دارشەق

پشکۆ ناکام

  .. دواجار پاش ئه‌وه‌ی ساڵی پار قیتاره‌كه‌ی ( دۆڕاندۆم) خۆی كێشا به‌عه‌مودی نه‌خێره‌كانا, قیتاره‌كه‌ تێكشكا و سایه‌قه‌كه‌ی به‌په‌له‌پرۆسكێ هه‌ڵهات و سه‌نه‌وی و هه‌رچی ئه‌وراقی قیتاره‌كه‌یه‌ یای به‌ برازاكه‌ی و خۆشی له‌به‌رچاو ونبوو, هه‌روه‌ك ده‌رئه‌نجامێك بۆ له‌كاركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ له‌مانگی ئه‌یلولی پار هه‌رێمی كوردستان چوه‌ ئاو و زیاتر له‌نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ست یاو ماده‌ی سه‌دو چل به‌ته‌نزیلاتی له‌سه‌دا په‌نجا خرایه‌ مه‌زاته‌وه‌ و بو به‌ماده‌ی حه‌فتا... ئیتر له‌وكاته‌وه‌ ده‌وره‌كان گۆڕان, موفلیسه‌كان بوون به‌قاسه‌دار و قاسه‌داره‌كان كه‌وتنه‌ سواڵ و پاڕانه‌وه‌ تا ئه‌و حه‌دده‌ی كه‌سه‌رۆكی به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ بڵێ: من نه‌موتوه‌ به‌غا موفلیسه‌ به‌ڵكو وتومه‌ به‌غا ( موخلیسه‌ !! ) خه‌ڵك خۆی ( ف )  و ( خ ) كه‌ی تێكه‌ڵ كردوه‌ ( جه‌رده‌یی ئازاد ) كه‌به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌رێم ناوی لێ نابوو ( ئابوری ئازاد ) نه‌ك هه‌ر فریای بنه‌ماڵه‌ و حكومه‌ته‌ له‌ئه‌رز كه‌وتوه‌كه‌ی نه‌كه‌وت به‌ڵكو كه‌وتنه‌ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ نه‌یار و شۆڤێنیه‌كانی دوێنێی وه‌ك ( مالیكی ) به‌رن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ خوایه‌ له‌ موفلیسی هه‌ولێر به‌غا هه‌ر موخلیس بێ و ئاوڕێكی خێریان لێ باته‌وه‌, هه‌ر ئه‌و مالیكیه‌ی كه‌ سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ ئه‌یوت: ترسمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی مالیكی ئه‌و ته‌یاره‌ جه‌نگیانه‌ی ( ئێف 16 ) كڕیونی به‌كاری بهێنێ دژی هه‌رێم...!!

كه‌چی ئێستا و ( كالعاده‌ ) بنه‌ماڵه‌ و به‌ناو حكومه‌ته‌ هه‌رده‌م شكست خواردوه‌كه‌ی له‌پشتی په‌رده‌وه‌  خه‌ریكی چرپه‌ چرپن له‌گه‌ڵ مالیكی ته‌نانه‌ت تا حه‌دی ڕێكه‌وتنی سیاسیش ئاماده‌ن بۆ سازش و چۆكدادان... تۆ بڵێ ئه‌و (  16 F) انه‌ی مالیكی كه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بوو ئێستا بووبن به‌ ته‌یاره‌ی مه‌ده‌نی و له‌به‌ینی هه‌ولێر و به‌غایا نه‌فه‌ر بێن و به‌رن ! یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتی خۆی سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ وتی : گه‌ر مالیكی ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و یه‌كسه‌ر سه‌ربه‌خۆی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت, به‌ڵام دوای ناشتنی ڕیفراندۆم ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ ڕیێ تێناچێ ته‌نها شتێك كه‌ ڕێی تێئه‌چێ و له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ و پارتی پاشكۆی جێ به‌جێ ئه‌بێ و ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شكسته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانیان یه‌كسه‌ر به‌ده‌فته‌ری حسابات و قه‌رزه‌كانیانا ئه‌چنه‌وه‌ و ( خوله‌ی چه‌خماخساز  ئه‌بێته‌وه‌ به‌خوله‌ چه‌خماخه‌ )و هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌یه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ( ما‌و الوجهه‌ )ێك یان ڕوو سپێتیه‌ك بۆ خۆیان بهێڵنه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته‌, چونكه‌  هه‌رێم دوای ئه‌و شكستانه‌ی  له‌پاش مه‌رحوم ڕیفراندۆم توشی هاتوه‌ ئیفلیجی كردوه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ خودی بنه‌ماڵه‌ و پارتی پاشكۆی ئه‌زانن قورسه‌ جارێكی تر وه‌ك ( ایام زمان ) له‌سه‌ر چاوی خۆیان بوه‌ستن و به‌ناچاری و ( شه‌قی زه‌مانه‌ ) بڕیاریان یاوه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوچه‌كانی ماده‌ی ( 70 ) نه‌كه‌ن , بێ ئه‌وه‌ی بیركه‌نه‌وه‌ كه‌به‌فه‌لسه‌فه‌ی پارتی بێ شارێكی وه‌كو كه‌ركوك دڵی !! كوردستانه‌, ئه‌ی له‌وه‌ ناترسن ئه‌و دڵه‌ جه‌ڵته‌ لێ بات و له‌كاربكه‌وێت ؟ یان ئه‌م هه‌نگاوه‌ ته‌نها بۆ داپۆشینی شكسته‌كانیانه‌ و خۆت تێهه‌ڵنه‌قورتانه‌ له‌هه‌ڵبژاردنێك له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ( مسبقا ) ئه‌زانن به‌ ( اكمال) یش  لێ ده‌رناچن جگه‌ له‌ ڕاسب بوون ..

حیزبی سه‌قه‌ت هه‌رده‌م بڕیاری سه‌قه‌ت ئه‌یا , دوای بڕیاری ڕیفراندۆم بنه‌ماڵه‌ و پارتی پاشكۆی ئێستا سه‌قه‌ت بوون و بۆی ئه‌شه‌لن, به‌ڵام نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بن خه‌ڵكی كورد له‌جیاتی دارشه‌ق بچنه‌ ژێر باڵیان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایی بڕۆن به‌ڕێوه‌, مه‌گه‌ر دارشه‌قه‌ سه‌وزه‌كه‌ فریایان بكه‌وێت......






PM:04:21:03/02/2018