خوێندنەوەیەك بۆ هەردوو ڕاپۆرتی ووردبینیكردنی كۆمپانیای دیلۆیت

نەوزادی موهەندیس
لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە 16/10/2016دا ،ڕێگەدرا  بە كۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینیكردنی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و بەكاربردن وفرۆشتن وخەرجی و داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان.بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێكیان لەگەڵدا واژۆ كردن،بەمەبەستی دەرخستن و شەفافكردنی ئەو پڕۆسە گرنگە لەهەرێمی كوردستاندا،كە زۆرترین ڕەخنە و گلەیی لەسەر دروست بوە هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی سیاسەتی فرۆشتنی نەوتی كوردستان بە سەربەخۆیانە و بێ‌ گەڕانەوە بۆ بەغداد لە مانگی 5/2014وە.
بەو مەبەستە كۆمپانیای (( دیلۆیت Deloitte  و   Eernst و Young )) بۆ ووردبینی و ڕاوێژكاری. هەستاوە بە كاری ووردبینی كردنی ئەو پڕۆسەیە لەساڵی 2017دا و دوای نزیكەی 1 ساڵ و2 مانگ .
یەكەم ڕاپۆرتی خۆی لە ڕێكەوتی 13 كانونی دووەمی 2018دا  بڵاوكردەوە. 
ئەنجامی ووردبینی بۆ 6 مانگی یەكەمی ساڵی 2017 واتە لە 1/1 تا 30/6/2017.. بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوە:
1.كۆی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی (( بۆری و تانكەر و بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ و بۆ بەرهەمهێنەران و بۆ بەكارهێنانی ناوخۆش)) بریتیە لە                                               110852276 بەرمیل نەوتی خاو.
2.كۆی بڕی نەوتی فرۆشراو بە بۆری بریتیە لە        95937107 بەرمیل نەوتی خاو.
3.كۆی داهاتی ئەو بڕە نەوتە بە بۆری بریتیە لە      3961951095 دۆلاری ئەمریكی
4.تێكڕای نرخی 1 بەرمیل نەوت بریتی بوە لە        41297 دۆلاری ئەمریكی
************************
5.نەوتی فرۆشراو بە تانكەر بریتی بوە لە             4230790 بەرمیل
6.كۆی داهاتەكەی بریتی بوە لە                          107683242 دۆلاری ئەمریكی
7.تێكڕای نرخی 1 بەرمیل نەوت بریتی بووە لە      25452 دۆلاری ئەمریكی
**********************
8.كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو بە ((بۆری و تانكەر)) بریتی بوە لە                     4069634337 دۆلاری ئەمریكی
9. كۆی  داهاتی وەرگیراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بریتی بوە لە    2076102542 دۆلاری ئەمریكی
10.پارەی وەرگیراوی تر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پێش وەختە بریتی بوە لە       1252108577 دۆلاری ئەمریكی
11.واتە حكومەتی هەرێم بە كۆی گشتی بڕی                                            3328211119 دۆلاری ئەمریكی وەرگرتوە و بۆتە داهات.
************************
12.خەرجیەكان:
جوڵەی حەرەكەی نقدی كڕیاران  بریتی بوە لە                              513179291 دۆلار
سوود و تێچووی دیكە لەلایەن كڕیارانەوە بریتی بوە لە                 16786387 دۆلار
پارەدان بە بەرهەمهێنەرانی نەوت((كۆمپانیاكان)) بریتی بوە لە        568818239 دۆلار
بڕی تێچووی خزمەتگوزاریەكان بریتی بووە لە                           692533006 دۆلار
پارەدان بە پارێزگای كەركوك ((پتڕۆ دۆلار)) بریتی بوە لە                                           62000000 دۆلار
پارەدان بە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ پاراستنی داموزدەزگاكان بریتی بوە لە    50161940 دۆلار
پارەدان بە كۆمپانیای دانە غاز بریتی بوە لە                                                            90052932 دۆلار
كۆی گشتی ئەم خەرجیانە بریتیە لە                                                             1993531795 دۆلاری ئەمریكی.

*************************
بڕی پارە و داهاتی صافی كە  حكومەتی هەرێم وەریگرتوە و و بۆی ماوەتەوە بریتیە لە:
4069634337 دۆلار
-
1993531795 دۆلار
--------------------
2076102542        دۆلاری ئەمریكی.(( دوو ملیار و حەفتا وشەش ملیۆن وسەدو دوو هەزار پێنج سەد و دوو دۆلاری ئەمریكی.

