سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
له‌باره‌ی سیسته‌می هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه
شێرزاد شێخانی
تێناگه‌م ئه‌م هه‌موو هه‌ڵاو به‌زموڕه‌زم و ، ره‌خنه‌و توانجانه له‌پای چی دژ به‌و چاره‌سه‌رییه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌هه‌ڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك بۆ قۆناغی داهاتووی !. هه‌ندێكیان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به شێوه‌یه‌ك وێنا ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی عاجباتی هه‌زاره‌ی سێیه‌م بێت ، بیریان چۆته‌وه خودی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بووه‌ته عاجباتی ، نه‌وه‌ك به‌ڕێوه‌بردنی حزبێك له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه . ئه‌وه‌ی رووشیداوه شتێكی تازه نیه به‌م شێوه‌یه‌ی خه‌ڵكی نیگه‌ران كردووه ، نه هاوسه‌رۆكیه‌كه شتێكی تازه‌یه ، نه ده‌ستگرتنی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌سه‌ركردایه‌تی حزبێكه‌وه ..
پارتی دیموكراتی كوردستان جگه له‌وه‌ی له‌دامه‌زراندنیه‌وه تاكو ئه‌مڕۆش كه ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته حه‌فتا ساڵه‌وه له‌لایه‌ن یه‌ك بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ ، به ویراسه‌تیش سه‌رۆكایه‌تیه‌كی له‌باوكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆڕه‌كانیان ، جیا له‌وه‌ش ساڵانێكی زۆریش له‌لایه‌ن دوو براوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا ئه‌وانیش كاك مه‌سعودو كاك ئیدریس بارزانی بوون . ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌شیان به‌ده‌ر بوو له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیش ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا هه‌ردووكیان سه‌رۆكی پارتی بوون . ئیدی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وان حه‌ڵال بێ سه‌رۆكایه‌تی حزب له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ویراسه بكرێ و دوو هاوسه‌رۆك حزبه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن و ، ئێستاش جووت ئامۆزا ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی له‌كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وحكومه‌ه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن ، بۆ یه‌كێتیش ده‌بێ حه‌ڵال بێ كه جووت ئامۆزا ببنه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی .
جگه له‌وه‌ش ، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه‌وه هه‌ڵبژێردراون ، شه‌رعییه‌تی كۆنگره‌شیان له‌گه‌ڵه ، له‌ناو كۆنگره‌ش زۆرترین ده‌نگیان هێناوه ، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی یه‌كێتییه‌كانه‌وه یه‌سندكراون .
دانانی سیسته‌می هاوسه‌رۆكی زۆربه‌ی كێشه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ركرد ، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه یه‌كێتی جارێكی‌تر ده‌كه‌وته‌وه ناو گێژاوی مڵملانێی باڵه‌كان ، ره‌نگه زۆر تووندتریش له‌ساڵانی پێشتر ، چونكه هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه تازه‌كه خاوه‌ن پێگه‌و جه‌ماوه‌ری به‌رفره‌وانن له‌ناو یه‌كێتیدا ، هه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كیان بێگومان چاره‌نووسی یه‌كێتی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌برد . یه‌كێتیش پێش كۆنگره چی نه‌مابوو ببێته قه‌ربانی ململانێی باڵه‌كانی ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه كۆنگره رێگری له‌رووخانی كرد و به‌هاتنی ئه‌م دوو زاته‌ش یه‌كێتی زۆر له‌پێشتر به‌هێزتر بووه .
ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی بپرسین ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان وبه‌تایبه‌تیش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تا چه‌ند ئه‌م واقیعه‌یان قبووڵه ؟؟
به‌ده‌ر له لێدوانه‌كه‌ی فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كه پێشوازی له‌هه‌ر بڕیارێكی یه‌كێتی كرد ، ده‌بێ پارتی به‌فیعلی بیسه‌لمێنێ كه‌وا رێز له‌و گۆڕانكارییه‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌گرێ و ، ئیدی ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌پێلانه‌كانی دژی یه‌كێتی به‌گشتی و ، دژی ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه به‌تایبه‌تی .
