..بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ب.گۆڕان)مان بیست ، بە خەسارەتێکی گەورەی موعارەزەی هەرێم ئەژمێردرێت ، کە لە 19/ی شوباتی ئەمساڵ لە "پیرمام" کۆچی دوایی کرد ...(ب.گۆڕان) کە زڕ برای "ی.ن.ک" و براگەورەی
" باڵی ڕیفۆرم" بوو لە تەمەنی کورتی خۆیا ئەکتیڤ و جێی هیوا بوو..
تا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشی" شێر پەنجەی بنەماڵە بوون" بوو،ئیتر بەدەست ئەو دەردەوە ئەیناڵی تا دوا ساتەکانی ژیانی، جگە لە
نەخۆشییەکەی کەووتبوە ململانییەکی توند و بوو بو بە دووبەشەوە، بەشێکیان پێیان وابوو نەخۆشییەکەی لە نەخۆش
خانەی " پیرمام " چارەسەر ئەکرێت و بەشەکەی تریان پێیان وابوو لە نەخۆشخانەی " خەڵک " چارەسەری پێویست هەیە ،
دوا جار لایەنگرانی " پیرمام" سەرکەوتن و بوونە هۆی کۆچی دوایی..
لە نەخۆش خانەی " پیرمام/بەشی پلە و کورسی" و دوای خۆی سێ نەوەی بە جێ هێشت بە ناوەکانی : سەلەفی، پارلەمانی،
ئینتیهازی، کە ڕۆڵی بەرچاوویان هەبوو لە گیرسانەوەی لە نەخۆش خانەی پیرمام و دواتر گیان لەدەست یانی..
" انا للعائلە و انا الیها راجعون "
هاوڕێیانی لاوێتی " ب.گۆڕان "