د. عەبدولڕەحمان مەولود*
تاکو ئیستا کەم وتراوزۆر ماوەبۆچی پارتی لە ئێستادا جاری ڕیفراندۆم
دەدات. کاتی ڕیفراندۆم و هەلبژاردنیش کە بەم دواییە سەرۆکی پارتی بەبێ پرسکردن بەهیچ کەس دیاریکرد،
تەنها یەك مەبەستی لێی هەیە. بەکارهێنانیڕیفراندۆم بۆ دەنگ هێنان لە هەلبژاردن. هاکە بینیت پارتی چەند موچەیەکیشی دابەشکرد وەك
بەرتێل بۆ بەدەستهێنانی دەنگ. لێ مەبستی ئەموتارە رونکردنەوە و دوبارکردنەوەی هیچ لەمبابەتانە نییە. مەبەستی سەرەکی ئەم
وتارەیە ئەوەیە:
سەربەخۆیی کوردستان داخوازی هەمو خەلکی کوردستان بەلام ئەم بابەتە بەو
ڕیفراندۆمەی پارتی بانگەوازی بۆ دەکات نەبەستراوەتەوە.
پێویستە هەمو ئەوانەی لەخەمی سەربەخۆیی و پێکهێنانی کۆماری دیموکراتی
کوردستانن ئاگادار بن، کە دەنگدان بە
نەخێر لە ڕیفراندۆمی ٢٥ ی مانگی نۆ (
ئەگەر بکرێت) کۆتایی هێنان نییەبە دوایین فرسەتی سەربەخۆیی و پێکهێنانی کۆماری دیموکراتی کوردستان.
پارتی بۆ مەبەستی خۆی باسی ڕیفراندۆمەکەی وا وێنا دەکات کە تەنها یەك جار لە مێژوودا ڕوودەدات. بەمەش دەیەوێت لەخەلك بگەێنێت لە دەنگدانی ٢٥ ی مانگی نۆ ئەگەر دەنگت بەنەخێر دا ئیتر کوردستانی سەربەخۆ
لە کیس دەچێت. لە کاتێکدا ئەمە ڕاست نییە.
دانیشتوانی کوردستان ، ئەمسال و سالانی داهاتویش دەتوان بابەتی ڕیفراندۆم بکەنە
مەسەلەی سیاسی ڕۆژ و دەنگ بدەن.
هەر بۆیە: ئەگەر تۆ خەون بە
دەولەت بوونی کوردستان دەبینی و بە گومانیشی لەوەی ڕیفراندۆمی پارتی بۆ دەولەتی
کوردستانە،
ئەگەر پێتوایە ئەم ڕیفراندۆمەی هێشتا هەر باسە ، ڕیفراندۆمی پارتیە
نەك خەلکی کوردستان ، پێویست ناکات پێچەوانەی تێگەیشتنەکەت دەنگ بدەی.
پێویستە کەس لەترسی لەدەستچونی هەلی پێکهێنانی دەولەتی کوردستان و
سەربەخۆیی پێچەوانەی قەناعەتی خۆی دەنگ نەدات. چونکی ئەم هەلە لە کیس ناچێت. گەلی
کوردستان هەر کاتیك ئیرادەی بکات لە
داهاتوشدا دەتوانێت ریفراندۆم بکات.
گرنگە هەمو لایەك بزانن کە ڕیفراندۆم بابەتێك نییە لە ژیاندا جارێك
ڕوبدات و دوبارە نەبێتەوە. ڕیفراندۆم
دەکرێت هەرچەند ساڵ جارێك بکرێت. لە
زۆربەی ئەو ولاتانەش ڕیفراندۆم بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی یان بابەتی تر بەکارهاتبێت
زیاد لە جارێك ڕیفراندۆم کراوە و دەکرێت.
گرنگە خەلکی کوردستان لە ئەگەری کردنی چەند جارەی ڕیفراندۆم ئاگادار بکرێنەوە تاکو لەژیر کاریگەری هیج
نارۆشەنیەك دەنگ نەدەن و کلاوی کەسیان نەچێتەسەر.
بۆ ئەم مەبەستەی سەرەوە پێویستەگۆڕان ، کۆمەڵ و ئەو بەشەی یەکێتی
کە وەك پارتی بیرناکەنەوەکۆمیتەیەکی هاوبەشی ڕیفراندۆم یان وەك دەلێن ژورێکی عەمەلیات دورست کەن. ئەم کۆمیتەیە یان ژورەیە پێویستە ناوێکی هەبێت، بۆ نمونە بەرەی
ڕیفراندۆمی ڕاستەقینە، بەرەی دژ بە
ڕیفراندۆمی درۆینە... تاد. با کەسەکانی
ڕابەری بەرەکە دیار بن و قسەکەرو کەسی یەکەمیشی هەبێت.
زۆرینەی خەلکی کوردستان دژی ڕیفراندۆمی پارتییە، بەلام یەکێکیان دەوێت
بەڕاشکاوی ڕابەرایەتی ئەم دژایەتیە بکات.
یەکێکیان دەوێت لە چەند مانگی
داهاتو جیاوازی نێوان ڕیفراندۆم بۆ مانەوەی پارتی لەدەسەلات و ڕیفراندۆم بۆ
سەربەخۆیی کوردستان رونبکاتەوە. ڕونی
بکاتەوە کە ڕیفراندۆم بابەتێك نییە یەك جار لەژیاندا روبدات، روون بکاتەوە چەندە دواکەوتون ئەوانەی پێیان
وایە ئەم بابەتە یەكجار لەژیاندا روودەدات. ئەم بەرەیە دەتوانێ ئەم کارانە بکات.
کۆمیتەی ڕیفراندۆم پێیوستەپەیامەکەیان ڕوون بێت. هەر ناروونیەك دەچێتە خزمەتی بەرامبەر. زۆرینەی خەلك
پەیامی ڕوون و سادەی دەوێت. ئەگەر
ڕیفراندۆم بکرێت، هەر دەنگێك بە بەلێبدریت ئەوا پارتی بەدەنگی خۆی دەزانێ. هەر بۆیەیەکێك لەسەرەکیترین کارەکانی ئەم کۆمیتەیە، کۆکردنەوەی دەنگی نەخێرە لە دژی ڕیفراندۆمی پارتی.
پێویستە خەلکی کوردستان بەڕوونی بە پارتی بلێنن کلاوی تۆمان
ناچیتەسەر. ئێمە جیاوازای دەکەین لە نێوان ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و
ڕیفرانددۆم بۆ مانەوەی بارزانیەکان و زێباریەکان لە دەسەلات.
پێویستە بۆ خەلکی کوردستان ڕوونبکریتەوە، هەر کەسێك کە دەچێتە سەر
سووندوقی دەنگدان دەبێت بزانێت ئەو
ئیختیارکراوە لە نیوان دەنگدان بە پارتی
یان دەنگدان بە غەیرە پارتی.
پرسیاری ڕیفراندۆم ئەوە نییە
کە دەنوسرێت دەنگ بە پێکهێنانی دەوەلەتی کوردی دەدەی یان. لەڕاستیدا لە ئێستادا
پرسیارەکە ئەوەیە دەنگ بەپارتی دەدەی یان
نا. دەنگدانیش بەبەلێ دەنگدانە بەپارتی و درێژەدان بەو هەلومەرجی ئیستا، دەنگدان
بەنەخێر دەنگدانە بەغەیری پارتی و هیوایەك بۆ گۆڕانکاری.