ئه‌وه‌ی پارتی، له‌سه‌روه‌ختی هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، به‌ده‌ركردنی تیمی وه‌زاری (ب.گ) و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و رۆژانی دوایی له تێكدانی ریزه‌كانی حزبه كوردستانییه‌كان و ناوخۆی ئه‌وان نه‌یپێكاوه و بۆینهكرا. دوای ساڵێك نوێنه‌ره‌كه‌ی بارزانی له نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا، به‌هه‌مان مه‌به‌ست گهڕدهخوا، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌یه‌وێ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له شێواندنی دۆخی سیاسی و گه‌مه‌ی دوبهرهكییهوه بگلێنێ، بنهیهكی له شاری جوانی سلێمانی داناوه و گا به‌تێكدانی رێككه‌وتنی نێوان (ی. ن. ك) و (ب. گ) دێته‌سه‌رخه‌ت، گا به ئاژاوه‌ی ناوخۆی چوارحزبهكهی تر، له بێ ئومێدبونیدا، فهڕهیهكی تری سه‌ری ڕاش لێ ئه‌دا و ئه‌مجاره توركمان و مه‌سیحی و به‌شێكی هێزه ئیسلامیه‌كان ئه‌كاته‌وه به‌گژی گۆڕاندا.
مونیر فواد، دوای ساڵانێكی زۆری به‌شداری ژیانی سیاسی ئه‌وروپا و به بێلایه‌ن ناساندنی خۆی له ناوه‌نده‌كانی كاری سیاسی و رێكخراوه‌ییدا، هاتوه و پێش له‌شكرێكی جوق و مۆسیقای ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی كه‌وتوه، ڕێده‌كات و بانگه‌شه‌ی خواستی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌چڕێ، كۆرسێكی كهڕوكوێری ناحاڵییش به‌ده‌ستوری زێڕه‌كه‌ی ساڵانی زو له پشتییه‌وه ده‌ڵێن، با سێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مان بگۆڕین، یه‌ك بۆ یهكگرتوێكی لقی یه‌كی بادینان، یه‌ك بۆ توركمانێكی لقی دوی هه‌ولێر و یه‌ك بۆ مه‌سیحییه‌كی لقی سێی كه‌ركوك.
بارزانی با دو ده‌وره‌ی تر و ئه‌م له‌ته‌ی ماوه سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، به‌هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه كه خۆی گه‌ره‌كیه‌تی.
حكومه‌تی هه‌رێمیش، وه‌ك خۆی به‌رنامه‌ی شاردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و موچه نه‌دان په‌یڕه‌و بكات هه‌تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو.
ته‌نیا شتێك كه تازه‌بێت، له‌م سه‌فا و مهروایهی نوێنه‌ردا، وه‌ڵامی بارزانییه، كه به‌رانبه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و سێ پێشنیازه به‌یانی كردوه، كه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌دات به حزبه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی باجی ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌نوسین كراوه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیازانه‌ی رهسوڵهكهی بارزانی بێت.
ئه‌دای ته‌رح و ته‌ماحی ئه‌و جوڵه سیاسیه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌وه، تێكدانی زیاتری یه‌كڕیزی حزب و خه‌ڵكی كوردستانی لێده‌خوێندرایه‌وه، هه‌ربۆیه به ته‌كلیف دیدارێكی نه‌وشیروان مسته‌فا و یه‌ك دو ته‌له‌فۆنی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان نه‌بێ تا ئه‌م چركه‌ساته هیچی تری لێ ههڵنهكڕراوه. به‌ڵام هه‌ر زو سه‌رۆك له پشتی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه كارتی فشاری خۆی به‌كارهێنا، كه زیاتر له‌هه‌ڕه‌شه ده‌چو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی نه‌كه‌ن ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه پاشكۆیهتیان قه‌بوڵه، ئێستا هه‌رچوار حزبه‌كه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌ی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی و ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی بارزانی، یه‌خسیری ئه‌م مونیره پیره ئاخرشهڕهن، به‌قبوڵ نه‌كردنی هه‌مومان ده‌چینه خانه‌ی خیانه‌ت و پاشكۆیه‌تی به‌غداوه.