پارتی لە حیزبێکی هەلپەرستەوە بۆ هەلپەرستی-سەرەرۆ

د. عەبدولڕەحمان مەولود*


تاکو ئیستا وەسفی جۆراوجۆر بۆ پارتی کراوە. هەندێك لەم وەسفانە پێیان وایە پارتی حیزبێکی خیانەتکارە بە کێشەی کورد و کوردستان. نوێترین بەلگەش بۆ ئەم وەسفە ٣١ی ئابە. سەرەرای ئەوەی ئەم وەسفە ڕێژەیەك لە راستی تێدایە، بەڕای من وەسفی دروستر بۆ پارتی دوای شۆرشی ١٩٧٥، کە زۆرجار نەیارەکانی پارتیش پەییان پێنەبردووە ، ئەوە یە کە پارتی حیزبێکی هەلپەرستە. هەلپەرست بەو مانایەیە کە جوامێری، ولاتپاریزی و شورشگیری پێوەر نییە بۆ بە ئەندام بوون لە پارتیدا، بەلکۆ پارتی حیزبی هەموانە. سەرکردایەتی پارتی لەوە گەیشتون کە هەمو کەس لەکۆمەلگادا شۆرشگیرنیین. ئەوان پێاین وایە هەمو تاکەکانی کۆملگا دەتوانن لەناو پارتیدا جیگایان ببیتەوە. هەر ئەم خەسلەتە هەلپەرستە/هەمووییە، یەکێك بوو لەهۆیە سەرکیەکانی سەرکەوتنی پارتی.

بەلام، لە ئێستادا پارتی گۆڕاوە. لە ئەنجامی بێپوەری بوون بە پارتی، سیفەتی سەرەرۆیش بۆ پارتی زیاد بووە. با بزانیین چۆن ؟ بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە بەراوردکردن هەیە.

پارتیەکان ئەگەر بۆیان بچیتە سەر:

-ڕۆژی لەدایکبوونی سەرکردەکانیان دەکەنە جەژنو پشوی ووڵات.

-هەر کارێکی خزمتگوزرای لە کوردستاندا بکرێ دەکەنە مەکرەمەی سەرکردەکیان.

-لە هەموو شوینە گشتی، تایبەتیو مالەکان وێنەی جۆراوجۆری سەرەکردەکانی پارتی هەلدواسن.

-هەمو خەلکی کوردستان ڕاپێچی سەرگۆری نەمران دەکەن.

-سەرکردەکانیان دەکەن بە مەرجەعی کوردستان.

-سەرگوشتەی ژیانو گوزەرانی سەرکردەکانیان دەکەنە بابەتی خوێندی مناڵان و باسە زانستیەکان.بۆ جارێك سەیری بەرنامەی لەڕۆژێکی وەك ئەمرۆی تەلەفزیۆنی ktv پارتی بکە دەبینی چۆن ئەگەر بە ئەنشتاینیش دەستپێدەکات هەر بە بارزانی کۆتایی دێت.

ئەگەر ڕازیبین کە ئەم رەفتارانەی سەرەوە تایبەتمەندی حیزبی سەرەرۆن، بۆ نموونە لە حیزبی بەعسی ڕوخاومان بینینەوە، ئەوا بە بەراوردکردن دەگەیەنە ئەم ئەنجامەی لە ئێستادا پارتی حیزبێکی سەرەرۆیە.

سەرەرۆیی پارتی، بێباکی ولەخۆبایی سەرکردەکانی، ئەگەر بەردەوام بێت سەری ئەم حیزبە دەخوات. دیسان پێویستمان بەبەراوردکردن هەیە بۆ سەلەماندن.

حیزبی بەعس بۆ ئەوەی مافەکانی کورد نەسەلمێنیێ نیوەی شەتولعەرەبی دا بەئێران. دواتر بەعس پەشیمان بۆوە لە پەیمانەکەی و شەری مالویرانکەری عیراق-ئێرانی هەلگیرساند. لە درێژەی کێشەکانی دوای شەری عیراق/ئێران کوەیتی داگیرکرد، دواتریش شەری ئەمریکای کرد. دەرئەنجامی هەموو ئەم سەرەرۆیانە، وەك بینیمان، سەرکردایەتی بەعس سەریان تێچوو و عیراقیشی وێرانکرا.

قسەکرانی پارتی نایشارنەوە کە ئەوان بە پەرچەکردار، "رد الفعل" ( واتە، Emotion ) کاردەکەن. بە مانایەکی تر، ئەوان لە جیگای عەقل و لۆژێك پەنا بۆ عاتیفە دەبەن لە رەفتارەکانیان. هەر بۆیە، پارتی بەردەوامە لە کارە سەرەرۆیەکانی . بۆ نموونە:

-لە خۆپێشاندانی ئەم دواییەی کوردستان، چەکدارانی پارتی زۆر بێباکانە دەستیان چووە ڕاژاندی خوێنی هاوڵاتیانی کوردستان و سەرکردایەتی حیزبیش پالپشتی بێسنووری بۆ تەقەکەرانی حیزب نیشاندا.

-لە ئێستادا حکومەت و پەرلەمانی کوردستانیان بەبەرچاوی دونیا لەکارخستوە.

-بەرپرسی تەقەکەرانی ١٧ شوباتیان تاکو ئێستا ڕادەستی دادگا نەکردوە.

-دەستیانگرتووە بەسەر سامانی ژێرزەوی و سەرزەوی کوردستان.

-دەیان ڕەفتاری نابەجێتر.

ئەم سەرەرۆیە بۆ پارتی ناچێتەسەر، زوو بێت یان درەنگ گەنجانی ووڵات لەم سەرەرۆیە دێنە دەنگ. چارەنوسی پارتی چاکتر نابێت لە پارتە سەرەرۆیە هاوشێوەکانی.


25/02/2016



وتارەکانی تری نوسەر