گــــــــــۆرانی
پشکۆ ناکام
.... چەن سەیرە ، زۆر جار چەن ساڵێكی هەوڵ و تەقەلان بۆ هێنانەدی مەرامێكی سیاسی گەورە، لە ڕێی كارێكی بچوك و كەم خایەنەوە یەتە دی و لە كۆڵ مەشەقەتی هێنانە دی ئەو مەرامە دەبینەوە ... بۆ نمونە كاتێك سەربەخۆیی كوردستان ئەبەسترێتەوە بە دەرچونەوەی (مالكی ) بۆ پۆستی سەرەک وەزیرانی عێراق، ئەمە خۆی لە خۆیا بیتاقەكەو دەست كەم كەس و میللەت ئەكەوێت كە خۆش بەختانە زۆر بە ئاسانی و بە ( چەقەنەیەك ) دەست ئێمە ئەكەوێت، ئەویش بە هۆی ئەوەی كە لە سەر وەعدی سەرۆكی بنەماڵە گەر مالكی ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران ئەوا یەكسەر بێ قەیدو شەرت هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی ئیعللان ئەكاو لە وە بە دواوە ئەبێت پەپاسەپۆرتی كوردی هاتو چۆبكەین جا ئێمە كە نزیك بوینەتەوە لە (ڕەمەزان) هەقی خۆیەتی وەزارەتی ئەوقاف ئیرشاداتی تایبەتی بۆ مزگەوتەكان بنێرێت كە لە نوێژی رۆژانی جومعەو پاشان جەژن، هەمو دوعا بكەین كە یاڕەبی كاكە مالكی سەرخەیت و كورسی سەرۆك وەزیران حاسڵ بكات خوا نەكردوە گەر ئەوزاتە (F16 ) ه كانیشی بە كارهێنا ئەوا ئەتوانین ئەو نەوتەی كە ئەدرێت بە توركیا تۆزێكی لێ زیا كەین و لە بری ئەو زیایەیە (دیفاعاتی جەوی) وەربگرینو بەرگری لە ئاسمانی بێ غەل وغەشی هەرێم بكەین، ئەشكرێت لە نوێژی جومعەیا ئەو ئایەت و حەدیسانە بهێنرێنەوە بە نمونە كە نزیكە لە جەنابی مالكی یەوە وەك (مالكی یوم الدین) بەمەیش هەم خزمەت بە دینەكەو هەم خزمەت بە مەسەلە قەومییەكە ئەكەین كە هێنانە دی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە لە سەر دەستی نەیارێكی سەر سەختی خودی هەرێم و بودجەی هەرێم هەر لەم بوارەیش دا جێی خۆیەتی كە جەند گۆرانییەك بە شانو باڵی (مالكی) یا هەڵبەین بە تایبەتی لە لایەن ئەوانەی كە زوزو خەڵاتی پارتی وەردەگرن ...
18/05/2017
وتارەکانی تری نوسەر