زیانەكانی هەرێم بەژمارە لەداهاتی نەوت

نەوزادی موهەندیس
 لەدوای  داگیركردنەوەی ناوچە دابڕێنراوەكان لە مانگێكدا..

داهاتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت بە بۆری و بە تانكەر لە مانگی 9/2017دا بریتی بوە لە
(( 1024952000 )) ملیار دۆلار. جگە لەداهاتی گومرك و فڕۆكەخانەكان و باج و دەرامەت و ..هتد.. كە مەزەندە دەكرێن بە 150 ملیۆن دۆلاری تر.
واتە كۆی داهاتی هەرێم بریتی بوە لە  (( 1174952000 ))ملیار دۆلار
ئەم بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی (( گەر  100 دۆلار بە 125000 دینار)) بێت دەكاتە  ((1468690000000)) یەك تریلیۆن و 468 ملیار و 690 ملیۆن دینار
كۆی خەرجی مووچە و خەرجیەكانی حكومەتی هەرێم لە(( 1 ))مانگدا بەم ((چارەك و نیوە مووچەیە) بریتی بوە لە 620 ملیار دینار
گەر ئەو داهات و خەرجیانە لێكدەربكەین ئەوا بڕی داهاتی ماوە بریتیی دەبێت لە (( 848690000000 )) ملیار دینار
ئەم داهاتی نەوتەی هەرێم لە 13 كێڵگەی نەوتی هەرێم (( تاوكێ‌ و تەق تەق و شێخان وپیشخابور و كۆرمۆروعەینزال و سەرسەنگ و سەرقەڵاوهەولێر و خەلەكان و عەین سفنی وئەتروش ودەمیر داد))كە بەرهەمیان بریتیە لە ((235000)) بەرمیل /ڕۆژ و ڕێژەی 30% نەوتی باكوری عێراق پێكدێنن.
6 كێڵگەی نەوتی كەركوك(( خۆرمەڵە و بای حەسەن و ئاڤانا و باباگوڕگوڕ و خەبازە و جەمبور))  كە بەرهەمیان بریتیە لە(( 550000 ))بەرمیل /ڕۆژ و ڕێژەی 70% بەرهەمی نەوتی باكوری عێراق پێكدێنن.
واتە حكومەتی هەرێم  ڕۆژانە بڕی(( 785000 ))بەرمیل  نەوتی فرۆشتوە.لەم 19 كێڵگەیەوە.
لەدوای داگیركردنەوەی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك لەلایەن حكومەتی بەغدادەوە ، ئەوا هەرێم تەنها  ((13 ))كێڵگەی نەوتی لەبەردەستدا دەمێنێتەوە كە ڕۆژانە تەنها بڕی 235000 بەرمیل نەوت بەرهەمیان دەبێت.
لەمانگێكدا دەكاتە(( 7050000 )) بەرمیل و گەر نرخی (( 1 بەرمیل نەوت  45 دۆلار)) بێت ئەوا داهاتەكەی لەمانگێكدا دەكاتە(( 310000000 ))ملیۆن دۆلار
كەواتە زیانەكانی هەرێم تەنها لەداهاتی نەوتدا بریتیە لە 
1024952000 – 310000000 =((714702000 ))ملیۆن دۆلار
ئەگەر داهاتی نەوتی هەرێم(( 310 ملیۆن دۆلار و داهاتەكانی تر 150ملیۆن دۆلار ))بێت ئەوا كۆی داهات دوای داگیركردنەكە دەكاتە (( 460 ملیۆن دۆلار ))كە یەكسان دەبێت بە(( 575 ))ملیار دیناری عێراقی
كۆی خەرجیەكان (( چارەك و نیوە مووچە + خەرجیەكانی تر)) لە مانگێكدا یەكسانە بە(( 620))ملیار دینار
كەواتە حكومەتی هەرێم لەمانگێكدا بڕی(( 45ملیار ))دینار  كورتهێنانی دەبێت
بۆیە دەتوانێت تەنها لە ماوە(( 2 مانگ جارێكدا یان زیاتر)) (( چارەك و نیوە مووچە ))  بداتە فەرمانبەران.
كە ئەمەش هێندەی تر قەیرانی دارایی توندتر دەكات و حكومەتی هەرێم بەرەو ئیفلاس بوون دەبات، چونكە داهاتەكانی ناوخۆ وفڕۆكەخانە و دەروازە سنوریەكانیش دەبێت بگەڕێتەوە لای حكومەتی بەغداد. كەواتە حكومەتی هەرێم تەنها دەبێتە خاوەنی ئەو(( 310 ))ملیۆن دۆلارەی كە داهاتی نەوتی كێڵگە نەوتیەكانی كوردستانە، خۆ ئەگەر حكومەتی بەغداد پێداگیر بكات لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو بڕە داهاتەش ئەوا حكومەتی هەرێم هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی لەبەر دەستدا نامێنێت.چونكە لە ئێستادا بەغداد سەرجەم كۆمپانیا نەوتیە جیهانیەكانی ئاگاداركردۆتەوە كە هیچ گرێبەست و مامەڵەیەك لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا نەكەن بەبێ‌ ڕەزامەندی بەغداد.كە ئەم هەنگاوەش هێندەی تر هەرێم دادەبڕێت لەسەرچاوەی داهاتەكانی.
ئەمە سەرەڕای 20-30 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی كە لەئەستۆی حكومەتدایە
كەواتە چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ لای بەغداد بە زەلیلی و لاوازی،ئەمەش لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی حكومەت و سەركردایەتی سیاسی كوردەوە هاتە گۆڕێ‌. لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم بۆخۆی وەك دەوڵەتی سەربەخۆ مامەڵەی دەكرد،بەڵام لە ئێستادا نزیكەی 51% خاكی هەرێممان تەسلیم بە بەغداد كردەوە و بەدەستی خۆمان سنور و دەسەڵات و شكۆی خۆمانمان بچوككردەوە و گەڕاینەوە بۆ سنورەكانی ساڵی 1991 و بەمەش لەجیاتی ئەوەی ئەم ئەزمونی حوكمڕانیەمان بەرەوپێش بەرین 26 ساڵ گەڕاندمانەوە بۆ دواوە لەسەر هەموو ئاستە سیاسی و ئابوری و سەربازی و ..هتد.و گەڕاینەوە بۆ چوار گۆشەی یەكەم.و بەداخەوە بۆ ئایندە  شتێك نامێنێت بەناوی حكومەتی هەرێمەوە ،چونكە پایە گرنگەكانی هێز و توانی خۆی لەدەست دەدات لەهەریەكە لە (( شكۆ و هەیبەت كەبریتیە لە یاسا و دەسەڵات ، بودجە و داهات، پلان و نەخشەڕێگا و كادری شارەزا))،چونكە هەر حكومەتێك خاوەنی ئەم 3 پایە گرنگە نەبێت تانواێت حوكمڕانیەكی ڕەشید و سەركەوتوو بەڕێوە ببات.


22/10/2017



وتارەکانی تری نوسەر