********************************
*********************
***********

ئەنجامی ووردبینی بۆ 6 مانگی دووەمی ساڵی 2017 واتە لە 1/7 تا 31/12/2017..لە 31/7/2018دا بلاوكردۆتەوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوە:
1.كۆی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی (( بۆری و تانكەر و بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ و بۆ بەرهەمهێنەران و بۆ بەكارهێنانی ناوخۆش)) بریتیە لە                                               90997914 بەرمیل نەوتی خاو.
2.كۆی بڕی نەوتی فرۆشراو بە بۆری بریتیە لە        80835881 بەرمیل نەوتی خاو.
3.كۆی داهاتی ئەو بڕە نەوتە بە بۆری بریتیە لە      3648592406 دۆلاری ئەمریكی
4.تێكڕای نرخی 1 بەرمیل نەوت بریتی بوە لە        44584 دۆلاری ئەمریكی
************************
5.نەوتی فرۆشراو بە تانكەر بریتی بوە لە             5144729 بەرمیل
6.كۆی داهاتەكەی بریتی بوە لە                          205185451 دۆلاری ئەمریكی
7.تێكڕای نرخی 1 بەرمیل نەوت بریتی بووە لە      39883 دۆلاری ئەمریكی
**********************
8.كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو بە ((بۆری و تانكەر)) بریتی بوە لە                     3853777857 دۆلاری ئەمریكی
9. كۆی  داهاتی وەرگیراو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بریتی بوە لە    1815410669 دۆلاری ئەمریكی
10.پارەی وەرگیراوی تر لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پێش وەختە بریتی بوە لە       183825333 دۆلاری ئەمریكی
11. واتە حكومەتی هەرێم بە كۆی گشتی بڕی                                           1999236002 دۆلاری ئەمریكی وەرگرتوە و بۆتە داهات.

************************
12.خەرجیەكان:
جوڵەی حەرەكەی نقدی كڕیاران  بریتی بوە لە                              121200706 دۆلار
سوود و تێچووی دیكە لەلایەن كڕیارانەوە بریتی بوە لە                 91228136 دۆلار
پارەدان بە بەرهەمهێنەرانی نەوت((كۆمپانیاكان)) بریتی بوە لە        624998472 دۆلار
بڕی تێچووی خزمەتگوزاریەكان بریتی بووە لە                                                         638178647 دۆلار
پارەدان بە پارێزگای كەركوك ((پتڕۆ دۆلار)) بریتی بوە لە                                           30000000 دۆلار
پارەدان بە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ پاراستنی داموزدەزگاكان بریتی بوە لە    14592100 دۆلار
پارەدان بۆ چارەسەری ناكۆكی بریتی بوە لە                                                            518169127 دۆلار
كۆی گشتی ئەم خەرجیانە بریتیە لە                                                          2038367188 دۆلاری ئەمریكی.

*************************
بڕی پارە و داهاتی صافی كە  حكومەتی هەرێم وەریگرتوە و و بۆی ماوەتەوە بریتیە لە:
3853777857 دۆلار
-
2038367188 دۆلار
--------------------
1815410669              دۆلاری ئەمریكی.(( دوو ملیار و حەفتا وشەش ملیۆن وسەدو دوو هەزار پێنج سەد و دوو دۆلاری ئەمریكی.

***************************
تێبینیەكان لەسەر هەردوو ڕاپۆرتەكە:

1. ڕاپۆرتی 6 مانگی دووەم زانیاری زیاتری تیادایە.
2. بەپێی گرێبەستی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای دیلۆیت،دەبێت كاری ووردبینی بۆ ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ش بكات.بەڵام ئەو كارەیان نەكردوە و ڕاستەوخۆ لەساڵی 2017وە دەستیان پێكردوە.
 3. لە باسی هەناردەكردنی نەوت بە بۆری و بە تانكەر تەنها لەڕێگەی توركیاوە باس دەكات،بەهیچ شێوەیەك باس لە ڕێگەی ئێر ان ناكات كە ڕۆژانە بە سەدان تانكەر نەوتی خاو دەفرۆشرێت.
4.تێكڕای نرخی 1 بەرمیل نەوت لە 6 مانگی یەكەمدا بە بۆری بە 297ر41 دۆلار و بەتانكەر 452ر25 دۆلار كە بڕی 845ر15 دۆلار جیاوازیان هەیە . لە 6مانگی دووەمیشدا نرخی 1 بەرمیل نەوتی خاو بە بۆری بە 584ر44 دۆلار و بە تانكەر 883ر39 دۆلارە كە جیاوازیان تەنها 701ر4 دۆلارە.كە ئەم جیاوازیانە جێگەی پرسیار و گومانن.
5. لە 6 مانگی یەكەمدا،حكومەتی هەرێم بڕی ((2076102542)) دۆلار داهاتی صافی بۆ ماوەتەوە و خەرجیەكانیش بریتی بوە لە ((1993531795))دۆلار.
6. لە 6مانگی دووەمدا،حكومەتی هەرێم بڕی (( 1815410669)) دۆلار داهاتی صافی بۆ ماوەتەوە و خەرجیەكانیشی بریتی بوە لە ((2038367188)) دۆلار.
7. كۆی داهاتی حكومەتی هەرێم لەتەواوی ساڵی 2017دا تەنها لەنەوتی هەناردەكراو بەبۆری و بە تانكەر بریتی بوە لە (( 3891513211)) دۆلار.
8. لە 6 مانگی یەكەمی 2017 حكومەتی هەرێم بڕی ((1252108577)) ملیار دۆلاری پێشەكی لە كۆمپانیاكان وەرگرتوە و بۆتە داهات. و لە 6 مانگی دووەمی 2017شدا بەهەمان شێوە بڕی ((183825333)) ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە و بۆتە داهات. واتە تەواوی ساڵەكە بڕی ((1435933910)) دۆلار پێشەكی وەرگرتوە.
9. بەم شێوەیە كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو  و پارەی پێشەكی وەرگیراو لە تەواوی ساڵی 2017 بریتیە لە ((5327447121)) دۆلار.ئەمە بێجگە لە داهاتی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەكان كە مانگانە بریتیە لە ((150 ملیۆن دۆلار)) و داهاتی ناوخۆش لە ((گومرك و باجەكان و فڕۆكەخانەكان و ...هتد)) مانگانە بریتیە لە ((150)) ملیار دینار.
10. خۆ ئەگەر ئەم هەموو داهاتانە كۆبكەینەوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
5327447121 دۆلار كە گەر نرخی 100 دۆلار بریتی بێت لە 120000 دینار ئەوا دەكاتە (( 6392936545200)) دیناری عێراقی.
150000000 دۆلار داهاتی بەرهەمە نەوتیەكان*12 مانگ یەكسانە ((1800000000 ))دۆلار كە بەرامبەر(( 2160000000000)) دیناری عێراقیە.
150ملیار دینار داهاتی ناوخۆ لە 1 ساڵدا یەكسانە بە(( 1800000000)) دیناری عێراقی.
كۆی گشتی صافی داهاتەكان یەكسانە بە  ((10352936545200)) تریلیۆن دیناۆری عێراقیە.

11. كۆی خەرجیەكانی حكومەتی هەرێم بۆ (( مووچە و خەرجی دامودەزگاكان))لەساڵی 2017 بریتیە لە :
مانگانە بڕی 620ملیار دینار* 12 مانگ یەكسانە بە (( 7440000000000)) تریلیۆن دینار.
12.پارەی ماوە بریتیە لە ((2912936545200)) تریلیۆن دینار.
13.كۆی خەرجیەكانی حكومەتی هەرێم لە تەواوی ساڵی 2017دا كە لەداهاتی نەوت فرۆشتن دەرچوە بریتیە لە :
2038367188 ملیار دۆلار    6 مانگی یەكەم
1993531795 ملیار دۆلار     6 مانگی دووەم
كۆی خەرجیەكان بریتیە لە(( 4031898938 )) ملیار دۆلار.
14.حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017دا  كۆمەڵێك خەرجی كردوە،بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینیە ئەم بڕە خەرجیانەی لای خوارەوەیە:
قەرزی كۆمپانیاكان                                      1193816711 ملیار دۆلار
پترۆِ دۆلار بۆ كەركوك                                  92000000 ملیۆن دۆلار
كۆمپانیای دانە غاز                                     90052932 ملیۆن دۆلار
پارە بۆ چارەسەری ناكۆكی((دادگا))               518169127 ملیۆن دۆلار 

15.لە ڕاپۆرتی 6 مانگی دووەمدا بە ئاشكرا دەركەوتوە كە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە دوای ڕووداوەكانی 16/10/2017وە كەمیان كردوە،چونكە فرۆشتنی نەوتی كەركوك نەماوە.
16.باس لە شیرینی وەرگرتنی گرێبەستەكان نەكراوە كە وەرگیراون و چۆن خەرجكراون،چونكە نە لەداهات و نە لە خەرجیەكاندا دەرنەكەوتوون.
17.دەبوو ئەم كۆمپانیایە،لەسەرەتای دەستپێكی نەوت دەرهێنان و فرۆشتنیەوە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2002 بەدواوە ووردبینی هەموو ساڵەكانی بكردایە،چونكە لەساڵی 2002 تا 2012 نزیكەی 42 گرێبەستی نەوتی كراوە  لەگەڵ زیاد لە 25 كۆمپانیای بیانی جۆراوجۆردا.لە 50 بلۆكی نەوتیدا.
18.حكومەتی هەرێم دەیتوانی بەو داهاتانە،موچەی تەواوی فەرمانبەران بدات نەك ((12))چارەكە مووچە.
لەكۆتاییدا، ئەوەی لەو دوو ڕاپۆرتەدا نوسراوە،لەزۆر شوێندا دیاریكراوە كە ((نمونە)) وەرگیراوە،ئاشكراشە هیچ كات نمونە ژمارەی ڕاستەقینە دەرناخات بەڵكو نزیكییە.
بۆیە ئەم ڕاپۆرتانە تەنها بریتین لە ڕێكخستنەوەی ژمارەكان بەدڵی حكومەتی هەرێم و زۆرێك لە گومانەكان وەڵام ناداتەوە.





07/08/2018



وتارەکانی تری نوسەر