان.
-    دەیان ڕەفتاری نابەجێتر.

 ئەم سەرەرۆیە بۆ پارتی نااچێتەسەر، زوو بێت یان درەنگ گەنجانی ووڵات لەم سەرەرۆیە دێنە دەنگ.



هەلویستی گۆڕانلە ڕەفتاری پارتیو شەریکە دزەکانی
پێش باسکردن لەسەر چۆنیەتی ڕوبەروبونەوەی سیاسەتی سەرەرۆیی پارتی با هەلوێستەیەك بکەین لەسەر یەکگرتوو و یەکێتیش.
یەکەم، یەکگرتوو حیزبێکی ئیخوانیپشو درێژە. ئەوان پلانێکی درێژخایەنیان هەیە بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات لە کوردستان.بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی پلانەکەشیان لە هیچ کارێك خۆ بەدوور ناگرن.گۆڕان پێویستە دوژمنایەتیان بەهەند هەلبگرێ بەلام بە دۆستایەتیان دلخۆش نەبێبەهۆی هەلپەرستیان.
دووەم ،یەکێتیئەگەر تا دوێنی تەنهابۆ چاودێرانی سیاسی ڕوون بوو کە بەشێکی یەکێتی شەریکە دزی پارتیین، ئەوا لە ئێستادا ئەم بابەتە بۆتە زانیاری گشتی ( COMMON KNOWLEDGE)لای هەمو تاکێکی کوردستان ڕوونەئەم دزی و ڕاورووتەی کوردستان بەبێ ژمارەیەك لە سەرانی یەکێتی بۆ پارتی ناچییتە سەر.هەمان ئەوانەی دوێنی یەکێتییان لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی کردە پاشکۆی پارتی ئێستاش شەریکە دزی پارتین.
پەیوەندی پارتی و شەریکە دزەکانی لەگەل هەر حیزبێکیتر لەسەر دوو ستوون وەستاوە:
١. بەرژەوەندی،٢. لێترسان.
 ئەگەر پارتی هیچ بەرژەوەندی لەگەڵت نەبێت و لێشت نەترسێ هیچ حیسابت بۆ ناکات.بۆیە گۆڕان پێویستە باش لەم دوو تەوەرە بگات.
چونکی گۆڕان هیچ بەرژەوەندیەکی هاوبەشی لەگەل پارتی نییە.واتە گۆڕان ناتوانی ببێتە شەریکە دزی پارتی،تەنها خال لەبەردەم گۆڕان ستوونی دوومە. ئەگەر گۆڕان ناچار بکرێت،لە ئێستادا چاوترساندی پارتی بە سێ ڕێگا دەکرێت.
١.تیررۆری تاکە کەسی. هەر وەك ئەوەی ئیسلامیەکان لە رابردو کردیان. بۆ نموونە فرانسۆ حەریریان نارد بۆ باوەشی شەیتان.٢. کودەتای سەربازی٣. سەنگەر داکوتانی ناوشارەکان وەك ئیستا لە جەزیرەو ئامادلە باکوری کوردستان یەکینەکانی پاراستنی گەل لە دژی سوپای فاشیزمی تورکی دەستیان پێکردوە.خوازیارم نەگاتە ئەم ئاستە.
لە رووی سیاسیەوەش گۆڕان دەبێت بەئاشکراجەنگ دژی حکومی بنەمالە ڕاگەینێ.
هۆی سەرەکیتوانای خەباتی درێژخایەنی ئیبراهیم ئەحمەد ، مام جەلال و نەوشیروان مستەفابەرامبەر مالی مەلا مستەفائەوە بوو کە ئەوانئەم شەڕەیان کردە شەری خەلك و بنەمالە.سەرەکیترین خال کە هەمو خەلکی کوردستان بە سانایی تێیدەگەیشتن ئەوە بوو کەوا نابێت دەسەلات لە باوکەوە بگوازریتەوە بۆ منالەکان.
لە ئێستادا سەرەرای هەمو جیاوازیەکانی تر، جەوهەریترین خال لە سیاسەتی گۆڕان پێویستە بریتی بێت لە رەتکردنەوەی حوکمی بنەمالە.رەتکردنەوەی شێوازی حوکمرانیسعودیە، قەتر، کوەیت، ئیمارات کە چەقی سیاسەتی پارتیە.

پارتی بەهەموو بارێكدا دۆڕاوە
ڕۆژ دوای ڕۆژ دەردەکەوێت گۆڕان هیچی لە دەست نەداوە.ئەندام پەرلەمان ، وەزیر و بەرپرسانیگۆڕان هەر کارێك بکەن دەژین. ئەوان بڕیار نییە هەر بەکاری سیاسی بژیوی ژیان دابین بکەن.پرسیاری سەرەکی ئەوەیە:
ئەگەر پارتی و هاوکارانی بتوانن تەواوی گۆڕان ڕەوانەی مالەوە بکەن، چی لەو نیو ملیون دەنگە نارازیەی کوردستان دەکەن کە دەنگیان بە گۆڕان داوە و بەردەوامیش لە زیاد بوون دایە.
لە ڕابردودا گۆڕان تاوانبار دەکرا بەوەی کە نارەزایەتی خەلکی کوردستانی جلەو کردوە.تا ڕادەیەکیش ڕەنگە ئەم تاوانبارکردن ڕێژەیەك ڕاستی تێدا بێت. چونکی گۆڕان وشیارانە نەیدویست دۆخی کوردستان بگات بە دۆخی سوریا.بەدورکەوتنەوەی گۆڕان لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، ئایا پارتی و هاوکارانی لەخۆیان پرسیوە نارەزایەتی کوردستانلە کوێ دەگیرسێتەوە؟
پارتی لەسەر ئیبراهیم خەلیل شەری کرد ، لەسەر نەوتئامادەی خراپتریشە. بەڵامئایا پارتی و هاوکارانی لەوە گەیشتون کوردستان بە هۆی بوونی وزەیەکی زۆر لە خاکەکەی چیتر گوندێکیبێناو و نیشان نییە لەسەر نەخشەی جیهان تاکو بە ئارەزوی خۆیان سەرکێشی تێدا بکەن.
دەسەڵات لە کوردستانبۆ مانەوەی دەبێت لەچاوەروانی و پێداویستیە نێو دەولەتیەکان تێبگات. جیهان پێویستی بە جێگیری سیاسی ئەو ولاتانەیە کە سەرچاوەی وەزن.سەرەرۆیی پارتی ئەم جێگیریەی خستۆتە بەرمەترسی. هەر بۆیەئێستازەرەری گەورە بە پێگەیبەرپارتی کەوتوە لە ئەوروپا و ئەمەریکاچاوەران دەکرێت خراپتریش بێت.

هەمو ئەمانە و گەلێ هۆیتریش پێمان دەلێت کە پارتی بەهەمو بارێکدا دۆڕاوە؛ گۆڕانخوازنیش ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبووندان.بەدەربرینێکی تر پارتی ئەو ڤایرۆسە بوو گۆڕانی نەکوشت بەلکۆ توانای بەرگری زیادکرد،بەهێزیکرد.     


09/02/2016



وتارەکانی تری نوسەر