رێكه‌وتنه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ئیمزاكرا ، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ته‌سلیمبونی ئیراده‌ی سه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌ویه به پارتی . لهناوهڕۆكو رووكهشیشدا وه‌همێكه بۆ په‌راوێزخستنی یهكێتیو جێگرتنه‌وه‌ی له‌ناو كایه‌ی حوكمڕانی هه‌رێمدا . چونكه وه‌كو پێشتریش ره‌وانشاد كاك نه‌وشیروان ئاماژه‌ی پێدابو، عیبره‌ت له‌هه‌ر رێكه‌وتنێك جێبه‌جێكردنیه‌تی. له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌توانین ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی سه‌رانی گۆڕان بكه‌ین و بپرسین: ئایا ئێوه به‌هه‌مو عهقڵتانهوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ئه‌كه‌ن پارتی هاوپه‌یمانه تازه‌كه‌تان ملبداته خاڵه‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه‌و له‌به‌ر خاتری چاوی ره‌شتان هه‌مو برگه‌كانی وه‌كو ئێوه ویستوتانه جێبه‌جێیان بكات‌و، یوتوپیایهك دروستبكات به‌گوێره‌ی دڵی ئێوه بێت، ئه‌وه‌ی به هه‌شت ساڵی ئۆپۆسزیۆن بونتان نه‌تانتوانی به‌ده‌ستی بێنن ، به رێكه‌وتنێكی سه‌رپێی به‌ده‌ستی دێنن ؟!. ئه‌مه نه‌ك له‌خه‌ونی شاعیران بگره له‌خه‌ونی چۆله‌كه‌ش دوورتره. زۆر درێژه‌ی پێناده‌م با به‌شێك له‌برگه‌و خاڵه‌كانی ناو رێكه‌وتنه‌كه شیبكهمهوهو، بزانین تا چه‌ند پارتی ئاماده‌یه جێبه‌جێیان بكات‌و دڵی براده‌رانی گۆڕانی پێ رازی بكات .
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئاستی عیراق :
1- به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به دانانی سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و یاسای نه‌وتوغاز و ئه‌نجومه‌نی ئیتحیادی ودادگای فیدرالی. ئه‌م برگانه له‌ده‌ستوری عیراقدا له‌ساڵی 2005 ه‌وه جێگیركراون، به‌ڵام پارتی وه‌كو حاكمی یه‌كه‌می كوردستان به‌درێژایی 14 ساڵی رابردوو خۆی نه‌كردوه به خاوه‌نیان ، خێره ئێستا له‌سه‌ر داوای گۆڕان شانی ئه‌داته به‌ر ئه‌م مهسئولیهته كه له‌ئه‌ساسدا ئه‌م خاڵانه به‌گشتی كاری حكومه‌تی فیدراڵییه نه‌وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم! .
2- ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك . به‌چ مه‌نتقێك پارتی دۆخی كه‌ركوك ئاسایی ده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا ئێستا هه‌ر خۆی كه‌ركوكی كردۆته كێشه‌و رازی نیه پارێزگاریكی كوردیشی بۆ دابنرێ ! .
3- دامه‌زراندی ده‌سته‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا. وه‌ڵاممان بۆ ئه‌م بڕگه‌یه چونی مه‌سعود بارزانی ونێچیرڤان بارزانی و وه‌فده حیزبییهكانی پارتییه بۆ به‌غداو دانوستانیان له‌گه‌ل ناوه‌ند له‌سه‌ر پۆسته سیادیهكانو وه‌زاره‌ته‌كانی پشكی كورد.
4- حكومه‌تی هه‌رێم پێداگیری بكات بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپی هاوبهشیو هاوسه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا. وه‌ڵامیش بۆ ئه‌مه، هه‌ڵوێستی پارتییه له‌سه‌ر دانانی وه‌زیری داد له‌پشكی یه‌كێتی .
دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان
1-حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌دامه‌زراوه‌یی ونیشتمانیكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێم . به‌مه‌ش ئه‌بێ پارتی ده‌ستبه‌رداری هێزه‌كانی 80و زێره‌ڤانی ولیوا تایبهتهكانو ده‌زگای پاراستنه‌كه‌ی بێت ، ئایا پارتی ئاماده‌یه ئه‌م هێزانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له‌پێناو به‌دامه‌زراوه‌كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت؟.
2- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌و گێڕانه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مه‌ش به‌ندكراوه به باشبونی دۆخی دارایی كه به‌قسه‌ی خودی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان تا په‌نجا ساڵی‌تر حكومه‌ت ناتوانێ قه‌رزه كهڵهگهبووهكانی سه‌ری بداته‌وه به‌كۆمپانیا بیانهكان!.
3- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به په‌یڕه‌وكردنی پرنسیپه‌كانی حوكمڕانی چاكوشهفافیهتو لێپرسینه‌وه . ئه‌مه‌ش زیاتر له‌نوكته ئه‌چێ ، چونكه به‌م حیسابه‌وه بێت ، ئه‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وسه‌رجه‌م مه‌سئوله‌كانی پارتی تا ئاستی رێكخراوه حزبیه‌كانیش بدرێنه دادگا بۆ لێپرسینه‌وه لهسهروهتو سامانه‌كانیان!.
4- حكومه‌تی هه‌رێم پێداچونه‌وه ده‌كات به‌لیستی موچه‌خۆران و پاككردنه‌وه‌ی له‌موچه‌ی بندیوار. كه‌واته پارتی ئه‌بێ ده‌ستبه‌رداری سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌ره ساختهچییهكانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بێت كه به‌موچه رایانیگرتوه! .
5- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دامه‌زراوه‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه . كه‌واته ده‌ستبه‌رداربونی پارتی له‌په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و توركیا‌و نێوه‌نده ئه‌وروپی وئهمریكیهكانهوه! .
6- په‌یڕه‌وكردنی لامه‌ركه‌زییه‌ت له‌پارێزگاكاندا. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه پارتی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بچوكانهشی بێت لهزۆنهكانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی! .
7- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئازادییه‌كان و ده‌ستخستنی زانیاریه‌كان . ئه‌مه‌ش واتای كۆتاییهێنانه به دیكتاتۆریه‌ت و ئیرهابی ده‌زگای پاراستن وئاسایشی پارتی! .
8- رێگرتن لهقۆڕخكاری وپه‌یڕه‌وكردنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هاوڵاتیان. كه‌واته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌بێ ده‌ست لهكاروكاسبی ئێستایان بێنن وپرۆژهو مقاوهلهتهكان بگه‌رێننه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی عهشییرهت و حزب و لایه‌نگرانیان! .
9- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی هه‌رێم . وه‌ڵامی ئه‌مه‌ش دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ودهستگرتنه به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیه‌كان كه ئه‌مه‌ش هانده‌رێكه بۆ دروستبونی دوو ئیداره‌یی .
سێیه‌م : په‌رله‌مانی كوردستان
أ- سازان له‌سه‌ر ئه‌و یاسانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه . پارتی به45 كورسییه‌وه حیساب بۆ هیچ لایه‌نێك ناكات به‌تایبه‌تیش له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوورو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم .
ب- كاراكردنی رۆڵی چاودێری په‌رله‌مان. ئه‌مه‌ش له‌وه ده‌ركه‌وت كه له‌سه‌ره‌تای خولی پێشووه‌و تا ئه‌مڕۆش پارتی نه‌یهێشت په‌رله‌مان ئاگادار بێت له‌دۆسیه‌ی نه‌وت و سامانه گشتیه‌كان .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تا نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور . واته نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێك به‌گوێره‌ی دڵی پارتی بێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
1- به‌رنامه‌ی وه‌زاری ده‌بێ پرۆژه‌ی چاكسازی هه‌مه لایه‌نه له‌خۆ بگرێ .ئه‌مه ئه‌گه‌ر واشبێت ته‌نها ئه‌بێته مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز و جێبه‌جێكردنی مه‌حاڵه .
ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌یه كه لهرێكهوتنهكهی پارتی و گۆڕاندا چه‌سپێندراوه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه رێكه‌وتنه‌كه له‌ئه‌ساسدا دوو ئامانجی جیاوازیان هه‌یه. به‌لای گۆڕانه‌وه ته‌نها بۆ خۆڵكردنه چاوی دهنگدهرانو هه‌ڵسوڕاوان‌و میللهتهكهیانهو، پاساوێكیشه بۆ ده‌ستخستنی هه‌ندێ پۆست وپایه بۆ سهركردهكانیانو، ده‌سكه‌وتی بڕێك پاره‌ی حكومه‌تیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعی وێرانی داراییه‌كه‌یان .
به‌ڵام له‌لای پارتییه‌وه مه‌سه‌له‌كه هه‌موی عیباره‌ته له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ كارێك بكه‌ن به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م مه‌سرور بارزانی لا بده‌ن كه یه‌كه‌مجاره ئه‌بێته سه‌رۆكی حكومه‌ت ، به‌هه‌ر نرخێك بێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت لایه‌نه‌كان رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه خۆشكه‌ن بۆ ده‌ستگرتنی مه‌سرور به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، دواتر حاڵوحیسابی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن ، كه به‌دووری نازانم جارێكی‌تر وه‌زیرو گزیرو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی گۆڕانیش بنێرنه‌وه ئه‌و دیوی دیگه‌ڵه‌وه ، چونكه ئه‌مه سروشتی هه‌مو حزبێكی دیكتاتۆره كه هێز نیه بتوانێ بیگۆڕێ ، چ جای حزبێك كه نه‌یتوانی پشتگییری له خۆپیشاندانی مامۆستا ناڕازیه‌كانی خۆیشی بكات .