.....هەر وەک لە ناو
خەڵکا باوە و باس ئەکرێت، هەر کاتێک پارتی پاترییەکەی زەعیف بوو، ئیتر کێچ ئەچێتە کەوڵی خودی سەرۆکی بنەماڵە و حیزبەکەی وئەیانەوێ بە هەر
شێوەیەک بێت رۆڵی ' کوڕی باش' ببینن، بە تایبەتی
دوای ئەو شکستانەی سەرۆکی بنەماڵە لەسەر ئاستی هەرێم و عێڕاق تووشی بووە و دواتر تێوەگلانی
زیاتر و زیاتری ڕژێمەکەی هەولێر لە گەندەڵیە ئابڕوبەرە ئابوری و ئیداری و ئەخلاقیەکان،
وەک نە بایان دی بێ نە باران داوا لە حیزب و لایەنەکان ئەکات: نوقتە سەری دێڕ ، لە
ئەوەڵەوە دەست پێ بکەنەوە !لەوانەیە بنەماڵە و پارتی گاڵتە بە ئەقڵی حیزبە کلاسیکەکان بکەن، بەڵام گاڵتە کردن بە هەست و کەرامەتی کۆمەڵانی
خەڵک کارێکی هەروا ئاسان نیە گەر مەحاڵ نەبێت ، گەڕانەوە بۆ سەری دێڕ بئ تێڕوانین و
موحاسەبە دادگایی کردنیش لە ڕووداوەکانی دێڕەکانی پێشوو ناکرێ و ئەو یارییە هەرزانەی
دەسەڵاتی هەولێر بێ باج دان گوزەر ناکات .. ئەگینا خێرە لەو هەموو هەڕەشە و لوت بەرزی
و غرورەی سەرۆکی بنەماڵە و حیزبەکەی لەپڕ وا
عال و سال خۆی ئەهێنێتە پێش چاو ! گەر سەیری تەوقیتی سەری دێڕەکەی ئەمجارەیان بکەین
بە ئاسانی تێئەگین بۆچی جارێکی تر قەوانە سواوەکەی' دانیشتن ' لێ ئەیەنەوە :
- پاش ئەوەی سەرۆکی
بنەماڵە لە باشیک لەدەمی دەرچوو کە هێزی پێشمەرگە لە دوای ئازاد!کردنی موسڵ ناکشێتەوە، هەر زوو عێڕاق و ئەمریکا هێنایانەوە
هۆش خۆی کە ئاگادار بێت لە ڕێککەوتنە ژێر بە ژێرەکان(هەرچەندە ئەو 423 ملیۆن دۆلاری
پێشەکی لە بری قوربانیەکانی پێشمەرگە خستۆتە گیرفانەکانیەوە ) ، ئەوەبوو بو ناوی سەرۆکایەتی
کورسییەکەی ڕاستی کردەوە و ئۆباڵەکەی خستە پاڵ کڵۆڵی لە زمان و تەرجەمەی قسەکانی لە
لایەن میدیا عەرەبییەکانەوە..! بەمەش ئیتر مەودایەک نەما سەرۆکی بنەماڵە لە ڕێککەوتنەکانیا
خۆی بدزێتەوە کارتەکانی کەوتنە ڕوو..
- وەزع و کار و باری
تورکیای دۆستە ستراتیجییەکەی ڕژێمەکەی هەولێر، باش نیە و لە چەند لایەکەوە تێکەوتوە،
ئەمەش ئوتوماتیکی کاری کردۆتە سەر خودی پارتی و تا وەزعی تورکیا خراپتر بێت (کە هیوادارین
وا بێت ) وەزعی پارتیش باش نابێت بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە هاوکاری ئابوری ' نەوت' و سەربازییەکانەوە
' لێدانی گەریلاکانی باکور ' ەوە هەیە، ئەم جوڵەیەش هەوڵێکە بۆ دانانی دەروازەیەک گەر وەزعی تورکیا
زیاتر ڕوو لە داماڵین بکات تا بە خشپەیی لێوەی بێنە دەرەوە..
- دوای پینە و پەڕۆ
کردنی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، ئێستا بۆ سەرۆکی بنەماڵە زەحمەتە خەیاتێکی وەک ئەوانەی پێشوو بدۆزێتەوە دەستیان لە
پینە کردنا هەبێت و جارێکی تریش بیخەنەوە سەر کورسی سەرۆکایەتی هەرێم..
- ناڕەزایەتیەکانی
خەڵک تا بێت فراوانتر ئەبێت و گەر ' گۆڕان' ڕێگری نەکردایە دەمێک چووبوە فۆرمی بە گژاچوونەوەی
چەکداری، ئەمەش ترسێکی ئەوتۆی لای بنەماڵە و ڕژێمەکەی هەولێر دروست کردوە کە ئایا تا
کەی لەو فۆرمەی ئێستای ئەمێنێتەوە و فۆرمێکی تری ' ڕاپەڕین ' ئاسا وەرناگرێت ؟ ئەو کاتە پارتی وەک تاکە هێز ئەکرێتە ئامانج ، چونکە
ئەوە هێز و کەسانەی ئێستاش لەگەڵ پارتیا سەرەتاتکێ یانە کە زانیان خەڵک ڕوو لە ڕاپەڕین
ئەکات ،بەپەلە گێڕ ئەگۆڕن و ئەچنە پاڵ خەڵکی ناڕازی، ئەو کاتەش خەڵک خۆی هەڵوێستی ئەزانێت..
- سەرۆکی بنەماڵە و حیزبەکەی دوو ساڵ زیاترە هاوار
هاواری سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم ئەکەن و بۆیان دەرکەووتوە کە کۆمەڵانی خەڵک جگە لە نوکتە
دروست کردن لە سەریان ، هیچ پێشوازیەکی تریان نەبوە، چونکە مێژووی بنەماڵە و پارتی
پڕە لەو سیناریۆ یانە و کەس قەناعەت بەوە ناکات دەوڵەت بەکەس وحیزبێک دروست بکرێت کە
میللەتەکەی خۆی برسی بکا و حسابی بنەماڵەیەک لەسەروو هەموو حساب و ئیعتیبارێکی نیشتمانی
و نەتەوەیی و ئەخلاقی بێت..
- ئەگەر کەسێک هێندە
نەفام بێت و پێی وابێت ئەو پێشنیازە بە ناوەڕۆک کۆن و بە دەربڕین تازەیەی سەرؤکی بنەماڵە
هەمووی لوغمە ، با باش بزانێت پێش دانانیان لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە و بە تەجرەبەی
لوغمەکانی زەمانی بەعسەوە، پووچەڵ کراونەتەوە..
....ڕەنگە ئەمجارەیان
بۆ بنەماڵە و حیزبەکەی قورس بێت وەک هەموو جارێک و دوای هەموو بەزم و سکانداڵێک ، دیسانەوە
وەک هەڵماتێن هەر کەسە و موشەکەی خۆی بەرێ و ' کۆستەڵە ' .. واتا یارییەکی تازە...