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێ سه‌رانی پارتی له‌و راستییه بگه‌ن كه ئیدی رۆڵی سه‌ركرده ته‌قلیدیه قوورمشكراوه‌كانیش به‌سه‌ر چووه ، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه ئه‌وانیش له‌گۆنگره‌ی داهاتوودا گۆڕانكاری له‌هه‌یكه‌ل وسیاسه‌تی حزبه‌كیان نه‌كه‌ن بێگومان به‌مشێوه‌ی ئێستا زه‌حمه‌ته بتوانن له‌گه‌ل یه‌كێتی رێكبكه‌ون و پێكه‌وه حوكمڕانی هه‌رێم به‌ڕێوه ببه‌ن . بۆیه پێشتر ئه‌بێ بیر له‌و گۆڕانكارییه بكه‌نه‌وه .
به‌ر له‌كۆنگره پێویسته پارتی خۆی له‌گه‌ل ئه‌م واقیعه تازه‌یه بسازێنێ ، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌كات ، گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر ئه‌كات و هیچ دوور نیه مه‌سه‌له‌ی دوو ئیداره‌یی ببێته ئه‌مری واقیع .
ئه‌گه‌ر پێشتر مام جه‌لال له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ی هه‌ندێ ته‌نازولاتی بۆ پارتی كردبێ ، سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی ره‌نگه تیا نه‌بێت ، به‌تایبه‌تیش ئێستا پارتی وحكومه‌ته‌كه‌ی پێویستی به‌یه‌كێتییه نه‌وه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه .
نابێ له‌بیریشمان بچێ كه‌وا زۆربه‌ی سامانی نه‌وتو غازی هه‌رێم له‌سنووری یه‌كێتیدایه، له‌هه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێم شكست دێنێت ، چونكه نه ئه‌و داهاته‌ی نه‌وتی ئێستای ئه‌مێنێ ، نه ئه‌توانێ پشكی گه‌وره‌ش له بودجه‌ی عیراق وه‌ربگرێ .
ئه‌مه گه‌وره‌ترین هۆشدارییه كه ئه‌بێ پارتی زۆر به‌وردی بیری لێبكاته‌وه ، چونكه یه‌كیتیش ئیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستای زۆنه‌كه‌ی خۆی نه‌ماوه ، ئه‌بێ سه‌رانی پارتی ئه‌زموونه‌كه‌ی شاری به‌سره‌ی عیراقیش له‌به‌رچاو بگرن ، كه ماوه‌یه‌ك دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمێكی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست بكه‌ن له داخی ئه‌و ئیهمالییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بۆ شاره‌كه‌یان ، ئه‌وان كه نانی هه‌موو عیراقیان ئه‌دا ، به‌ڵام له‌ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری بێبه‌ش كرابوون ، یه‌كێتیش له‌مه‌ولا حیساب بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه به‌سامانی زۆنه‌كه‌ی ئه‌وه هه‌ولێرو دهۆك پێشئه‌كه‌ون ، خۆشیان له‌زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌ش كراون .
پارتی ئه‌بێ تێبگات ، كه ئیدی مام جه‌لال نه‌ما و، باڵباڵینیش ته‌واو ، سه‌ركرده ته‌قلیدییه‌كانیش رۆڵیان نه‌ما كه جارێكتر پارتی بتوانێ یارییان پێبكات ، له‌دۆڕانی ئه‌م هه‌موو هاوپه‌یمانه‌ی پارتی پێویسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا بكه‌ن ، ئه‌گینا سنووری دێگه‌ڵه به‌ته‌واوی ئه‌بێته سنووری نێوان دوو هه‌رێمی له‌یه‌ك ترازاو
20/02/2020
وتارەکانی تری نوسەر
چارەنووسی پارتی دوای بایکۆت
كاوڵستان
له‌باره‌ی سیسته‌می هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه‌وه
مه‌ترسییه‌كانی گه‌شه‌كردنی سه‌له‌فییه‌ت له‌كوردستاندا
دۆخی سیاسی كوردستان دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی
سیاسه‌ت ومه‌یخانه
كورد‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی رووخانی رژێمی ئێستای عیراق
یوتوپیاكهی گۆڕان
سزا قوڕسه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ حزبه كوردستانیه‌كان
کێخواى گوندى کوردستان
شەڕی كورد‌و شیعە
مەرجە تەعجیزیەكانی پارتی و گۆڕان
كێ سزا بدرێ لەناو یەكێتیدا ؟
زەنگێك بۆ یەكێتی بەر لەهەڵبژاردنە گشتیەكان
نرخی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی چەند ملیار دۆلارە؟؟
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت